Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 05:48 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سبەی بەشێكی شەقامی ۱٥۰مەتری دەكرێتەوە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- پڕۆژەی شەقامی ۱٥۰مەتریی خێرای هەولێر، كە لەلایەن كۆمپانیای هێمن گرووپ و بە چاودێریی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێ دەكرێت، لە ئێستادا ۱۰كیلۆمەتری تەواو بووە و سبەینێ لە ڕێوڕەسمێكدا دەكرێتەوە.

سەرپەشتیاری پڕۆژەی شەقامی ۱٥۰مەتریی بازنەیی خێرا، ئەندازیار كەیفی فارس، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "شەقامی ۱٥۰مەتریی بازنەیی خێرا، سبەی ۲٥ـی ۲ـی ۲۰۲۱پێش ئەو وادەیەی بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكە دانرابوو، دەكرێتەوە، كە درێژیی شەقامی ۱٥۰مەتری، ۷۰كیلۆمەترە و لە ئێستادا بە درێژایی ۱۰كیلۆمەتری تەواو كراوە، شەقامەكەش لە گشت ئاڕاستەكاندا هاتوچۆی پێدا دەكرێت، هەروەها لە لای بەحركەش بە هەمان شێوە بەرزەپردی ئاڕاستەگۆڕی تێدایە، بە درێژایی ئەم ۱۰كیلۆمەترەش سێ بەرزەپردی پەڕینەوەی بۆ دروست كراوە".

ئەو ئەندازیارە گوتیشی: "شەقامەكه‌ پانییەكەی ۱۹مەتر و نیوە، هەروەها چوار لێنە و لە هەرلێنێك ۳مەتر و ۷٥سانتیمەترە، ۳مەتریش لێنێكی ئیمێرجێنسییە، لە هەرلایەكی شەقامە سەرەكییەكە دوو شەقامی خزمەتگوزاری هەیە بە پانیی ٨مەتر كە لە هەرلایەكی چوون و هاتنە، كە دوو شەقام بەلای بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆدایە و دووانی تریش بە لای گەنجان ستیدایە، كە دەكاتە ٦ شەقام لە ڕیزێك."

فارس دەشڵێ: "قۆناغەكانی ڕووناكی و جوانكاری لە شەقامەكە هەمووی تەواو بووە و جێبەجێ كراوە، ڕۆژی دەستبەكاربوونی پڕۆژەكەش ۱۷ـی ۹ـی ۲۰۱٨ بوو، كە ماوەی پڕۆژەكە ۱۲٥۰ڕۆژی بۆ دانرابوو، بەپێی گرێبەستەكە وا دانرابوو لە ۲۲ـی ۲ـی ۲۰۲۲بەشێكی پڕۆژەكە تەواو بكرێت، بەڵام زووتر  لە وادەی خۆی ئەنجام دراوە، كە لەلایەن كۆمپانیای هێمن گرووپەوە بە شێوەی قەرز پڕۆژەكە بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان دروست كراوە."

شەقامی ۱٥۰مەتری، كە دەبێتە پێنجه‌مین شەقامی بازنەیی بە دەوری هەولێردا، شەقامێكی خێرایە و ناحیەكانی بنەسڵاوە، كەسنەزان، دارەتوو، بەحركە، مەلائۆمەر و ڕێگای گوێڕ و قۆڕیتان و سەركارێز بەیەكەوە دەبەستێتەوە و، بەپێی خێرایی شەقامەكەش، دووریی ئەمسەر و ئەوسەری شار تەنها چەند خولەكێكە و ئەمەش ئاسانكارییەكی تەواوە بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیان.

 

فایزە كۆیی




دوایین هەواڵەکان

چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ دکتۆر جەرجیس حەسەن بەڕێوەچوو

FRIDAY, 26 APRIL 2024 01:04:37

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ (دکتۆر جەرجیس حەسەن) بەڕێوەچوو.

 

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact