بەغدا-KDP.info- ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ته‌واوی بڕگه و مادده‌كانی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی ساڵی دارایی 2021ی په‌سه‌ند كرد.
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی ساڵی 2021ی عێراق كۆتایی هات و سه‌رجه‌م بڕگه و مادده‌كانی به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران په‌سه‌ند كران.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشەممە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ده‌نگدان به پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 كۆبووه‌وه و هه‌ردوو مادده‌ی 10 و 11 له پرۆژه یاساكه، كه تایبه‌تن به پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتی، به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ند كرا.