Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 13 JUL 2025 09:28 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

کورد له (ئەلیزێ) دا
| KDP.info


یونس حەمەد - ئۆسلۆ

پرسی کورد پرسێکی ڕەوای گەلێکی بەشخوراو و دابەشکراوە، ئەو دابەشبوونه مێژوویەکی دوور و درێژی هەیه، ئەگەر بۆ مێژوو بگەڕێینەوە دەبینین کورد وەك گەلێکی زیندوو وێڕای هەموو ئاستەنگەکان هەمیشە رۆڵی خۆی له نێوەندەکانی سیاسی و دیپلۆماسیدا بینیوە، کورد ئەگەرچی دەوڵەتی باوەڕپێکراو نیه، بەڵام بە دیفاکتۆ دەوڵەتێکی خاوەن قەوارەی دەستوورییه، بەواتای ئامانجەکان هەمیشە کورد هەست بەوە دەکات که لەڕووی دیپلۆماسیەتدا به تایبەتی دوای 2003وە توانیویەتی بەرەنگاری زۆر ئاستەنگ و ئەستەم ببێتەوە، هەروەها ڕۆلی گرنگی له پرسەکاندا بینیوە و هەنگاوی دروستیشی هاوێشتووە. باشووری کوردستان (هەرێمی کوردستان) دەزگاکانی فەرمی و سیستەماتیکن، له ڕووی گەشەسەندندا هەنگاوەکانی دەوڵەتدارین ئەمەش بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی جێگای تێرمانینه، کۆشکی ئەلیزێ بەردەوام به ووردیەوە چاوی خستۆتە سەر کوردستان، حکومەتی فەڕەنسی هەموو ئاراستەکانی دیپلۆماسی وسیاسی وەک فۆکسێک لەسەر کوردستانه، چونکه فەڕەنسا شارەزاییەکی باش و دوورودرێژی له سیاسەت و دیپلۆماسیدا هەیه وێرای دەوڵەتێکی هەمیشە ئەندام له ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پێوویستە بزانێت ناوچەکه لەچ ئاستێکدا گووزەر دەکات، جا لێرەدا هەم وەک دۆستی کورد و هەمیش وەک بڕوا بوون به حکومەتی کوردستان کۆی پرسەکانی ناوچەکه له ئەلیزێ نێوان کوردستان و فەڕەنسادا بەڕێوەدەچن. سەرۆک مەسعود بارزانی چەند جارێک بەفەرمی لە کۆشکی ئەلیزێ کۆبوونەوەی ئەنجامداوە، دواتر پاریس به هاتنی سەرۆکی فەڕەنسا بۆ هەولێر وەڵامی کوردستانی داوەتەوە، ئەمەش واتایەک دەخاتە بەرچاوان کەوا کوردستان بۆ فەڕەنسا وەک شوێنێکی خاوەن بڕوا و متمانەیه نەوەک بە تەنیا بۆ پاریس، بەڵکو بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەگشتی .. ئیمانوێل ماکڕۆن سەرۆکی فەڕەنسا کوردستان وەک هاوبەشێکی راستەقینه دەبینێت، ئەم هاوبەشیەش لەخۆڕا نەهاتووە، به پلەی یەکەم پرسی رەوای گەلی کوردە، ئەم پرسە بۆتە پرسێك کەس ناتووانێت نکۆڵی لێبکات، دووەم کۆشکی ئەلیزێ لەوە تێگەیشتووە بەوەی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆتە مینبەرێك بۆ ئاژاوەگێری به هەموو جۆر و شێوازیك ئەم مینبەرە دژایەتی هەموو جۆرە مرۆڤخوازیەك دەکات، کوردستانی لێ بەدەر بگرین دەوڵەتانی دیکە هەر هەمووی کێشە و ئاڵۆزیی و سەرئێشەیە، ئالۆزییەکانیش زۆرجاران دەگاتە لووتکەی خەراپەکاری.. فەڕەنسا یەکێکه لە وڵاتانی شارەزا له بواری مرۆڤ سازیدا، ئەمیش بەهۆکاری ئەوەی یەکێك بووە له وڵاتانی کۆڵۆنیزم که بەشێکی زۆری چ له رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها ئەفریکای لەبەردەست بووە، لێرەدا شارەزاییەکانی لە هەموو بوارەکاندا وەرگرتووە و دەزانێت چی دەکات و چۆنیش هەڵسووکەوت لەگەڵ پرس و کێشەکاندا دەکات بەتایبەت ئێستا که جگە له سیاسەت و دیپلۆماسیەتدا، پرسی تەندرووستیش بۆتە باس و ئاخافتنی رۆژانە نموونەی کۆڕۆنا و هەروەها گۆڕانی ژینگە.. نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەسەردانێکی فەرمی ئەمجارەشیان لەلایەن ئیمانوێل ماکڕۆن داوەتی ئەلیزێ کراوە، بێگومان پرسە گرینگەکان باسیان لێوەدەکرێت، چونکه ئەمڕۆ دوێنی نیه، بەڵکو کورد رۆژ لە دوای رۆژدا هەنگاوەکانی بەباشی بەڕێوە دەبات، فەڕەنساش لەوە تیگەیشتووە که رۆڵی هەولێر بۆ ناوچەکه گرینگە بۆیە گرینگی به کورد و حکومڕانی تەندروستی کوردستان دەدات و وەك هەر جارێکیش کورد وەك مافێکی سرووشتی دیپلۆماسیەتی خۆی دەباتە ئەلیزێ، لەملاشەوە بەڕیزەوە پێشوازی لێ دەکرێت.

