هەولێر -KDP.info- وه‌زیرى ئه‌وقافى هه‌رێمى کوردستان ده‌ڵێت، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، مزگه‌وتى گه‌وره‌ى سلێمانى نۆژه‌ن ده‌کرێته‌وه. هه‌روه‌ها باڵه‌خانه‌یه‌کى نوێش بۆ پاراستنى شوێنه‌وار، ده‌ستنووس و کتێبخانه‌ى مزگه‌وته‌که دروست ده‌کرێت. ده‌شڵێت، له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو سه‌باره‌ت به نوێژى جه‌ژن و سێ ڕۆژى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان ڕێنماییى نوێ ده‌رده‌چێت.
ئه‌مڕۆ، دووشه‌ممه ٣-٥-٢٠٢١، پشتیوان سادق، وه‌زیرى ئه‌وقافى هه‌رێمى کوردستان سه‌ردانى شارى سلێمانى کرد و له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: "له‌پێناو پاراستنى کتێبخانه‌ى ئه‌وقافى سلێمانی، له‌سه‌ر بڕیارى به‌ڕێز مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، مزگه‌وتى گه‌وره‌ى سلێمانى نۆژه‌ن ده‌کرێته‌وه و که‌موکووڕییه‌کانى چاره‌سه‌ر ده‌کرێن، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش بۆ گرنگیپێدانى زیاترى لایه‌نى زانستى و له‌پێناو پاراستنى ده‌ستنووس و ئه‌و دۆکیۆمێنت و کتێبانه‌ى که له‌نێو مزگه‌وته‌که‌دا هه‌ن، باڵه‌خانه‌یه‌ک دروست ده‌کرێت که ڕۆڵى گه‌وره‌ى ده‌بێت بۆ پاراستنیان، ئێستا وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف له ڕێگه‌ى لێژنه‌یه‌کى پسپۆڕه‌وه سه‌رجه‌م ده‌ستنووسه‌کانى کتێبخانه‌کە به شێوه‌یه‌کى زۆرباش چاک ده‌کاته‌وه و له له‌ناوچوون ده‌یانپارێزێت".
هه‌ر له میانى کۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌که‌دا، وه‌زیرى ئه‌وقافى هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه کرد: "له پڕۆژه‌یاساى بوودجه‌ى هه‌رێم بۆ ساڵى ٢٠٢١ بوودجه‌یه‌کى تایبه‌ت به وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف دیاری کراوه بۆ نۆژه‌نکردنه‌وه و بنیادنانى شوێنى ئایینیى نوێ و دواى په‌سه‌ندکردنى له په‌رله‌مان، پڕۆژه‌کان ده‌که‌ونه بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه.''
سه‌باره‌ت به پابه‌ندبوونى مزگه‌وته‌کانیش له مانگى ڕه‌مه‌زان به مه‌رج و ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان و هه‌روه‌ها کردنی نوێژى جه‌ژن، پشتیوان سادق ڕوونی کرده‌وه: "له ماوه‌ى ڕابردوودا سه‌رجه‌م ڕێکاره‌کانیان بۆ پاراستنى گیانى هاووڵاتییان بووه بۆ ڕێگری‌کردن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ڤایرۆسى کۆرۆنا و ٩٩٪ى مزگه‌وته‌کانیش پابه‌ندى بڕیاره‌کان بوون، له چه‌ند ڕۆژى داهاتووشدا بۆ کردنی نوێژى جه‌ژن و سێ ڕۆژى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان ڕێنماییی نوێ ده‌رده‌چێت".
ئەرسەلان ئەحمەد