Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 3 JUL 2025 06:11 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"گۆڕانکاری لە سیستەمی ھاتوچۆ دەکرێت"
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بڕیارە لە ھەرێمی کوردستان گۆڕانکاری لە سیستەمی ھاتوچۆ بکرێت و سیستەمەکە بە جۆرێک بێت کە لەگەڵ ئێستا بگونجێت، بۆ ئەو مەبەستەش دوو پێشنیار ھەیە، ئەوانیش ھەموارکردنەوەی یاسای کۆن، یاخود جێبەجێکردنی یاسای نوێی عێراق کە ئەو یاسایە کۆمەڵێک گۆڕانکاریی تێدا کراوە و سزاکانیش توند کراون و بۆ وەرگرتنی ڕای ھاتوچۆی ھەرێم و پارێزگاکان بڕیارە دوای نەورۆز لیژنەی ناوخۆ میواندارییان بکات.

موحسن دۆسکی، ئەندامی لیژنەی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بڕیارە دوای جەژنی نەورۆز بەڕێوەبەری گشتیی ھاتوچۆی ھەرێم و بەڕێوەبەری ھاتوچۆی پارێزگاکان لە پەرلەمانی کوردستان میوانداری بکەین و لەبارەی ترافیک و سزاکان و کامیراکانەوە قسە بکەین و یاسای ژمارە ٤ی ھاتوچۆی عێراق کە لە ھەرێم بەرکارە بۆ ئەوەی ڕای ئەوان وەرگرین  ھەموار بکرێتەوە و چییان پێ باشە بۆیان بکەین لە ڕێگەی یاساوە، چونکە لەلایەن خەڵکەوە زۆر داواکاری و پێشنیارمان بۆ ھاتووە، لەگەڵیان باس دەکەین، بۆیە ھەرچی باشە بۆ ھەرێمی کوردستان ئەوە دەکەین، چونکە کاتی ئەوە ھاتووە ئەو یاسایە کە کۆنە ھەموار بکرێتەوە."

موحسن دۆسکی گوتیشی: "ئەگەر ھاتوچۆی ھەرێمی کوردستان پێی باش بێت ھەموار بکرێتەوە یاساکە ھەموار دەکەینەوە و یاسایەکی نوێ لە عێراق دەرچووە، ئەگەر پێیان باش بێت ئەو یاسایە جێبەجێ دەکرێت کە یاسایەکی نوێیە و چەندین گۆڕانکاریی تێدا کراوە، بۆیە بە گشتی گۆڕانکاری لە سیستەمی ھاتوچۆ لە ھەرێمی کوردستان دەکرێت، بۆیە کامە بۆ ھەرێمی کوردستان باشتر بێت ئەوە دەکەن، جا ھەمواری یاسا بێت، یاخود جێبەجێکردنی یاسای نوێی ھاتوچۆی عێراق بێت."

فازڵ حاجی عەلی، گوتەبێژی ھاتوچۆی ھەولێریش بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئێستا  یاسایەکی تایبەت لە عێراق ھەیە لە بواری ھاتوچۆ، وەکو جێگرەوەی یاسای کۆن کە لە ھەرێمی کوردستانیش جێبەجێ دەکرێت، ئەو باشترە، چونکە کۆمەڵێک گۆڕانکاریی تێدا کراوە کە لەگەڵ ئەم سەردەمە دەگونجێ."

فازڵ حاجی عەلی باسی لەوەش کرد: ''ئەگەر ئەو یاسایە جێبەجێ بکرێت کە یاسایەکی سیادییە، ئەوکات پێویستی بە پەرلەمانیش نابێت و جێبەجێ دەکرێت، چونکە یاسای سیادی گشتییە و لە ھەموو عێراق بە ھەرێمی کوردستانیشەوە جێبەجێ دەکرێت، چونکە ئەو یاسا تازەیە زۆر باشە و سزاکانی توند کردووە کە پێویستە و لە بەرژوەندیی خەڵکە توند بکرێت و ھەندێک گۆڕانکاریی باشی تێدا کراوە، بۆیە ئێمە وەکو ھاتوچۆ پێمان باشە کە یاسای نوێی عێراق جێبەجێ بکرێت، چونکە ئامادەیە و تەنھا جێبەجێکردنی دەوێت."

بڵند ئیبراھیم


 




دوایین هەواڵەکان

پارتی و حزبی گەلی تورکمانی و تورکمانئیلی تیشکیان خستەسەر خزمەتکردنی زیاتری کەرکووک

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 22:07:00

کەرکووک-KDP.info- شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک، سەردانی حزبی گەلی تورکمان و حزبی تورکمانئیلی کرد، لە دانیشتنەکەی نێوانیاندا تیشک خرایە سەر پەیوەندی لەمێژینەی ھەردوو گەلی کورد و تورکمان لە شاری کەرکووک.

 

کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 21:07:00

پشتیوان سادق

سەرۆكی حكوومەت سەرەخۆشی لە كەسوكاری خوالێخۆشبوو موحسین ئامێدی دەكات

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 21:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری خوالێخۆشبوو تێکۆشەر و خەباتکار و پێشمەرگەی ھەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ھەڵگری مەدالیای بارزانی و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان کرد.

 
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فینلاند لە عێراق کرد

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 20:07:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سوپاسی باڵیۆزی فینلاندی لە عێراق کرد بۆ ھەوڵ و کارکردنی لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە.

نێچیرڤان بارزانى سه‌رساخیێ ل بنه‌مالا خودێ ژێ ڕازى محسن ئامێدى دكه‌ت

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 19:07:09

ھەولێر-KDP.info-  وه‌غه‌را دویماهیێ یا خه‌باتكار و تێكۆشه‌ر و كه‌ساتیێ به‌رنیاسێ به‌هدینا و كوردستانێ، خودێ ژێ ڕازى محسن ئامێدى، خه‌مبار كرین. 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact