Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 6 JUL 2025 02:42 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

موقته‌دا سه‌در توڕه‌یی خۆی له‌به‌رامبه‌ر په‌سه‌ندنه‌كردنی بودجه‌ نیشاندا
| KDP.info


بەغدا-KDP.info- ڕێبەری ڕەوتی سەدر توڕەیی خۆی لە پەسەندنەکردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق نیشان دەدات. 

موقته‌دا سه‌در رێبەری ڕەوتی سەدر لە پەیامێکدا کە لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوی کردووەتەوە و رایگەیاندووە جارێکی تریش پەرلەمان بەهۆی ناکۆکییە سیاسی و حزبی و تائیفی و نەتەوەییەکانەوە نەیتوانی دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بودجە بدات. 

سەدر پێیوایە بە دەنگنەدانی پەرلەمانی عێراق لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 په‌رله‌مانتاران نەهامەتییەکانی گەلیان لەبیر خۆیان بردووەتەوە.

رێبەری رەوتی سەدر لە پەیامەکەیدا ئامۆژگاری پەرلەمانتاران ده‌كات و داوایان لێدەکات ناکۆکییەکان بخنە ‌لایه‌كه‌وه‌ و هه‌رچی زووه‌ پرۆژەیاسای بودجە پەسەند بکەن.

جێی ئاماژه‌یه‌ بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بەهۆی سووربوونی بەشێک لەلایەنە عەرەبییە شیعەکان لەسەر دابەزاندنەوەی بەهای دۆلار، پەرلەمانی عێراق نەیتوانی پڕۆژەیاسای بودجە پەسەند بکات و کۆبوونەوەی بۆ کاتێکی نادیار دواخست.

 




دوایین هەواڵەکان

ڕوونكردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

SATURDAY, 05 JULY 2025 19:07:00

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەو چاوەڕوانییەی لە لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكوومەتی فیدڕاڵ هەیە لەكاتی بوونی هەڕەشە لەسەر هەرێمی كوردستان یان هەر ناوچەیەكی تری عێراق، بە داخەوە هەست دەکەین جۆرێك لە پەردەپۆشكردن و خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتی هەیە بەرانبەر ئەو زێدەڕۆییە ئەمنییانەی كە لە دژی هەرێمی كوردستان دەکرێت.

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەشداریی لە پرسەی موحسین ساڵح ئامێدی کرد

SATURDAY, 05 JULY 2025 19:07:19

ئامێدی-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەشداری لە پرسەی موحسین ئامێدی، تێکۆشەر و کەسایەتی ناسراوی بادینان کرد.

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ئەنجوومەنی پشتیوانیی پارێزگای هەڵەبجە دەكات

SATURDAY, 05 JULY 2025 18:07:18

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پشتیوانیی پارێزگای ھەڵەبجە کرد و ڕایگەیاند، "بە شانازییەوە خۆم بە ئەندامی ئەنجوومەنی پشتیوانی پارێزگای ھەڵەبجە دەزانم".

زۆربەی كارەكانی تۆڕی ئاو لە زۆنی ڕێگەی كۆیە، كەركووك و مووسڵ تەواو بووە

SATURDAY, 05 JULY 2025 13:07:30

هه‌ولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە 5/7/2025 ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە كارەكانی پڕۆژەی تۆڕی ئاوی هەولێر و بەستنەوەی بە پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر، پڕۆژەی تۆڕی ئاوی هەولێری لە زۆنی ڕێگەی كۆیە و كەركووك و مووسڵ و ڕەشكین و شەقامی زانكۆی بەسەركردەوە.

 

ئەکبەر حەیدەر: ئەو بڕیارە بۆ مەرامی سیاسی و بچووککردنەوەی خانەقینه‌

SATURDAY, 05 JULY 2025 12:07:45

خانەقین-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین ڕایگەیاند، حکوومەتی عێراق بۆ مەرامی سیاسی و بچووکردنەوەی خانەقین، دەیەوێ قەرەته‌پە بکاتە قەزا و ھەردوو ناحیەی جەبارە و کۆکز بخاتە سەر ئەو قەزایە، کە ئەمەش بە ھیچ شێوەیەک لە بەرژەوەندیی کورددا نییە و پێویستە ڕێگری لێ بکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact