Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 13 JUL 2025 08:51 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پارتی لە ١١ پارێزگا بەشداری لە ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی عێراق دەکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ئەمڕۆ لیستی ناوی کاندیدانی خۆمان پێشکەشی کۆمسیۆن دەکەین بۆ ھەڵبژاردن و لە ١١ پارێزگا و٣٠ بازنە بەشداری دەکەین و ٥٥ کاندیدمان دەبێت و پشتڕاست بن ئەم جارە پێگەی پارتی لە پێشتر بەھێزتر دەبێت.

خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: "پارتی دیموکراتی کوردستان لیستی ناوی کاندیدانی خۆی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پێشکەش دەکات و لە ١١ پارێزگا و٣٠ بازنە بەشداری دەکەین و ٥٥ کاندیدمان ھەیە بۆ سەرجەم بازنەکان کە بڕیارە ھەڵبژاردنی پەلەمانی عێراق لە١٠/١٠/٢٠٢١ بەرێوە بچێت و ئێمە تەمەن و بڕوانامە و مافی خۆپاڵاوتن و ڕێکارە یاساییەکان و چەند پێوەری تایبەت بە خۆمان بۆ کاندیدەکان ھەبووە و بەھەند وەرگیراون لە کاندیدکردن و لیژنە ھەبووە بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ کاندیدەکان و دواتر سەرکردایەتیی پارتی بڕیاری لەسەر کاندیدەکان داوە."

خەسرۆ گۆران گوتیشی: "ئەم جارە ھەڵبژاردن گەرموگوڕتر دەبێت و ڕێژەی بەشداریکردنیش زیاتر دەبێت و جیاوازیش دەبێت. ئەم جارە لیست نییە و لە ھەڵمەتەکان کاندید وەکو تاک واجیھەی ھەیە بەپێی زانیاری و داتاکان کاندیدی زۆر ھەیە لە بازنەکان، بۆ نموونە، تەنھا لە تەلەعفەر وەکوو ژمارە چوار بازنە بۆ چوار کورسی ٣٣ کاندید ھەیە و لە بازنەکانی دیکەش زۆر کاندید ھەیە، ئەمەش باشە بۆ ئەوەی باشترینیان سەر بکەون و ببنە نوێنەری تەواوی وڵات و بەتایبەت پارێزگاکە و بە دەرەجە یەکیش بازنەکەی خۆی."

گۆران باسی لەوەش کرد: "لە ناوچە کوردستانییەکان ھیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە وەکوو ھاوپەیمانی لە کۆمسیۆن، بەڵام ھەماھەنگی ھەیە لە نێوان لایەنەکان و هە لایەنێک ئازادە چۆن ڕەفتار بکات و پارتی بە تەنیا بەشداری دەکات و ھیچ ھێزێک مافی نییە ڕێگری لە ھیچ ھێزێک بکات کە بارەگای ھەبێت، یان نا.''

گوتیشی: "دەنگدەری عێراقی لە ھەرکوێ بێت دەتوانێت دەنگ بدات و بەنیسبەت کاندید ھەموو کارێکیان بۆ دەکەین بۆ ئەوەی بتوانن بە ئاسانی کاری خۆیان بکەن لە ھەموو ڕوویەکەوە.''

خەسرۆ گۆران ڕوونیشی کردەوە: "ناتوانین ھیچ ژمارە بدەین، ھەموو ھەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی پێگەی خۆمان بپارێزین و بەھێزتری بکەین و پشتڕاست بن بەھێزتر دەبین و ھەوڵ دەدەین بە ھیچ شێوەیەک ساختەکاری نەکرێت و پێویستە ئەو کەلتوورە سەقەتە نەمێنێت و بنبڕ بکرێت."

لەبارەی کۆنگرەی پارتییەوە گۆران گوتی: "بەھۆی کۆرۆنا و ھاتنی ھەڵبژاردنەکان لە مانگی پێنج کۆنگرە ناکرێت و دوا دەخرێت."

ناوی کاندیدەکانی پارتی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق:

دھۆک:

خەلیل غازی دۆسکی

فەھمی سەلمان بەرواری

خالید سەلیم

ئەڤین سەلیم

 

 زاخۆ

1- عەبدولواحد ئەحمەد رەشید سلێڤانەی

2- سەگڤان یوسف بشار سندی

3- زۆزان عەلی سالح كۆچەر

 

ئاکرێ:

خەسرەو گۆران

ڤیان سەبر

موفەق شەھاب سورچی

چیایی تەیمور

 

ھەولێر:

د. محەمەد سدیق خۆشناو

نەھرۆ محەمەد

سیپان عەزیز

جوان عەبدولڵا

ئامانج مەحموود

سامیە کەریمخان

یەحیا شێروان

خدر عەلی ساڵح

ڕێبوار ھادی

لەیلا ئەکرەم

سەباح سوبحی حەیدەر

مەریوان قەرەنی نەقشبەندی

نەھلا قادر ئەفەندی

سلێمانی:

یادگار مەحموود نەسرولڵا

شنۆ نووری عەبدولڵا ساڵح

ھەڵەبجە:

ئەشواق نەجمەدین جاف

 

ڕانیە :

ناسکە عەبدولڵا

 

گەرمیان:

غەزالە محەمەد ساڵح

شوان محەمەد مستەفا (یەدەگ)

 

کەرکووک:

شاخەوان عەبدولڵا

نەجوا حەمید محەمەد

 

مووسڵ:

توعمە عەبدولڵا لھێبی

ئامێز عومەر

ئێخلاس دلێمی

عەبدولسەلام شەعبان

شەریف سلێمان

کاڤین مزووری 

شێروان دووبەردانی

مەحماخەلیل

ڤیان دەخیل

ماجد خەلەف حەمۆ

ئیبراھیم محەمەد قەبۆ

سەفوان بەشیر یونس

رەشا تاڵب

خالد عەزیز عەلی

عودەی سابوور ڕاشدی

علی حوسێن فاروق ھەرکی

بەلقیش ئەحمەد کۆرانی

 

دیالە:

میرفد ئەحمەد شوکر

جوان مەحموود غەفوور

 

سەلاحەدین:

دکتور ھیوا تاھر عەباس

 

بەغدا:

ئازاد حەمید

جاسم محەمە عەبدولکەریم

 

ڕۆمادی:

جاسم ئیبراھیم

 

کەربەلا:

ھەیسم عەبدولڕەحیم

 

بۆ کۆتاکان:

واست بۆ کۆتای فەیلییەکان:

حەیدەر عەلی محەمەد

 

کۆتای موسل بۆ شەبەک:

زنوون یونس

 

 

ئامادەكردن: بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەڕێوەبەری گشتی کەناڵی کوردستان٢٤ دەکات

SATURDAY, 12 JULY 2025 22:07:39

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە، ١٢ـی تەممووزی ٢٠٢٥، سەرۆک مەسعود بارزانی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە ئەحمەد زاویتەیی بەڕێوەبەری گشتیی کەناڵی کوردستان٢٤ کرد، بۆ کۆچی دوایی باوکی.

 
کابینەی نۆیه‌م ڕۆژ دوای ڕۆژ خزمەتگوزاریی زیاتری تەندروستی بۆ هاووڵاتیان دابین ده‌كات

SATURDAY, 12 JULY 2025 21:07:48

ھەولێر-KDP.info- لە ساڵی 2019 کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسروور بارزانی پێکهێندرا، دوای سوێندخواردنی لە بەردەم نوێنەرانی خەڵكی کوردستان، کارنامەیەکی پڕ لە پلان و ئامانجی درێژخایه‌نى پێشکەش بە نوێنەرانی خەڵكی کوردستان کرد و ئامانجی خودی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کابینەی نۆیەمیش، کوردستانێکی بەهێز بوو.

 
ڕاگەیێندراوێک لە بارەگای بارزانی بۆ ڕای گشتی

SATURDAY, 12 JULY 2025 21:07:56

ھەولێر-KDP.info- بارەگای بارزانی، پەیوەست بە کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ، لەسەر یەکلاییکردنەوەی پرسی مووچە و بودجە و شاییستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.

 
سه‌رۆکی ھەرێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ ڕۆژنامه‌نووس ئه‌حمه‌د زاویتى ده‌كات

SATURDAY, 12 JULY 2025 17:07:31

ھەولێر-KDP.info-  ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2025/7/12 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا، بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو‌ى باوكیان...

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە بەڕێوەبەری گشتیی کەناڵی کوردستان24 دەکات

SATURDAY, 12 JULY 2025 16:07:38

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ شەممە، 12ـی تەممووزی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە ئەحمەد زاویتەیی بەڕێوەبەری گشتیی کەناڵی کوردستان24 کرد، بۆ کۆچی دوایی باوکی.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact