Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 16 MAY 2021 20:46 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لقى پارتى له‌ به‌غدا به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌
| KDP.info


بەغدا-KDP.info- له‌ به‌رده‌وامیی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌ به‌غدا، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی باره‌گای سووتاوى لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستانی به‌سه‌ركرده‌وه‌ كه‌ ماوه‌یه‌ك پێشتر له‌لایه‌ن گرووپێكى چه‌كداره‌وه‌ هێرشى كرابووه‌ سه‌ر و له‌لایه‌ن به‌رپرس و كارگێڕان و ئه‌ندامانى لقی پێنجی پارتییه‌وه‌ پێشوازی لێكرا.

دواتر له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا “ئێمه‌ له‌گه‌ڵ جه‌نابی به‌رپرسی لق و كارگێڕ و ئه‌ندامانی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌مڕۆ هاتین بۆ ئێره‌ كه‌ به‌داخه‌وه‌ ئه‌و ڕووداوه‌ی ڕوویدا هه‌ندێك كه‌س له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاسا ئه‌و شته‌یان به‌سه‌ر باره‌گای پارتی هینا لێره‌، ئه‌مڕۆ هاتین بۆ لق بۆ سه‌ردانی براده‌ران و داكۆكیمان له‌سه‌ر پشتگیریی خۆمان كرده‌وه‌ بۆیان و ئه‌وه‌ی په‌نا به‌خوا له‌ده‌ستمان بێت بۆ پشتگیریكردنیان ده‌یكه‌ین و هیوادارین یاسا ڕێگه‌ی خۆی وه‌رگرێت كه‌ ئه‌وان سكاڵایان تۆمار كردووه‌. هیوادارین یاسا سه‌روه‌ر بێت و ئه‌و كه‌سانه‌ی بوونه‌ هۆى ئه‌وه‌ی ئه‌م باره‌گایه‌ بسووتێنرێت، بدرێنه‌ دادگا و یاسا سه‌روه‌ر بێت له‌وه‌ی كه‌ چ بڕیارێك ده‌دات”.

له‌و وه‌ڵامی‌ پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامی سه‌ردان و كۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌كانی به‌ڕێزیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق له‌ به‌غدا، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی گوتی “به‌ بڕوای من خودی سه‌ردانه‌كه‌ بۆ به‌غدا و دانیشتن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا هه‌نگاوێكی زۆر باشه‌، پێموایه‌ پێویسته‌ ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ به‌رده‌وام بێت. دوای په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه‌ به‌ پێویستمان زانی ئه‌م سه‌ردانه‌ ئه‌نجام بده‌ین بۆ به‌غدا و یه‌كه‌م شت له‌ نزیكه‌وه‌ سوپاسی فراكسیۆنه‌كان بكه‌ین و هه‌وڵ بده‌ین كێشه‌كانى دیكه‌ش چاره‌سه‌ر بكرێن، چونكه‌ كێشه‌ی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا ته‌نها په‌یوه‌ندی به‌ پرسی بودجه‌وه‌ نییه‌، په‌یوه‌ندی به‌ پرسی ماده‌ی 140 و پرسی كه‌ركووك و پرسی شه‌نگال و شوێنه‌كانی دیكه‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌وه‌ی كه‌ گرنگه‌ پێویسته‌ پێكه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بۆ هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدادا هه‌یه‌ بدۆزینه‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا له‌و بڕوایه‌داین به‌هۆی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه‌وه‌ عێراق به‌ره‌و سه‌قامگیریی زیاتری سیاسی ده‌ڕوات، به‌ره‌و سه‌قامگیریی زیاتری ئه‌منی ده‌ڕوات و هه‌ر پێشكه‌وتنێك له‌مباره‌یه‌وه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان و له‌ به‌رژوه‌ندیی هه‌موو عێراقدایه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی”.

-

-

 




دوایین هەواڵەکان

قه‌هوه‌چی: داوای ڕا و سەر‌نج و تێبینیی لایه‌نه ‌سیاسییه‌كان دەربارەی دەستوور لە فراکسیۆنەکانیان دەکەین

SUNDAY, 16 MAY 2021 18:05:25

هه‌ولێر -kdp.info- سكرتێرى  كوردستان له‌بارەی هه‌وڵه‌كانى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بۆ پرسى نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوور و كۆتا واده‌ى پێشكه‌شكردنى ڕا و سر‌نج و تێبینییه‌كانى لایه‌نه ‌سیاسییه‌كان له‌ ڕێگاى فراكسیۆنه‌كانیانەوە ڕاده‌گه‌یەنێت و دەڵێت، ئه‌مرۆ كۆتا واده ‌بوو بۆ ئه‌وه‌ى فراكسیۆنه‌كان ڕا و سرنج و تێبینییه‌كانیان پێشكه‌ش به ‌سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بكه‌ن، به‌ڵام پێشكه‌شیان نه‌كرد، سبه‌ى به‌ نووسراوى فه‌رمى ئاگاداریان ده‌كه‌ینه‌وه‌.

 

بە گوژمەی ٥ ملیار و ٧٧٤ ملیۆن دینار پڕۆژەی نوێ لە ئامێدی جێبەجێ دەکرێت

SUNDAY, 16 MAY 2021 17:05:41

ئامێدی-KDP.info- قایمقامی قەزای ئامێدی گوتی، لە سنووری قەزای ئامێدی بە گوژمەی پێنج ملیار و ٧٧٤ ملیۆن دینار پڕۆژەی نوێ و جۆراوجۆر لە ئامێدی و ھەرشەش ناحیەی سەر بەو قەزایە جێبەجێ دەکرێت کە ژمارەیان ٣٠ پڕۆژەیە.

 

"شاندێکی ھەرێم بۆ پرسی بوودجە دەچێتە بەغدا"

SUNDAY, 16 MAY 2021 17:05:11

بڕیارە لەم مانگەدا بەغدا بەشەبوودجەی ھەرێمی کوردستان خەرج بکات و ئەندامێکی لیژنەی داراییی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت، سەرۆکوەزیرانی عێراق دڵنیاییی داوە لە ناردنی پشکی ھەرێمی کوردستان.

 
ئاریشه‌ی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین

SUNDAY, 16 MAY 2021 16:05:09

دارا باراوی

سلێمانی.. لە 5 ڕۆژی ڕابردوودا 20 ملیۆن دۆلار داهاتی شوێنە گەشتیارییەكان بووە

SUNDAY, 16 MAY 2021 16:05:22

سلێمانی-KDP.info- گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی دەڵێت، بەپێی ئامارەكان، لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزاندا زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار ڕوویان لە ناوچە گەشتیارییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی كردووە، كە زۆربەری زۆری ئەو گەشتیارانەش خەڵكی ناوەڕاست و باشووری عێراق بوون و لە ماوەی 5 رۆژی رابردووشدا، 20 ملیۆن دۆلار داهاتی شوێنە گەشتیارییەكان بووە.

 


 
© 2021 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact