Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 2 JUL 2025 06:39 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سێ حزبی كوردستانی: لە كەركووك ئاستی گەندەڵی و بەهەدەردان مەترسیدارە
| KDP.info


كەركووك-KDP.info- لە كەركووك دەسەڵاتێكی سەپێندراو لە 16ـی ئۆكتۆبەری 2017ـوە دەستی بەسەر شارەكەدا گرتووە و گەندەڵی گەیشتووەتە دۆخێكی مەترسیدار، بەرپرسانی حزبە كوردستانییەكانیش دەڵێن، لە كەركووك خزمەتگوزارییەكان سفر بوونەتەوە و شەقام و باڵاخانەكانی دەوڵەت بە تەواوەتی تێك چوون.

شێخ سدیق، بەرپرسی كۆمیتەی پارێزگای كەركووكی حزبی شیوعی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە ڕۆژی 16ـی ئۆكتۆبەری 2017ـوە لە رووی دەسەڵات و ئیدارە و خزمەتگوزارییەوە گۆڕانكارییەكی خراپ بەسەر كەركووكدا هاتووە و ئیدارەی ئێستا خۆی بە خاوەنی كەركووك نازانێت، خزمەتگوزارییەكان سفر بوونەتەوە و ڕۆتینیات زۆرە و شاریش بووەتە زبڵخانە، هەروەها تەواوی بینای نەخۆشخانە و قوتابخانەكان بە نیوەچڵی بەجێ هێڵدراون و تەواو ناكرێن".

سدیق گوتیشی: "ئەو خەڵكەی كەركووك لە پاش ڕووخانی ڕژێمی سەددام حوسێن گەڕانەوە بۆ شارەكە و ئەو گەڕەكانەی بۆیان دروست كراوە و لە كاتی خۆی زەوییان پێ دراوە، پارێزگاری سەپێندراو بە نووسراوێك ناوی ناون تەجاوز و هیچ خزمەتگوزارییەكیان بۆ ناكرێت، ساڵانەش بودجەیەكی زۆر دێتە شارەكە بۆ پڕۆژە، بەڵام تەنها بەناو كار دەكەن لە ڕێگاوبانەكان، لە مێژووی كەركووكدا لە دوای 16ـی ئۆكتۆبەرەوە ڕووی نەداوە گەندەڵی بگاتە ئەو ئاستە مەترسیدارە".

لە لایەكی دیكەوە، ڕەسووڵ ڕەئووف، بەرپرسی مەڵبەندی كەركووكی حزبی سۆشیالیستی دیموكراتی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "قسەكردن لەسەر گەندەڵی لە كەركووك زۆر هەڵدەگرێت، نموونە بەرپرسانی سەپێندراو ئەو پڕۆژانەی لە كەركووك جێبەجێی دەكەن، لە بەرژەوەندیی نەتەوەكانی خۆیانە لەگەڵ بەهەدەردانی داهاتێكی زۆر، هیچ پڕۆژەیەكیش بۆ ناوچە كوردییەكان جێبەجێ ناكەن، هەروەها بودجەی تایبەتیش بۆ حەویجە تەرخان دەكرێت و ئەویش بۆ ئەوەیە كە گوایە پێشتر داعشی تێدا بووە و ئێستاش بەردەوام مەترسیی داعشی لەسەرە، بۆیە پڕۆژەی وەهمیی زۆر لەوێ هەیە".

دەشڵێ: "بۆ ساڵی 2021 حكوومەتی عێراق 140 ملیار دینار بودجەی بۆ كەركووك داناوە، پارێزگاری سەپێندراو 70 ملیاری تەنها بۆ حەویجە تەرخان كردووە، پڕۆژەش جێبەجی ناكرێت، كە ئەوەش گەندەڵییەكی زەقە هەیە، سەرباری ئەوەش ناوچە كوردییەكان پشتگوێ خراون و ئەو پارەیەی بۆ گەڕەكە عەرەبییەكانیش تەرخان دەكرێت، نابینرێت پڕۆژە بە شەقام و باڵاخانەكانەوە دیار بێت".

"لە لایەن خەڵك و پەرلەمانتارانەوە، كەیسێك دژی پارێزگاری سەپێندراو دروست كراوە، بەڵام لەبەر ئەوەی پشتیوانیی بەهێزی هەیە، نەتواندراوە ڕووبەڕووی دادگا بكرێتەوە، كاتێك كەیسی لەسەر كراوەتەوە، ڕۆیشتووە لە بەغدا كێشەكەی بۆ چارەسەر كراوە، عەرەب تاكلایەنە حوكمی كەركووك دەكات و بەعەرەب كردن و دەركردنی فەرمانبەرانی كورد بەردەوامە". ڕەسووڵ ڕەئووف وای گوت.

هاوكات، سەید حەسەن شێخانی، بەرپرسی مەڵبەندی بزووتنەوەی ئیسلامی لە كەركووك، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە لایەن بەغداوە، هەڵەیەكی گەورە بوو و پارێزگاری بێ چاودێری كردووە و بە ئارەزووی خۆی كاردەكات، لەو بودجەیەی پارێزگاكانیش، كە بۆ پارێزگای كەركووك داندراوە، ٥٠٪ی تەنها بۆ حەویجە تەرخان كردووە لەگەڵ ناوچە عەرەبییەكان، بۆیە گەندەڵییەكی گەورە دەكرێت".

ئەو بەرپرسە زیاتر دەڵێ: "پەرلەمانتاران ڕاسپێردراون چاودێریی كاروباری ئیداریی پارێزگاكە بكەن، بەڵام سنوورەكە فراوانە و كەمتەرخەمیی زۆر هەیە، هەروەها جوڵەی تیرۆریستانی داعش فراوان بووە و بەعەرەبكردنیش بەردەوامە، ئەمە لە كاتێكدایە دەستوور ڕێگە بە بەعەرەبكردن نادات، بەڵام لە دوای ١٦ـی ئۆكتۆبەر پارێزگاری سەپێندراو دەستی پێكردووە، ئەندامانی پەرلەمانی چاودێریش بەسەریەوە، ئاگایان لەو گەندەڵییە گەورە نەماوە و شەقامەكانیش تێكچوون و زۆرینەی پڕۆژەی بیناكانیش تەواو نەكراون".

ئاماژەشی دا: "وەك حزبە كوردستانییەكان داوای ئیدارەیەكی هاوبەش دەكەین كە هەموو نەتەوەكان ڕۆڵیان هەبێت لە بەڕێوەبردندا، ئێستا تەنها نەتەوەی عەرەب دەستیان بەسەر دەسەڵاتدا گرتووە، دەبێت شەش ناوەند پێك بهێندرێت لە ڕەبیعەوە دەست پێبكات بە سەرپەرشتیی هێزی پێشمەرگە و سوپا عێراق و هاوپەیمانان، تاكو ئاسایش و ئەمنییەت بۆ كەركووك بگەڕێتەوە".

 

عەزیز ڕەسووڵ

 




دوایین هەواڵەکان

جەخت لە گرینگی هەماهەنگی لایەنە سیاسیەکانی کەرکووک کرایەوە

TUESDAY, 01 JULY 2025 21:07:00

کەرکووک-KDP.info- شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک، سەردانی حزبی شیوعی کوردستان و حزبی ئیسلامی عێراقی کرد، لە دانیشتنەکەی نێوانیاندا جەخت لە گرنگی تەبایی نێوان ھەموو پێکھاتەکان و حزب و لایەنە سیاسیەکان کرایەوە.

 
ھەزار و ٣١٤ پڕۆژە لە دھۆک ئەنجامدراون

TUESDAY, 01 JULY 2025 16:07:53

ھەولێر -KDP.info- بەپێی ئامارێکی پارێزگای دھۆک لەماوەی پێنج ساڵ لە دھۆک ھەزار و ٣١٤ پڕۆژە بە سەرمایەی زیاتر لە ٣ترلیۆن و ١٠٧ملیار دینار  ئەنجامدراون."

زیبا ته‌ها: له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی هەڵمەتێکی 16 ڕۆژەمان به‌ڕێوه‌ برد

TUESDAY, 01 JULY 2025 16:07:49

هه‌ولێر-KDP.info- سكرتێری یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه ‌كرد، له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی یه‌كێتیی ئافره‌تان هه‌ڵمه‌تێكی 16 رۆژه‌ی بۆ به‌رەنگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌ڕێوه‌ برد و ده‌شڵێ، یه‌كێك له‌ هۆكارەکانی بڵاوكردنه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر سیاسییه‌ بۆ لاوازكردنی ئینتیمای نیشتیمانی.

 
له‌ هه‌ژده‌ شاره‌وانیی هه‌ولێر زه‌وی دابه‌ش ده‌كرێت

TUESDAY, 01 JULY 2025 14:07:28

هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر ده‌ڵێ، له‌ سنووری شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر 42 هه‌زار كه‌س بڕیاری وه‌رگرتنی زه‌وییان هه‌یه‌ و هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به‌ دابه‌شكردنیان ده‌كرێت.

سەباح بەیتوڵڵا بۆ KDP: پارتی لە پارێزگای دھۆک ٢٢ کاندیدی دەبێت

TUESDAY, 01 JULY 2025 12:07:00

دھۆک-KDP.info- یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە دھۆک ڕایدەگەیەنێت، پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای دهۆک ٢٢ کاندیدی دەبێت بۆ پەرلەمانی عێراق، ھاوکات دەڵێ، خەڵکی لێھاتوو و پسپۆر لەناو لیستی پارتی دا دەبن.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact