ئه‌سعه‌د عه‌دۆ
له كۆتا چاوپێكه‌وتنه‌كانمدا له گه‌ڵ ماندوونه‌ناسانی دوێنێ كه ئه‌وڕۆی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمیان دروست كرد، پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌ی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلول و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كاتی (قیاده موه‌قه‌ته) كاك عبدارحمن ئۆسمان فتاح پێداوی كه به ملازم(سه‌ربه‌ست) ناسراوه، وه‌ك هاوبیرێك و براده‌رێكی دێرین له ساڵی (1973-2021) واته له باره‌گای به‌تالیۆن یه‌كی زۆزك كه باره‌گامان له رێزانۆكی نزیك گه‌ڵاله بوو، له دواییدا له هۆڵه‌ندا یه‌كمان گرته‌وه.. ئه‌وه‌ته له‌دوای هێنده ساڵه له كونجێكی هه‌ولێری دێرین به یادی رۆژانی رابردوو بۆ نووسینه‌وه‌ی مێژووی سه‌ره‌تای شۆڕشی گوڵان پێكه‌وه دانیشتین و ئه‌مه‌ی لێوه پاش كه‌وت كه له دواییدا ده‌چێته دوو تۆی كتێبێك.
گووتی: له ساڵی 1946 له گوندی (پێده) له‌دایك بووم، بۆ خوێندن له ناوه‌ندی دهۆك له ساڵی خوێندنی (1960-1961) ده‌ستم پێكرد، به‌ڵام له ئه‌یلولی 1961 من و نۆ قوتابی دیكه به بڕیاری حاكم عسكری احمد صالح العبدی به بیانوی حهوادیسی شیمال له قوتابخانه ده‌ركراین، ئه‌وانه‌ی له یادم بن جگه له خۆم، عارف بادی، میكائیل ته‌ها، عه‌بدی باڵه‌ته‌یی، صدقی حسین .....تاد. به‌ڵام له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی عبدالواحید حاج ملۆ له 1964 توانیمان دووباره ده‌ست به خوێندن بكەمهوه واته سێ ساڵی خوێندنمان له‌ده‌ست چوو! له ساڵی خوێندنی (1968-1969) له به‌شی كوردی له به‌غدا وه‌رگیرام، كاتێ وه‌فدی شۆڕش بۆ گفتوگۆ هاتنه به‌غدا رێگایان خۆشكرد تا كۆمه‌ڵێك گه‌نجی كورد له كۆلێژی سه‌ربازی بخوێنن، له‌وانه به‌نده، كمال پێداوی، صبحی دهۆكی، وەلید نەقشبندی، خسرۆ فتاح، صلاح محمد شریف سندی، ابراهیم پێداوی، پێشتریش چوار كوردی تر وه‌رگیرابوون كه كاك فواد چلبی یه‌كێكیان بوو .. له كۆلێژ من به‌رپرسی رێكخستن بووم.
له 6/1/1972 وه‌ك ئه‌فسه‌ر ده‌رچووین ته‌نیا (10) مووچه‌مان وه‌رگرت، به ناچاری په‌یوه‌ندیمان به شۆڕش كرد، ئه‌وكات به‌تالیۆن یه‌كی زۆزك به به‌رپرسی نقیب حەسەن بارزانی دامه‌زراو به‌نده به سه‌رلقی1، ئیبراهیم پێداوی سه‌رلق2، فواد چەلەبی به‌رپرسی هه‌واڵگری به‌تالیۆن، ئیسماعیل سیتۆ وه‌ك به‌رپرسی دارایی و ئیداری، كاتێ هێزی كەركوك دامه‌زرا هه‌یكه‌له‌كه‌ی به‌مشێوه‌یه بوو:
- صالح پێداوی ئامر هێز
- عزیز قازی جێگری ئامر هێز، هه‌ڤاڵی بارزانی نه‌مر بوو
- عبدالله ئاغا ئامر به‌تالیۆن دووز
- علی مسته‌فا به‌تالیۆن 2 گه‌رمیان
- عبدالرحمن پێداوی به‌تالیۆن 3 قه‌ره‌داغ
- سیف الله علی به‌گ میراوه وه‌ك هێزی ده‌ستوه‌شێن
به‌مشێوه ماینه‌وه تا نسكۆهێنان، له‌وێوه به‌ره‌و ته‌وێله به‌ناو ئێران‌دا كشاینه‌وه تا گه‌یشتینه مه‌هاباد، ئێمه‌مانان واته ئه‌فسه‌ره‌كان چاوه‌ڕوان بوین بۆ به‌رخودان بڕیار بێت بپه‌ڕینه‌وه كوردستان، به‌رده‌وام سه‌ردانی و په‌یوه‌ندیمان له گه‌ڵ كاك ئیدریس و كاك مسعود و كاك سامی به‌رده‌وام بوو.. هێدی هێدی به پێی ئیمكان و پێویست زۆر به نهێنی خه‌ڵكی تاك و جووت ده‌نێردرانه‌وه سنووری باكوور-باشوور، ئێمه‌یش له مانگی ته‌مموزی 1975 خۆمان له بالیۆزخانه‌ی هۆڵه‌ندا بۆ په‌نابه‌ری تۆمار كرد چونكه ته‌نیا لقی6 وه‌ك خۆی مابوو، ئامانجه‌كه‌ش له‌وه‌دابوو كه خه‌ڵكانی باوه‌ڕپێكراو له‌بری گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ عیراق بچنه ئه‌وروپا، سووریا، توركیا، ئه‌وه‌بوو له مانگی 12/1975 نێومان ده‌رچوو له 2/2/1976 (33)كه‌س به‌ره‌و هۆڵه‌ندا فڕین : من، ملازم كمال، ملازم صبحی، نهاد كركوكی، اسماعیل ده‌لۆ، دكتۆر ابراهیم ده‌لۆ، دكتۆر صباح مه‌ریوانی، سیروان سعید مهندس، داره‌وان نامیق، ملازم خسرۆ، حسن حیدر فیلی ... تاد.
به‌ر له ئێمه خه‌ڵكی دیكه هه‌بوون به‌زووترین كات رێكخستن توند و تۆڵكرایهوهو كاك سیامه‌ند به‌ننا بووه به‌رپرسمان، له ئابی 1976 به‌شداری كۆنفرانسمان كرد و باس له كه‌موكوڕی رابردوو كرا‌و قسه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ده‌ست پێكردنی شۆڕشی گوڵان كرا‌و بڕیاردرا ناوه‌وه به كادیر‌و فه‌رمانده‌و لێزان توند‌و تۆڵتر بكرێ هه‌روه‌ها بڕیاردرا هه‌ركه‌سێك له هه‌ڵبژاردن ده‌ربچێ پێویسته بچێته‌وه ناو شۆڕش ئه‌وه‌بوو له ئه‌نجامدا ئه‌و ناوانه‌ی خواره‌وه به سه‌ركردایه‌تی كاتی ده‌رچوون:
- ئازاد خه‌فاف
- ملازم سه‌ربه‌ست، عبدالرحمن پێداوی
- وریا ساعاتی
- دلشاد میران
ئێمه واته به‌نده و كاك شوكری نێروه‌یی و نهاد كركوكی له 3/2/1977 به‌ره‌و سووریا هاتین و ماوه‌ی دوو مانگ و (10) رۆژ له‌لای كاك مسعود بارزانی ماینه‌وه، ئینجا له گه‌ڵ براده‌رانی دیكه له سه‌ره‌تای نیسانی 1977 به‌ره‌و كوردستان په‌ڕینه‌وه:
- عەبدولرەحمان پێداوی
- فواد چلبی
- ملازم علی
- ملازم محمد
- نهاد كركوكی
- فازل جلال
- شڤان علی ئامێدی
تا گه‌یشتنه باره‌گای كاك جوهر نامیق له گوندی (بیرمان)، چه‌ند رۆژێك له‌وێ پێكه‌وه دانیشتین، باسمان له بارودۆخی شۆڕش و ناوچه‌كه ده‌كرد، تا ده‌هات خه‌ڵكمان له ئێران، وڵاتانی ئه‌وروپا، سووریا، فه‌رمانده و پێشمه‌رگه بۆ نێو شۆڕش ده‌هاتن له‌به‌ر هێندێ بڕیاردرا هه‌رێمی بادینان بكرێت به دوو هه‌رێم، به‌نده بۆ هه‌رێمی دوو دانرام كه باره‌گای له هه‌ركی و بێداو بێت، كاك فازل جلالیش بۆ هه‌رێمی سۆران، پاش ماوه‌یه‌ك كاك وریا ساعاتی بۆ هه‌رێمی سۆران دانرا، كاتێ به‌ره‌و باره‌گای نوێ رۆیشتم خۆرتترین مه‌فره‌زه (وه‌یسی بانی)م، له‌گه‌ڵ خۆم برد.. سه‌ردانی باره‌گای حجی قادۆمان كرد، هه‌روه‌ها باره‌گای احمد شانه له بێلمبیرێ، به‌داخه‌وه ئاگادارم كردنه‌وه كه باره‌گاكانیان له رووی سه‌ربازییه‌وه پارێزراو نین، هه‌روه‌ها سه‌ردانی باره‌گای حجی عمر شه‌ت یونسمان كرد.
له رووی جغرافیاوه (ئاڤاشین) سنووری نێوان هه‌ردوو هه‌رێم بوو، هه‌رچه‌نده دۆسكی ژووری سه‌ر به هه‌رێمی یه‌ك بوو، به‌ڵام له‌رووی جوگرافیا نزیكی ئێمه بوون بۆیه كه‌وته سنووری ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی دوو.
كاتێ گه‌یشتینه باره‌گای خۆمان لێژنه‌ی هه‌رێمی دوومان به‌مشێوه‌یه دانا :
- عبدالرحمن پێداوی( ملازم سه‌ربه‌ست) به‌رپرسی هه‌رێم
- ملازم فواد چلبی ئه‌ندام هه‌رێم
- سید حسن ئه‌ندام هه‌رێم هه‌رچه‌نده له جه‌وله بوو
- شڤان علی ئامێدی ئه‌ندام هه‌رێم
- نهاد كركوكی ئه‌ندام هه‌رێم
له بێداو دكتۆر صباح مه‌ریوانی ده‌وره‌یه‌كی برینپێچی بۆ گه‌نجانی ئه‌وێ كرده‌وه، ئینجا به‌نده و نهاد كركوكی و شڤان علی ئامێدی چووینه جه‌وله چونكه چه‌ند كاغه‌زی مۆركراوی كاك مسعود له گه‌ڵ قه‌ڵه‌می تایبه‌ت به نووسینی نه‌دیتراو(الحبر السری) له‌لام بوو تاكو نامه بۆ خه‌ڵكانێك بنێرم، له‌وانه رێزداران: عزت سلێمان به‌گ، محمد شێخ رشید لۆلان، رشید گه‌ردی.
له ده‌ریاسۆر گه‌یشتینه سیدحسن، هه‌موو زانیاره‌كانمان بۆی باسكرد چونكه له كۆبونه‌وه‌كه‌دا نه‌بوو به‌ڵام وادیاربوو دڵی ره‌نجا، بۆیه له‌نێوماندا نه‌ماو رۆیشت! هه‌روه‌ها كاك عبدالله صالح كه سه‌ر به ئێمه نه‌بوو به‌ڵام بۆ جه‌وله‌كه له گه‌ڵماندا مایه‌وه.
هێنده‌ی نه‌برد نامه‌یه‌كی كاك فواد چلبی گه‌یشته ده‌ستم كه تێیدا نووسرابوو : مهفرهزهیهكم كرد‌و له ئه‌نجامدا بریندار بووم ئه‌وه له گهڤهڕم ده‌چمه‌وه سووریا ئه‌ویش به یه‌كجاری رۆیشت، نه‌مدۆزیه‌وه تا شه‌ڕی گه‌لی بازێ(هه‌كاری) به دیلی كه‌وته لای ئێمه!
شایانی باسه له‌و جهولهیهماندا سێ‌جار له گه‌ڵ دكتۆر خالد سعید یه‌كترمان بینی : جارێكیان له ناوچه‌ی (به‌رازگر) پێكه‌وه قسه و چاكوخۆیشیمان له‌یه‌كتر كرد و جاری دووه‌م له (زۆمێك) پێكه‌وه هه‌موومان خه‌وتین و پێكه‌وه قسه‌مان بۆ پێشمه‌رگه كرد و باسمان له جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی نێوان كاك مسعود و مام جلال كرد، له جاری سێیه‌مدا له گوندی (كهكله - سێنی به‌گ) چاوه‌ڕوان بوین به‌ڵام دیداره‌كه له ده‌ره‌وه‌ی گوند له‌سه‌ر رووبارێك ئه‌نجامدرا، هه‌ر له‌و ماوه‌یه له گوندی (ده‌ریاسۆر) له‌گه‌ڵ نه‌وشێروان یه‌كترمان بینی به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه له كاتی قسه‌كردندا هه‌وڵیدا بریندارمان بكات به نموونه ده‌یگووت : پارتی وه‌ك سیاره‌یه‌كی زۆر كۆنی لێهاتوه پێویسته فڕێدرێ! منیش له‌وه‌ڵامدا گووتم : سه‌یری ئێمه بكه هه‌موومان گه‌نجین ده‌رباره‌ی گه‌وره‌كانیشمان ته‌نیا ئه‌وه ده‌ڵێم : ئاگر له قورمێ دار دا دمینه!
سه‌ركردایه‌تی چه‌ند چه‌كێك وه‌ك : ره‌شاش، ئاڕ بی جی، چاپه‌مه‌نی نارد. منیش به عبدالله صالح بۆ هه‌رێمی سۆرانم نارد .. كاتێ ده‌گاته باره‌گای دكتۆر خالد باری وڵاخه‌كه ده‌ست به‌سه‌ردا ده‌گرێ به بیانوی ئه‌وه با پێكه‌وه تین له سه‌ركردایه‌تی خۆمان بدەین بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه نامه‌یه‌كیشی بۆ من نارد! كاتێ ئاگاداری كاك جوهرم كرده‌وه پێكه‌وه بۆ لایان رۆیشتین له رێگادا دوو پێشمه‌رگه‌ی ئه‌وانمان بینی و چه‌كه‌كانمان لای خۆمان هێشته‌وه .. ئینجا نامه‌یه‌كی به په‌له‌ی علی عه‌سكه‌ری گه‌یشته ده‌ستمان داوای دوو چه‌كه‌كه‌ی ده‌كرده‌وه، دوایی كاك سعدی گچكه‌و علی تاهیر والی وه‌ك وه‌فد هاتن بێ ئه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی ئێمه بێننه‌وه! ئێمه‌یش هێزمان كۆكرده‌وه به تایبه‌ت (سوپای سۆر) كه به گرووپی محۆ گه‌ودا ده‌گوترا، هێزمان به‌ره‌و چیا نارد به‌ڵام ئه‌وان هه‌موو باره‌گاكانی خۆیان چۆل كردبوو!
له ئه‌یلولی 1977 كاك سامی گه‌یشته‌وه كوردستان .. یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌مان له 15/11/1977 له گوندی (بێداولێ – قشووری) كرد كه ئه‌م به‌ڕێزانه ئاماده بوون :
كاك سامی، كاك جوهر، كاك ئازاد به‌رواری، كاك كریم سنجاری، عبدالرحمن پێداوی، كاك وریا ساعاتی، كاك ئازاد خه‌فاف، هه‌روه‌ها ملازم یونس، ابو عنتر، دكتۆر صباح مه‌ریوانی، داره‌وان نامیق، له لایه‌كی دیكه‌وه چه‌ند فه‌رمانده‌ی ناوداری شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلولیش له ئێرانه‌وه گه‌یشتبون كه ده‌ورێكی باڵایان له به‌هێزكردنی هه‌رێمدا هه‌بوو به‌ڕێزان : ملا ئه‌مین بارزانی، یونس رۆژبه‌یانی، عریف یاسین، مسته‌فا نێروه‌یی، ملحم دری، حمید ئه‌فه‌ندی.
ئه‌گه‌ر هه‌له نه‌بم له مانگی 12/1977 یان له مانگی /1/1978 كاك شوكری نێروه‌یی به وڵاخ ئینجا به پشت رادیۆی گه‌یانده لای ئێمه هه‌رچه‌ند كاك داره‌وان و كاك سامی هه‌وڵیاندا نه‌یانتوانی دایبمه‌زرێنن بۆیه له رێگای برایانی (كۆك) دوو ئه‌ندازیار هاتن دایانمهزراندو كاك سیامه‌ند به‌ننا كاری له رادیۆ ده‌كرد .. سه‌ربرده‌ی دابینكردنی مولیده‌و به‌نزین له توركیاوه بۆ نێو ئه‌و شاخ وداخه سه‌ربرده‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ره! كه ئه‌قڵی مرۆڤ مه‌نده‌هۆش ده‌بێت.
بۆ ئه‌وه‌ی مافی هیچ براده‌رێك به‌فیڕۆ نه‌چێت چونكه بۆ مێژوو قسه ده‌كه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێكخستنی ئێمه له هۆڵه‌ندا زۆر بزێو بوو، دوای گه‌یشتنی ئێمه به‌ڕێزان داره‌وان نامیق، دكتۆر صباح مه‌ریوان گه‌یشتنه كوردستان، له‌دوای ئه‌وانیش به‌ڕێز سیامه‌ند به‌ننا، ئینجا احمد حسن عهونهت مه‌نده‌لاوی، خلیل سنجاری گه‌یشتن، شایانی باسه دوای ماوه‌یه‌ك ته‌نیا به‌نده‌و شوكری نێروه‌یی، نهاد كركوكی له كوردستان ماینه‌وه. ئه‌وانی دیكه گه‌ڕانه‌وه هۆڵه‌ندا.
دوا پرسیارم ئاراسته‌ی سه‌یدا پێداوی كرد ده‌رباره‌ی ئه‌و نامه‌یه‌ی مام جلال بۆ براده‌رانی كوردانی توركیا به‌ر له هاتنیان بۆ گه‌لی بازێ (هه‌كاری) له وه‌ڵامدا بۆ مێژوو گووتی : شتێكی ئاشكرایه كه نه‌وشێروان له كتێبی خۆیدا باس له‌وه ده‌كات كه بڕیاردراوه هێزێك بچێت بۆ ئه‌وه‌ی كۆنه باره‌گاكانیان له ناوچه‌ی برادۆست بگرنه‌وه.. ئه‌گه‌ر چۆڵكرا ئه‌گه‌رنا به تووندی له سه‌ركردایه‌تی كاتی بدرێ، له‌لای دیكه مام جلال نامه‌یه‌ك بۆ (د.د.ك.د) كۆمه‌ڵه‌ی فه‌رهه‌نگی دیموكراسی شۆڕشگێری ده‌نێرێ، كه خۆم خوێندومه‌ته‌وه به‌مشێوه‌یه بوو (ئێمه ناوچه‌ی سۆرانمان له قیاده موه‌قه‌ته پاككردۆته‌وه، له به‌هار هێزێك ده‌نێرین بۆ پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له موه‌قه‌ته! تكایه هاوكارمان بن) خۆشبه‌ختانه نامه‌كه ده‌گاته ده‌ست كاك ئیدریس بارزانی، به‌ڕێزیشی به ده‌ستی باوه‌ڕپێكراوی خۆی (ئۆسمانی میكائیل مسته‌فا ئه‌رگووشی) بۆ كاك سامی ده‌نێرێ.