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەڕێوەبەری گشتی کەناڵی کوردستان٢٤ دەکات

SATURDAY, 12 JULY 2025 22:07:39

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە، ١٢ـی تەممووزی ٢٠٢٥، سەرۆک مەسعود بارزانی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە ئەحمەد زاویتەیی بەڕێوەبەری گشتیی کەناڵی کوردستان٢٤ کرد، بۆ کۆچی دوایی باوکی.

 
کابینەی نۆیه‌م ڕۆژ دوای ڕۆژ خزمەتگوزاریی زیاتری تەندروستی بۆ هاووڵاتیان دابین ده‌كات

SATURDAY, 12 JULY 2025 21:07:48

ھەولێر-KDP.info- لە ساڵی 2019 کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسروور بارزانی پێکهێندرا، دوای سوێندخواردنی لە بەردەم نوێنەرانی خەڵكی کوردستان، کارنامەیەکی پڕ لە پلان و ئامانجی درێژخایه‌نى پێشکەش بە نوێنەرانی خەڵكی کوردستان کرد و ئامانجی خودی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کابینەی نۆیەمیش، کوردستانێکی بەهێز بوو.

 
ڕاگەیێندراوێک لە بارەگای بارزانی بۆ ڕای گشتی

SATURDAY, 12 JULY 2025 21:07:56

ھەولێر-KDP.info- بارەگای بارزانی، پەیوەست بە کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ، لەسەر یەکلاییکردنەوەی پرسی مووچە و بودجە و شاییستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.

 
سه‌رۆکی ھەرێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ ڕۆژنامه‌نووس ئه‌حمه‌د زاویتى ده‌كات

SATURDAY, 12 JULY 2025 17:07:31

ھەولێر-KDP.info-  ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2025/7/12 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا، بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو‌ى باوكیان...

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە بەڕێوەبەری گشتیی کەناڵی کوردستان24 دەکات

SATURDAY, 12 JULY 2025 16:07:38

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ شەممە، 12ـی تەممووزی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە ئەحمەد زاویتەیی بەڕێوەبەری گشتیی کەناڵی کوردستان24 کرد، بۆ کۆچی دوایی باوکی.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact