Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 9 JUL 2025 12:21 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

کوردستان ئەزموونێکی سەرکەوتووی حوکمڕانی لە رۆژهەڵاتی ناڤین
| KDP.info


دکتۆر سامان سۆرانی 

لەگەڵ ئەوەی دەوڵەت دەسەڵاتێکی سیاسی خاوەن سەروەریە و لە هەرێمێکی جوگرافی دیاریکراو کاروباری گشتی بەڕێوەدەبات، دەبینین دانیشتووانەکەی بە پێی یاسا و سیستەمی دیاریکراو پابەندی دەبن. 

ماکس ڤێبەر (١٨٦٤-١٩٢٠) دامەزرێنەری کۆمەڵناسی هاوچەرخ پێی وایە لە هەرکوێ دەوڵەت هەبێت، ئەوا ئەو دەوڵەتە هەڵگری هەندێ لە عەقڵانیەتە. 

هەرێمی كوردستان وەکو مۆدێلێکی سەرکەوتوو لە ناوچەکە لە بنەڕەتدا باوەڕی بە بنەماکانی دیموکراسی و فرەیی و رای جیاواز هەیە. 

حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پێی تواناکانی کار دەکات لە پێناو جێبەجێکردنی دادپەروەری و یەکسانی و رێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ، لە هەمان کاتدا شەونخوونی دەکات لە پێناو خۆشگوزەرانی هاوڵاتیانی هەرێم تاوەکو ئایندەیەکی گەشاوەتر پێشوازییان لێ بکات، بەو شێوەیە حکومەت دەتوانێ زاڵ بێت بەسەر سەرجەم ئەو بابەتە نەرێنیانەی کە دەبنە لەمپەر لە بەردەم هەنگاوەکانی، ئەوەش خزمەتێکی مەزن و بێ وێنە بە گەل دەگەیەنێت. 

هەرێمی کوردستان بە سیاسەتی حەکیمانەی سەرکردایەتی سیاسی مەبەستیە هاوشێوەی دەوڵەتێکی هاوچەرخ کار بۆ دەوڵەتی هاووڵاتی بکات، کە تیایدا تاکەکان بە یەکسانی لەناو ماف و ئەرکەکانیان ژیان بەسەر بەرن و ئەم قەوارەیە ببێت بە دەوڵەتی دامەزراوەکان و جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان و دەستاودەستکردنی دەسەڵات بە شێوەیەکی ئاشتیانەی رەها، پشبەست بە هێز و ویستی جەماوەر و لە رێگەی سندووقی هەڵبژاردنەکان.  

راستیەکانی مێژووی نوێی مرۆڤایەتی جەخت لەو رواڵەتە دەکەنەوە، کەوا پێویستە کار بۆ دیزاینکردن و بەهێزکردنی تواناکانی ناسنامەی نیشتمانی یەكگرتوو بکرێت لە پێناو کۆمەڵگەیەکی یەك دەست، وەکو بنەمایەکی بنەڕەتی بۆ سەرجەم قۆناغەکان و پرۆسەکانی بنیادنانی دەوڵەتی هاوچەرخ.

ئەگەر وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە نموونە بهێنینەوە، دەبینین چۆن دەستپێشخەری کردووە لە داهێنان و درووستکردنی ناسنامەیەکی نەتەوەیی بۆ ئەمریکیەکان. بەو جۆرە ئەمریکا گەورەترین فرەیی و جیاوازی مرۆیی لە باوەش گرتووە و لە ناو یەك پێکهاتەی یەکگرتوو و رێکخراو جیاوازیەکانی کۆکردۆتەوە بەمەبەستی دەستەبەرکردنی بەرژەوەندیە باڵاکانی ئەو وڵاتە. 

بەهەمان شێوەی ئەمریکا دەکرێ باس لە میللەتی ژاپۆن و بەریتانیا و فەرەنسا و مالیزیا و ... بکرێت.

بەهرەمەندی ناسنامەی نیشتمانی یەکگرتوو بریتیە لە توانا شاراوەکان بۆ گۆڕینی فرەیی و فرەڕەنگی سروشتی کۆمەڵگە بۆ سامانی نیشتمانی لە پێناو پەرەپێدان و بووژانەوەی کۆمەڵگە و گۆڕینی ئالنگاری و ململانێیە لایەنە دژبەرەکان بۆ هێزێکی رێکخراو تا نیشتمانێکی یەکگرتوو بەرهەم بهێنرێ.  

نەهێشتنی ترسی هەر لایەنێ لە ئێستا و ئایندە بە هۆی پەراوێزبوونی و دابڕانی لە مافە تایبەتی و گشتیەکان، ئەمەش خۆڕسکانە مرۆڤ پاڵ دەنێت، لەناو قاوخی خۆی بمێنێتەوە، تا هەوڵ بدات بە شێوەیەك لە شێوەکان خۆی بەهێز و ئامادە بکات بۆ ململانێیەکی تر. 

بەو شێوەیە کۆمەڵگە وەکو دوڕگەیەکی دابڕاو و هەڵگری بەرژەوەندی تایبەت بە خۆی، کە ناتەبایە لەگەڵ بەرژەوەندی لایەنەکانی تر و لە ململانێی نەرمەوە پەنا بۆ ململانێی رەق دەبات، ئینجا بە شێوەیەکی  رووخێنەر بنەماکانی کۆمەڵگە وێران دەکات.   

ناسنامەی نیشتمانی کۆمەڵگە لە زمان و میراتی مێژووی کۆمەڵگە و بەها سەپێندراوەکانی  پێک دێت، بێجگە لە روانین و ئامانجەکانی بۆ ئایندە. 

دیاردەی بنیادنان و بەهێزکردنی تواناکانی ناسنامەی نیشتمانی چەند هێمایەك لە خۆ دەگرێ، لەوانە دانپێنانی تەواوی دەوڵەت بە ئازادی ئایینی و کولتوورە جیاوازەکان و رەخساندنی ئازادی بۆ سەرجەم هاووڵاتیان، تا بتوانن ئازادانە هەر پلە و پۆستێ، بەتایبەتی پۆستی باڵا، لە بوارە جیاجیاکانی ژیانی مەدەنی و سەربازی و داد بە پێی لێهاتووی و کارامەیییان لە رووی پیشەیی بەدەست بهێنن، بەو جۆرەی ستاندار و باوە لە جیهان. 

ناسنامەی نیشتمانی یەکگرتوو دەتوانێ ببێت بە دیوارێکی پۆڵایین لەبەردەم هەر هەوڵێکی دەرەکی، کە مەبەستی بێت یەكڕیزی و یەکگرتوویی و بەهێزی کۆمەڵگە لە رێگەی دەروازەی کەمینەکان تێک بدات.  

لە کۆتاییدا دەڵێین، نیشتمان گەنجینەی مرۆڤە، ئەگەر لەدەست بچێت، هیچ شتێك ناتوانێ جێگەی بگرێتەوە.

بۆیە پێویستە لەسەر هەر تاکێکی كوردستانی نیشتمان بپارێزێ و بەهەموو تواناکانی بەرگری لێ بکات. 

با ئێمەش پێکەوە کاربکەین لە پێناو بەرزڕاگرتنی ئاڵای كوردستان، بۆ ئەوەی لە هەموو بۆنە و ڕێوڕەسمەکان لە ناوخۆ و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی شەکاوە بێت. با خۆشەویستی نیشتمان لەناو دڵمان بپارێزین وبە بێ گەردی بۆ نەوەکانی داهاتوو بگوازینەوە. 

 




دوایین هەواڵەکان

ماڵپەڕی KDP کاتی دابەشکردنی ٩ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون بڵاو دەکاتەوە

WEDNESDAY, 09 JULY 2025 12:07:14

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، ئامادەکاریی تەواو کراوە و لە چەند ڕۆژی داھاتوودا دەست بە دابەشکردنی زیاتر لە ٩ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر خەڵکی ھەژار و کەمدەرامەت دەکرێت، کە دابەشکردنیشی لە ڕێگەی تیروپشکەوە دەبێت.

 
مەسروور بارزانی: تا کۆتایی 2026 پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان

WEDNESDAY, 09 JULY 2025 11:07:38

هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی فراوان بوونی پڕۆژەی ڕووناکی و سوودمەندبوونی زیاتر لە دوو ملیۆن هاووڵاتی لە کارەبای 24 کاتژمێری لە ئێکس نووسیویەتی، "تا کۆتایی 2026 پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.

 
پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە زیاتر لە 2 ملیۆن هاووڵاتی

WEDNESDAY, 09 JULY 2025 09:07:18

هەولێر-KDP.info- وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، زیاتر لە دو ملیۆن هاووڵاتی و 544 هەزار هاوبەش ئێستا سومەندن لە کارەبای 24 کاتژمێری، هەرروەها، زیاتر لە دوو هه‌زار و 100 مۆلیدەی گازوایل لە گەڕەکەکان کوژێنراونەتەوە و تا کۆتایی ساڵی 2026یش، حکوومەتی هەرێم لە پلانیدایە زیاتر لە حه‌وت هه‌زار مۆلیدە بکوژێنێتەوە. 

 
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ توركیا ده‌كات

TUESDAY, 08 JULY 2025 18:07:58

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە نامەیەکدا، سه‌ره‌خۆشى له‌ توركیا، خێزان و كه‌سوكارى ئه‌و سه‌ربازانه‌ى وڵاته‌كه‌ كرد، كه‌ ڕۆژانى ڕابردوو له‌ ئه‌شكه‌وتێكى ناوچه‌ شاخاوییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، گیانیان له‌ده‌ست دابوو.

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی کرد

TUESDAY, 08 JULY 2025 16:07:46

هەولێر-KDP.info- سێشەممە 8ـی تەممووزی 2025، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە حەمەسەعید حەسەن نووسەر و ڕەخنەگری ناسراو و سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی کرد.

 
 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact