Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 14 JUL 2025 22:27 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئالان حه‌مه‌سه‌عید: هەماهەنگیىەکی تەواو لەنێوان وەزارەتى پەروەردە و خوێندنى باڵادا هەیە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وان لە وەزارەتى پەروەردە، بۆ ئەوەى سیسته‌مى پەروەردە سیسته‌مى گشتگیری کوردستانى و هەڵقوڵاوى ناخى کۆمەڵگەى کوردستانى بێت، ئاسانکارى و هەنگاوى پێویستیان ناوە.

ئه‌مڕۆ دیدارى هاوبه‌شى نێوان وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ و خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستى پێ كرد، له‌ دیداره‌كه‌دا ئالان حه‌مه‌ سه‌عید، وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ گوتى: "سیاسەتى کابینەى نۆیەمى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەبارەى پڕۆسەکانى پەروەردە و خوێندنى باڵاوە، ڕوون و ئاشکرایە، ئێمەش لە وەزارەتى پەروەردە، بۆ ئەوەى سیسته‌مى پەروەردە سیسته‌مى گشتگیری کوردستانى و هەڵقوڵاوى ناخى کۆمەڵگەى کوردستان بێت، ئاسانکارى و هەنگاوى پێویستمان ناوە".

گوتیشی: "ئێستا لە هەرێمى کوردستان 150 هەزار قوتابیمان لە وەزارەتى پەروەردەوه‌ بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا و وەرگیرانیان له‌ زانکۆ و پەیمانگەکان، لە قۆناغى پەڕینەوەن.

وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ باسی لەوەش کرد، لەژێر ڕۆشنایی سیاسەتى کابینەى نۆیەمى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، هەماهەنگیى تەواو لەنێوان وەزارەتى پەروەردە و خوێندنى باڵادا هەیە، ده‌شڵێت: "ئێستا ئەو هەماهەنگییە بووه‌ بە بەشێک لە پەرەپێدانى چۆنیەتیى کارکردن لەسەر بنەما زانستییەکان، نەک بنەماى ژمارەیی".

هەر لە دیداره‌كه‌دا ئارام محەمەد، وەزیرى خوێندنى باڵا ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد: "هەرێمى کوردستان هەنگاو بەرەو جۆریەتیى خوێندن و بەرزکردنەوەى کوالێتیى خوێندن دەهاوژێت و پشتئەستوورە بە ڕێنوێنییه‌كانى سەرۆکایەتیى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، ئەو کۆنفرانسەش دەبێت بە ڕێنیشاندەرى زانستییانەى داڕشتنى سیاسەتى هەردوو وەزارەت لە هێڵى هەماهەنگی، لەپێناو بەرژەوەندیى قوتابییانى کوردستان".




دوایین هەواڵەکان

دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە پارێزگای هەولێر کەوتنە خوارەوە

MONDAY, 14 JULY 2025 21:07:00

ھەولێر-KDP.info- دژە تیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە سنووری پارێزگای ھەولێر کەوتنە خوارەوە.

 

سەرۆک بارزانی بەشداری لە مەڕاسیمی ڕۆژی نیشتمانی فەڕەنسا دەکات

MONDAY, 14 JULY 2025 21:07:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٤ی تەمموزی ٢٠٢٥ سەرۆک مەسعود بارزانی لە ھۆتێل ڕۆتانای شاری ھەولێر بەشداریی لە مەڕاسیمی یادی ڕۆژی نیشتمانی فەڕەنسا کرد.

 
وەزارەتی ناوخۆ ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ڕووداوەکەی وەرتێ بڵاوکردەوە

MONDAY, 14 JULY 2025 20:07:00

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێدراون بۆ لێکۆڵینەوە و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی لەسەر ڕووداوەکانی شەوی ڕابردووی سنووری شارەدێی وەرتێ.

ھەڵگورد شێخ نەجیب: دۆخی سنوورەکە ئارامە و ئەمڕۆ کێشەی کارەباش چارەسەر دەکرێت

MONDAY, 14 JULY 2025 17:07:04

سۆران -KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی "ئێستا دۆخی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئارامە و ئاساییبۆتەوە، ئەو کێشەیەی کارەباش کە ھەبوو ئەمڕۆ چارەسەر دەبێت."

 
باشترین گوندی گەشتیاری لەسەر ئاستی وڵاتان دەستنیشان دەکرێت

MONDAY, 14 JULY 2025 16:07:22

ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری بەبازاڕکردن لە دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان گوتی "لەسەر ئاستی عێراق دوو شوێن لە هەریمی کوردستان دیاریکراون کێبڕکێ دەکەن بۆ نازناوی باشترین گوندی گەشتیاری لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی، بۆ ئەو مەبەستە ئامادەکاریی تەواو کراوە و پێشبینی دەکەین ئەنجامی باش بەدەست بێنین."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact