بەغدا-KDP.info- له ڕۆژى دووه‌مى سه‌ردانیدا بۆ به‌غدا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2021/4/11 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده و هێزه سیاسییه‌كانى عێراقى كرد كه بریتى بوون له به‌ڕێزان عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه، ئوسامه نوجه‌یفی سه‌رۆكی به‌ره‌ی ڕزگاری و په‌ره‌پێدان، جه‌مال ئه‌لزاری، ئه‌مینداری گشتیی پرۆژه‌ی نیشتمانیی عێراقی، نووری ئه‌لمالكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا، هادی ئه‌لعامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح، د. حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی نه‌سر، د. نه‌سسار ئه‌لروبه‌یعی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سیاسیی ڕه‌وتی سه‌دری و ئه‌ندامانى ده‌سته‌كه.
له كۆبوونه‌وه‌كاندا ڕاشكاوانه و به كراوه‌یى دۆخى سیاسى و ئابوورى و ئه‌منیى عێراق و ته‌حه‌دییه جیاكانى به‌رده‌م وڵات، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى نێوانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان، مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و وڵاتانى ناوچه‌كه و جیهان، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، تاوتوێ كران.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاسى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان لایه‌نه عێراقییه‌كانى كرد بۆ په‌سه‌ندكردنى بودجه‌ى عێراق و هیواى خواست ئه‌وه سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى دیكه‌ى عێراق به‌گشتى و كێشه‌كانى نێوان حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تى. به‌ڕێزیان ئاماده‌یى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور دووپات كرده‌وه و گوتى: “هه‌موومان له عێراق هه‌ڵه‌مان كردووه، ده‌بێ به تێڕوانینێكى تازه‌ى هاوبه‌شه‌وه بۆ داهاتوو و بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان لاپه‌ڕه‌یه‌كى تازه هه‌ڵبده‌ینه‌وه و سوورد له ئه‌زموون و هه‌ڵه‌كانى ڕابردوو وه‌رگرین”.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه سه‌قامگیرى و پێشكه‌وتنى عێراق و گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ پێگه‌ى ئاساییى خۆى، به چاره‌سه‌ركردنى كێشه ناوخۆییه‌كانییه‌وه به‌نده و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستانیش له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵ، كلیلى سه‌قامگیرى و داهاتوویه‌كى باشتره بۆ ته‌واوى عێراق، هه‌رچه‌ند كێشه‌كانى عێراق چاره‌سه‌ر ببن، ئه‌وه‌نده به‌هێز ده‌بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گرنگه دانیشتن و په‌یوه‌ندیى به‌رده‌وام له‌نێو لایه‌نه عێراقییه‌كاندا هه‌بێت و ڕایگه‌یاند: “ئه‌م سه‌ردانه‌شمان بۆ به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌یه و ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ك له په‌یوه‌ندیى به‌رده‌وامدا بین و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كان له به‌غدا و هه‌ولێر به‌رده‌وام بن”.
به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها گوتى: “هێز و ئارامى و سه‌قامگیریى عێراق پێكه‌وه به‌ستراوه، نه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى سیاسى له عێراق دروست بووه و ده‌بێ به دانایى و نه‌رمى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه و ڕووداوه‌كاندا بكرێت. ده‌بێ هه‌مووان له عێراق پێكه‌وه بگه‌ینه تێگه‌یشتنێكى هاوبه‌ش بۆ ئاینده‌یه‌كى باشتر و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان. عێراق خاوه‌نى سه‌رچاوه‌ى مرۆیى و سروشتیى ده‌وڵه‌مه‌نده و ده‌بێ هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كان له پرۆسه‌ى سیاسى و به‌ڕێوه‌بردنى وڵات‌دا هاوبه‌ش بن و له ئه‌رك و مافه‌كاندا یه‌كسان بن. عێراق پێویستى به به‌هیزكردنى دامه‌زراوه‌كانیه‌تى و گه‌لى عێراق له هه‌موو شوێنێكى وڵات شایسته‌ى ژیانێكى باشتره و پێشبینیى زیاترى خزمه‌تگوزارى ده‌كه‌ن، حه‌ز ده‌كه‌ین هه‌موو عێراق پێشكه‌وتوو بێت”.
له كۆبوونه‌وه‌كاندا لایه‌نه عێراقییه‌كانیش سوپاسى سه‌ردانى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی‌یان بۆ به‌غدا كرد و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان به گرنگ له‌ڕووى كاته‌وه، هه‌روه‌ها به ده‌ستپێشخه‌رى و هه‌نگاوێكى ئه‌رێنى له قه‌ڵه‌م دا و هیوایان خواست ببێته ده‌رفه‌تێك بۆ گفتوگۆیه‌كى جددیى لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر كێشه و گرفته‌كانى عێراق و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوانیان بۆ چۆنیه‌تیى چاسه‌ره‌كردنیان و قووڵكردنه‌وه‌ى هاوبه‌شى له‌نێوان هه‌موواندا.
-
-
-
-
-
-
-
-
-