هه‌ولێر-KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حكوومه‌تى ھەرێمى كوردستان گوتی، فه‌رمانى دامه‌زراندنى 171 پزیشكى كاتیى ڤیتێرنه‌رى ده‌رچوو .
حسێن حەمە کەریم بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بڕیارى دامه‌زراندن بۆ ژماره‌یه‌ك پزیشكى كاتیى ڤێتێرنه‌رى له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌تى داراییەوە ده‌رچووه و، ماوه‌یه‌كه وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌کانی ئاو، بێگه‌ر تاڵه‌بانى، له هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه ئه‌و پزیشكانه بكرێن به هه‌میشەیی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له ساڵانى ڕابردوو خانه‌نشینبوونى ژماره‌یه‌كى زۆری پزیشكانى ڤێتێرنه‌رى كارى كردبووه سه‌ر ئه‌وه‌ى لە به‌شێك له بەڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانی ئەو بوارە بۆشایى دروست بێت.''
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتیشی: "ژماره‌ى ئه‌و پزیشكانه‌ى كه كاتى بوون و بوون به هه‌میشه‌یى 171 پزیشكى ڤێتێرنه‌رین کە لە شارى سلێمانى 90 كه‌س و له شارى دهۆك 49 و له پارێزگاى هه‌ولێر 15 و له گه‌رمیان 10 کەس و له شارى هه‌ڵه‌بجه‌ش 7 كه‌سن ."
ناوبراو زیاتر گوتى: "دامه‌زراندنى ئه‌م پزیشكانه بۆشاییه‌كى زۆر پڕ ده‌كاته‌وه و، زۆر گرنگه بۆ به‌ره‌وپێشبردنى سامانى ئاژه‌ڵ و، ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ى له‌و بواره پێشكه‌ش ده‌كرێن."
نه‌شوان به‌رزنجى