هه‌ولێر-KDP.info- سكرتێرى په‌رله‌مانی كوردستان له‌بارەی هه‌وڵه‌كانى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بۆ پرسى نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوور و كۆتا واده‌ى پێشكه‌شكردنى ڕا و سه‌ر‌نج و تێبینییه‌كانى لایه‌نه سیاسییه‌كان له ڕێگاى فراكسیۆنه‌كانیانەوە ڕاده‌گه‌یەنێت و دەڵێت، ئه‌مرۆ كۆتا واده بوو بۆ ئه‌وه‌ى فراكسیۆنه‌كان ڕا و سه‌ر‌نج و تێبینییه‌كانیان پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بكه‌ن، به‌ڵام پێشكه‌شیان نه‌كرد، سبه‌ى به نووسراوى فه‌رمى ئاگاداریان ده‌كه‌ینه‌وه.
دەشڵێت: "له پرسى ده‌ستوور ڕا و بۆچوونى ئەو لایه‌نانه‌ى له په‌رله‌مان كورسییان هه‌یه و ئه‌وانه‌شى له ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانن و كورسیى په‌رله‌مانیان نییه زۆر بەهه‌ند وه‌رده‌گیرێت."
مونا قه‌هوه‌چى، له لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "وه‌كوو ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستان لە 12ى 4ى 2021 كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م سه‌رۆكفراكسیۆنه‌كان و نوێنه‌رى پێكهاته‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان سه‌باره‌ت به پرسى ده‌ستوور بەڕێوە برد و، به فه‌رمى داوامان له سه‌رجه‌م سه‌رۆكفراكسیۆنه‌كان كرد كه داوا له لایه‌نه سیاسییه‌كانى خۆیان بكه‌ن ڕا و سه‌ر‌نج و تێبینییه‌كانیان له‌باره‌ى ده‌ستوورەوە بگه‌یەننه سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان تا 15ى ئه‌م مانگه، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین پڕۆژه‌یه‌كى نیشتمانیی هاوبه‌ش ئاماده بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌و واده‌یه كۆتایى هات و هیچ فراكسیۆنێك به فه‌رمى ڕا و سه‌ر‌نج و تێبینیى حیزبه‌كەنیان پێشكه‌شمان نه‌كرد، بۆیه سبه‌ى، دووشه‌ممه، به نووسراوى فه‌رمى دووباره داواكارییه‌كه‌یان ئاڕاسته ده‌كه‌ینه‌وه".
سكرتێرى په‌رله‌مانى كوردستان گوتیشى: "ئامانجمان له ئاڕاسته‌كردنى نووسراوى فه‌رمى بۆ سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه تا فشار بخه‌نه سه‌ر حیزبه‌كانیان و ڕا و سه‌ر‌نج و بۆچوونه‌كانیان بێننه په‌رله‌مان، سه‌باره‌ت به پرسى ده‌ستوور و ئینجا دواتر به دواداچوونى خۆمان ده‌كه‌ین، چونكه له پرسى ده‌ستوور ڕا و بۆچوونى لایه‌نه‌كان، ئه‌وانه‌ى له په‌رله‌مان كورسییان هه‌یه و ئه‌وانه‌شى له ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانن و كورسیى په‌رله‌مانیان نییه زۆر به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرێت ".
قه‌هوه‌چى دەشڵێت: "له دواى ئه‌و نووسراوه فه‌رمییه دووباره كاتێكى تر بۆ فراكسیۆنه‌كان دیارى ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى له‌و ماوه‌یەدا ڕا و سرنج و تێبینیى حیزبه‌كانیان پێشكه‌ش به ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بكه‌ن ".
له كۆتاییشدا سكرتێرى په‌رله‌مانى كوردستان گوتى: "پرسى ده‌ستوور ڕه‌هه‌ندێكى نیشتمانیى هه‌یه و بۆ هه‌موو تاكێكى خەڵكى كوردستانه و، پێویسته له ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مان لایه‌نه سیاسییه‌كان ته‌وافوقى له‌سه‌ر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له‌ناو په‌رله‌مان كێشه‌ى بۆ دروست نه‌بێت و له كه‌شێكى ئارام‌دا ئاماده بكرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان و نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌نگاویان نا و ئەرکی خۆیان بەجێ هێنا.''
لە خولی چوارەمی پەرلەمانى كوردستاندا، 51 ماددەی ڕەشنووسی دەستوور کۆدەنگییان لەسەر کرا و، لە خولی پێنجەمیشدا گەیشتنە 72 ماددە، بەڵام چەند ماددەیەک خاڵی ناکۆکیی نێوان لایەنە سیاسییەکان بوون، ئه‌مه‌ش واى كرد مادده‌كانى تر ته‌واو نه‌كرێت و ده‌ستووریش بكه‌وێته ئه‌م خوڵه‌ى په‌رله‌مان.
نه‌شوان به‌رزنجى