هه‌ولێر-KDP.info- بەمەبەستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی پەیوەست بەکاری لیژنەکە، لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکانی په‌رله‌مانی كوردستان، بەسەرپەرشتیی شاخەوان ڕەئوف بەگ سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه کۆبووەوە.
له‌راگه‌یاندراوێكدا، لێژنه‌كه بڵاوی كرده‌وه: کۆبوونەوەکە تایبه‌ت بوو بە گفتوگۆکردن لەسەر یاسای ژمارە (15)ی ساڵی 2012، یاساى پاسەوانیی ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان، دوای گفتوگۆیەکی چڕی نێوان ئەندامانی لیژنەکە لەسەر ئەو تەوەرە، بریاردرا یاداشتێک ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکرێت بۆ کاری پێویست.
ھەر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار لەسەر پێكهێنانی لیژنەیەک درا بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ پرسی شه‌ڕه‌ته‌قه‌كه‌ی ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌مه‌ی سلێمانی کە لەنێوان ھێزە ئەمنییەکان ڕوویدا.