Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 16 MAY 2021 22:32 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه‌: ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل سوودی بۆ ته‌واوی ناوچه‌كه‌ ده‌بێت
| KDP.info


سعوودیه-KDP.info- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه‌، فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان رایگه‌یاند ئاساییكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی ئیسرائیل له‌ناوچه‌كه‌دا سوود له‌ بواره‌كانی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌منی به‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نێت.

بن فه‌رحان، له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ پرۆگرامێكی كه‌ناڵی سی ئێن ئێن-ی ئه‌مریكی، ئاشكرایكرد كه‌ نازانێت وڵاته‌كه‌ی له‌م نزیكانه‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئه‌نجامده‌دات یان نا.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه‌ بن فه‌رحان، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ ئاساییكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی ئیسرائیل له‌ناوچه‌كه‌دا سوودی گه‌وره‌ به‌ ناوچه‌كه‌ ده‌گه‌ێنێت و گوتی، "ئاساییكردنه‌وه‌ سوود له‌ بواره‌كانی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌منی بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌كه‌ ده‌بێت".

بن فه‌رحان، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ دۆزی فه‌ڵه‌ستین چاره‌سه‌رناكرێت و ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین له‌ چوارچێوه‌ی سنووره‌كانی 1967 درووستنه‌كرێت ئه‌وه‌ ئه‌سته‌مه‌ ئاساییكردنه‌وه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ سه‌ركه‌وتوو بێت.

فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌ وڵاته‌كه‌ی پێشتر له‌ چوارچێوه‌ی پێشنیاری ئاشتیی عه‌ره‌بی، له‌ ئه‌گه‌ری دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆیی فه‌ڵه‌ستین-ی له‌سه‌ر سنووره‌كانی ساڵی 1967 كه‌ قودسی رۆژھه‌ڵات پایته‌ختی بێت، ئه‌وه‌ به‌ڵێنی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل داوه‌.

له‌دوای میسر و ئوردن، له‌ ساڵی 2020دا ھه‌ریه‌ك له‌ ئیمارات، به‌حرێن، مه‌غریب و سودان ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل راگه‌یاندبوو.




دوایین هەواڵەکان

وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم هاتووچۆی نێوان هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی عێراق ئاسایی ده‌كاته‌وه‌

SUNDAY, 16 MAY 2021 21:05:28

هه‌ولێر-KDP.info- وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا رایگه‌یاند: هاتووچۆی نێوان هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی عێراق ئاسایی ده‌كرێته‌وه‌ به‌ ره‌چاوكردنی رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای ئەمەریکی دەکات

SUNDAY, 16 MAY 2021 21:05:02

هه‌ولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/5/16 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی باڵای ئەمەریکی کرد کە پێکهاتبوو لە جۆوی هوود یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک به‌ وه‌كاله‌ت، ئەیمی کەترۆنا نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ سوریا بەوەکالەت، زەهرا بێل بەڕێوەبەری کاروباری سوریا و عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا. 

قه‌هوه‌چی: داوای ڕا و سەر‌نج و تێبینیی لایه‌نه ‌سیاسییه‌كان دەربارەی دەستوور لە فراکسیۆنەکانیان دەکەین

SUNDAY, 16 MAY 2021 18:05:25

هه‌ولێر -kdp.info- سكرتێرى  كوردستان له‌بارەی هه‌وڵه‌كانى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بۆ پرسى نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوور و كۆتا واده‌ى پێشكه‌شكردنى ڕا و سر‌نج و تێبینییه‌كانى لایه‌نه ‌سیاسییه‌كان له‌ ڕێگاى فراكسیۆنه‌كانیانەوە ڕاده‌گه‌یەنێت و دەڵێت، ئه‌مرۆ كۆتا واده ‌بوو بۆ ئه‌وه‌ى فراكسیۆنه‌كان ڕا و سرنج و تێبینییه‌كانیان پێشكه‌ش به ‌سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بكه‌ن، به‌ڵام پێشكه‌شیان نه‌كرد، سبه‌ى به‌ نووسراوى فه‌رمى ئاگاداریان ده‌كه‌ینه‌وه‌.

 

بە گوژمەی ٥ ملیار و ٧٧٤ ملیۆن دینار پڕۆژەی نوێ لە ئامێدی جێبەجێ دەکرێت

SUNDAY, 16 MAY 2021 17:05:41

ئامێدی-KDP.info- قایمقامی قەزای ئامێدی گوتی، لە سنووری قەزای ئامێدی بە گوژمەی پێنج ملیار و ٧٧٤ ملیۆن دینار پڕۆژەی نوێ و جۆراوجۆر لە ئامێدی و ھەرشەش ناحیەی سەر بەو قەزایە جێبەجێ دەکرێت کە ژمارەیان ٣٠ پڕۆژەیە.

 

"شاندێکی ھەرێم بۆ پرسی بوودجە دەچێتە بەغدا"

SUNDAY, 16 MAY 2021 17:05:11

بڕیارە لەم مانگەدا بەغدا بەشەبوودجەی ھەرێمی کوردستان خەرج بکات و ئەندامێکی لیژنەی داراییی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت، سەرۆکوەزیرانی عێراق دڵنیاییی داوە لە ناردنی پشکی ھەرێمی کوردستان.

 


 
© 2021 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact