Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 12 JUL 2025 09:59 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ‌نامه‌یه‌كدا سوپاسی سەرۆکی ئیکوادۆر دەکات
| KDP.info


برۆکسل -KDP.info- نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ یه‌كێتیى ئه‌وروپا ده‌ڵێ، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، نامەیەکی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیان ڕادەستی باڵیۆزی ئیکوادۆر کردووە بۆ ئەوەی بگاتە دەستی سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە.

د. دلاوه‌ر ئاژگه‌یى، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بە مەبەستی ڕادەستکردنی نامەی تایبەتی، نێچیروان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بۆ بەرێز لێنین مۆرێنینۆ، سەرۆکی کۆماری ئێکوادۆر، سەردانی باڵیۆزخانەی کۆماری ئێکوادۆر لە یەکێتیی ئەوروپامان کرد و، لەلایەن بەرێز ئیزابێل ئالبۆرنۆز پێشوازیمان لێ کرا و، نامه‌كه‌مان پێشكه‌شیان كرد."

سه‌باره‌ت به‌ ناوه‌ڕۆكى نامه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانیش، دلاوه‌ر ئاژگه‌یى گوتى: "نێچیروان بارزانی، لە نامەکەیدا سوپاسی حکومەت و، گەلی ئێکوادۆر دەکات بۆ ڕۆڵی بەرچاویان لە دەنگدان بە بڕیاری 688ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دامەزراندنی نواى ئارام و، ناوچه‌ى نه‌فڕین لە ساڵی 1991".

نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ یه‌كێتیى ئه‌وروپا ده‌شڵێت: " هەر لە میانەی دیدارەکەدا پەرتۆکێکمان لەسەر کوردستان پێشکەش بە خاتوو ئالبۆرنۆز کرد."

ئاژگه‌یى زیاتر گوتى: "لە چەند ڕۆژی ڕابردووش نامەی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستانمان گەیاندە سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا و پۆرتوگال."

جێگەی ئاماژەپێدانە کە وڵاتانی بەلجیکا و ئێکوادۆر و پۆرتوگال هاوشان لەگەڵ بەشێک لە ئەندامانی هەمیشەییی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەنگیان بە بڕیاری 688ی پێشنیارکراوی فەره‌نسا بۆ پاراستنی هەرێمی کورستان دا.

نه‌شوان به‌رزنجى

 




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی: پێشوازیی لە پرۆسەی ئاشتی و یەکەم هەنگاوی چەکدانانی پەکەکە دەکەم

FRIDAY, 11 JULY 2025 21:07:33

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی و یەکەم ھەنگاوی چەکدانانی ژمارەیەک چەکداری پەکەکە دەکات و ھیواخوازە ئەم ھەنگاوە ببێتە سەرەتای سەردەمێکی نوێی پێکەوەژیان و ئارامی لە ناوچەکەدا.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ستایشى هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌كات

FRIDAY, 11 JULY 2025 20:07:20

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی ٢٠٢٥/٧/١١ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندی سەرۆکایەتیی دەم پارتی و ژمارەیەک لە سیاسەتمدارانی کورد کرد کە ئەمڕۆ بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی چەکدانانی گرووپێکی گەریللاکانی پەکەکەدا، کردبوو.

 
نوێنەری سەرۆک بارزانی بەشداری لە ڕۆژی نیشتمانی کۆماری میسر لە ھەولێر کرد

FRIDAY, 11 JULY 2025 19:07:00

ھەولێر-KDP.info- بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی، ھۆشیار زێباری، بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانی کۆماری میسر لە ھەولێر کرد.

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسی و شاندی باڵای دەم پارتی دەکات

FRIDAY, 11 JULY 2025 19:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسی و شاندی باڵای دەم پارتی كرد، لە دیدارەکەدا شاندی میوان دەستخۆشییان لە سەرۆک بارزانی کرد بۆ ڕۆڵی بەهێز و نەتەوەیی و ستراتیژیی لە پشتیوانیکردنی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا.

 
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان داكۆكى له‌ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌كاته‌وه‌

FRIDAY, 11 JULY 2025 14:07:27

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە چەکدانانی پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه‌) دەکات و داكۆكى له‌ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌كاته‌وه‌.  

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact