Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 9 JUL 2025 11:52 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

هەولێر، لە پاریس و بەغداوە سەروەری کوردستانی پاراست
| KDP.info


د.محمد خدرمولود 

هەولێر، لە پاریس و بەغداوە سەروەری کوردستانی پاراست، شایستەی دارایی و پرسی نەوتی بە یاساکرد 

پشوو درێژی و ئارامی و ئۆقرەگیری و سەنگینی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کابینەی نۆیەم، بە ژیری و خوێندنەوەی واقیع بینیانەی چەسپاو هاتەدی بۆ ئەو تەنگژەو قەیرانانەی هەبوون کە زۆربەیان بەهۆی فشار و هەژموونی دەرەکییەوە لە بەرامبەریا پیادەدەکران، بووبوون بە جۆرێک لە بێ منەتی لە بەغداوە و جۆرێک لە فشاری ناوخۆ لە سلێمانییەوە، بەمەبەستی ئەوەی هەولێر بخەنە نێو گۆشەیەکی لاتەریک. ئەم هاوکێشەیە تا کۆتاییەکانی مانگی ئازاری ئەمساڵ و رێکتر تا رۆژانی 27 تا 30ی 3ی 2021 بەردەوام بوو.

ئەوانە فشار و هەژموون و هێرش بوون وڕژاندنە سەرشەقام بوون، هەر لە تەلیسمی (بەهەرێم کردنی شارێک و بە پارێزگاکردنی هەرێمی کوردستان) دا بۆ (قاپەشیری حوشترەکەی بەغدا)، ئیدی تەلیسمەکان شکان و هەپڕوون بە هەپڕوون بوون. 

ئەو تەلیسمە، ئەو مێردە زەمەیە، ئەو هەژموون و فشارانە، ئەو یارییە سیاسییانەی بەتەمای (بەهەرێمکردنی شارێک و بە پارێزگاکردنی هەرێمی کوردستان) بوو کە ماوەی دووساڵ بوو بەرامبەر هەولێر قیتکرابوونەوە، مەبەست لێی جگە لەوەی لاتەریککردنی هەولێربوو، پیادەکردنی سیاسەتی کۆنی بەریتانییەکان (پەرتکە و زاڵ بە)ش بوو، تا قەوارەی دەستووری و یاسایی هەرێم لێک هەڵبوەشێنرێتەوە و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش کە مەبەست لێی هەردوو پارێزگای خۆڕاگرو خۆنەچەماوەی هەولێر و دهۆک بوو تا بچەمێنەوەو وەک شارەکانی باشووری عێراق مامەلە لەگەڵ بەغدای پایتەختی ناوەنددا بکەن. 

ئاخر بەغدای رەشید، بەغدای کەرخ وڕەسافە دوای شکستیان لە پردێ و سحێلا، دوای شکاندنی (تەلیسمی 16ی ئۆکتۆبەر)، بە (16ی ئۆکتۆبەری ئاوریشمی)، هەنگاو بە هەنگاو کارتەکانیان بەرامبەرهەولێر یاری پێدەکرد هەر جارەی کارتێک لە سلێمانی، لە بەغدا، لە تاران، لە ئەنقەرە بەرامبەر هەولێر قیت دەکرانەوە.

هەولێر لە ماوەی ئەو دووساڵ و نیوەدا سەرمێزی پڕ بوو لەو کارتانە.

هەولێر پایتەختە شەکرەشار و نازدار قارەمانە خۆراگرو نەچەماوەکەی کوردستان، بەسیاسەتە ژیرانە و ئایندەخوازانەی سیاسەتمەدار و ژمارە مەزنەکەی سەری بڵندی کوردستانی وڕۆڵەی نەبەردی (جبل الاشم – ی مستەفا بارزانی) لە بارزانی باوکەوە بۆ بارزانی کوڕ و، لەویشەوە بۆ بارزانییانی سەردەم و کوردان و کوردستانیانی قۆناغی تازە، تەلیسمەکان شکێندران، تەڵبەندەکان پچڕان.

ئەوە هەولێرە، کابینەی نۆیەمی حکومەتی بەهێزی کوردستانە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەت، شاند دادەمەزرێنێ و شاندی باڵا و بەرز لە هەموو پێکهاتەی حکومەتەی بە حزب و شارەوە بە شکۆ و هەیبەت و دەسەڵاتەوە، بەراوێژوژیرە ڕەوانەی بەغدای دەکات بۆ گفتوگۆی ماڕاسۆنی بودجە و موچە و شایستەی دارایی کە کەمترین شایستە و داواکارین لە بەغدایێ کە بۆ مەبەستێ لە مەبەستەکانی ئەم و ئەو بەرامبەر هەولێر ئەو شایستانەی تاپۆ کردبوو، حەرامی کردبوو.  

لەولاوەش شاندی باڵا و مەزنی وڵاتانی دنیا بەرەوە هەولێر دێن. پاپای فاتیکان دوا پایەی مەزنی مەسیحیانی دنیا دێتە ئارامگە و یاریگای فەرەنسۆ هەریری و هەولێریش بە پوڵێ بەغدا و تاران و ئەنقەرە دەهەژێنێ. 

ئێ .. هەولێریش یاری دەکا. بەغدا، تاران، ئەنقەرە ..  ئاگاتان لێیە هەولێر چەند جوان یاری دەکات ..!! ئاگادارن لەو یارییە جوانەی هەولێر ..

ئێ .. ئەوە هەولێری سەری بڵندە.. نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پاریسەوە لەگەڵ سەرۆک کۆماری وڵاتی بێشکەی دیموکرسیەت و کەلتور و ماڤی مرۆڤ و پێکەوە ژیان باسی مافی ژیان و شەڕی تیرۆر و چەسپاندنی سیستەمی فیدراڵی لە عێراق و ناوچەی تۆتالیتاری دنیا دەکەن.

لە پاریس، لە پایتەختە جوان و نازدارەکەی دنیا یادی بریاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەنەوە، زۆنی ئارام، زۆن و مێرگی ئاوەدانی و پێکەوە ژیان، کوردستانی ئارامگەی ئایینی و ئاشتی و پەناگای لێقەوماوان و دەربەدەران و ئاوارەی سیاسیی  شاران و وڵاتان دەکەنەوە. 

هەردوو سەرۆک ماکڕۆن و نیچیرڤان لەوە دەدوێن، چۆن کوردستان هەمیشە کیان و قەوارەیەکی سیستەمی دەوڵەتی فیدراڵی پارێزراو بێ.. چۆن مێرگی دیموکراسی و ئارامی ناوچەکە بێ. چۆن هەمیشە ئازاد و سەربەخۆبێ. 

ئەوە هەولێری سەری بڵندە، لە هەمان کات و ساتی پاریس دا، شاندی باڵای مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لە گفتوگۆی ماراسۆنی دان، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و شاندی ئاست بەرزی یەکتیمی پتەوی ژیرو لەخۆبردوانە، ئارام و لێبراوانە ئامانج و مەبەست دێننە دی، پەیامی هەولێر دەگەیێنە بەغدا.

وا ئێستا هەولێر، لە بەغدا و پاریسەوە سەروەری کوردستانی پاراست، بودجە و موچە و پرسی دەرهێنان و بەبازارکردن و پیشەسازی نەوتی کوردستانی لە بەغداوە بە رێسا و یاسا کرد. 

ئەوە هەولێرە، کوردستانە بچووکەکەیە، کوردستانی هەموو پارت و ئایین وئاینزاو نەتەوەو هزرو بیری نیشتیمانی و سەردەمیانەی پەرلەمانی و ئۆپۆزسیۆنییە، بۆ سەربەخۆیی ئابووری و چەسپاندنی سیستەمی فیدڕاڵی، سیستەمی دەوڵەتی و دەوڵەتداری لە خەبات و تێکۆشانی بەردەوام دایە.

ئیدی.. ئیتر.. 

تاران، بەغدا، ئەنقەرە، دیمەشق. ئێرە هەولێرە:

نەچەماوەتەوە و ناچەمێتەوە، هەر بە سەرکەوتن فێرە.

 

هەولێر 2-4-2021




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی: تا کۆتایی 2026 پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان

WEDNESDAY, 09 JULY 2025 11:07:38

هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی فراوان بوونی پڕۆژەی ڕووناکی و سوودمەندبوونی زیاتر لە دوو ملیۆن هاووڵاتی لە کارەبای 24 کاتژمێری لە ئێکس نووسیویەتی، "تا کۆتایی 2026 پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.

 
پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە زیاتر لە 2 ملیۆن هاووڵاتی

WEDNESDAY, 09 JULY 2025 09:07:18

هەولێر-KDP.info- وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، زیاتر لە دو ملیۆن هاووڵاتی و 544 هەزار هاوبەش ئێستا سومەندن لە کارەبای 24 کاتژمێری، هەرروەها، زیاتر لە دوو هه‌زار و 100 مۆلیدەی گازوایل لە گەڕەکەکان کوژێنراونەتەوە و تا کۆتایی ساڵی 2026یش، حکوومەتی هەرێم لە پلانیدایە زیاتر لە حه‌وت هه‌زار مۆلیدە بکوژێنێتەوە. 

 
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ توركیا ده‌كات

TUESDAY, 08 JULY 2025 18:07:58

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە نامەیەکدا، سه‌ره‌خۆشى له‌ توركیا، خێزان و كه‌سوكارى ئه‌و سه‌ربازانه‌ى وڵاته‌كه‌ كرد، كه‌ ڕۆژانى ڕابردوو له‌ ئه‌شكه‌وتێكى ناوچه‌ شاخاوییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، گیانیان له‌ده‌ست دابوو.

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی کرد

TUESDAY, 08 JULY 2025 16:07:46

هەولێر-KDP.info- سێشەممە 8ـی تەممووزی 2025، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە حەمەسەعید حەسەن نووسەر و ڕەخنەگری ناسراو و سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی کرد.

 
 
بەرھەمی کارگەکانی ھەرێم بۆ وڵاتان هەناردە دەکرێت

TUESDAY, 08 JULY 2025 16:07:53

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری گەشەپێدانی پیشەسازی لە ھەولێر دەڵێت، بەھۆی گرنگیدانی حکوومەت بە کەرتی پیشەسازی و دامەزراندنی کارگە، ئێستا بەرھەمی کارگەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ زۆر وڵاتانی جیھان دەچێت کە نزیکەی ٥٠ کارگەی دەبن."



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact