Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 15 JUL 2025 00:27 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

حزبی پێشکەوتنخوازی دیموکراتی کوردستان سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات
| KDP.info


ده‌قی په‌یامی حزبی پێشکەوتنخوازی دیموکراتی کوردستان:

بۆ بەڕێز / جەنابی سەرۆک کاک مەسعوود بارزانی

بابەت / پرسەنامە

دوای سڵاو........

لەدەستدانی کەسایەتیی دیار و خەباتگێر و دیپلۆماتکار و قاڵبووی سیاسی و دڵسۆز بە خاک و نیشتمان، خەسارەتێکی گەورە بوو لە گەلە ستەمدیدەکەمان. بۆیە بە ناوی خۆمان و یەکەیەکەی ئەندامانی حزبمان پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی جەنابتان و ھەموو ئەندامانی پارتی دیموکراتی کوردستان و بنەماڵەی خوا لێی‌خۆش‌بێت دەکەین، خۆمان بە غەمبار و ھاوبەش دەزانین، داواکارین لە خوای گەورە لێی‌خۆش‌بێت بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات و دڵنەوایی و ئارامی بۆ خانەوادە و کەسوکار و ھاوڕێیانی و ھەموو لایەکمان بدات.

انا للە وانا الیە راجعون

قادر شوانی

سکرتێری حزبی پێشکەوتنخوازی دیموکراتی کوردستان

سلێمانی ٢٠٢١/٢/١٦

 




دوایین هەواڵەکان

دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە پارێزگای هەولێر کەوتنە خوارەوە

MONDAY, 14 JULY 2025 21:07:00

ھەولێر-KDP.info- دژە تیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە سنووری پارێزگای ھەولێر کەوتنە خوارەوە.

 

سەرۆک بارزانی بەشداری لە مەڕاسیمی ڕۆژی نیشتمانی فەڕەنسا دەکات

MONDAY, 14 JULY 2025 21:07:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٤ی تەمموزی ٢٠٢٥ سەرۆک مەسعود بارزانی لە ھۆتێل ڕۆتانای شاری ھەولێر بەشداریی لە مەڕاسیمی یادی ڕۆژی نیشتمانی فەڕەنسا کرد.

 
وەزارەتی ناوخۆ ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ڕووداوەکەی وەرتێ بڵاوکردەوە

MONDAY, 14 JULY 2025 20:07:00

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێدراون بۆ لێکۆڵینەوە و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی لەسەر ڕووداوەکانی شەوی ڕابردووی سنووری شارەدێی وەرتێ.

ھەڵگورد شێخ نەجیب: دۆخی سنوورەکە ئارامە و ئەمڕۆ کێشەی کارەباش چارەسەر دەکرێت

MONDAY, 14 JULY 2025 17:07:04

سۆران -KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی "ئێستا دۆخی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئارامە و ئاساییبۆتەوە، ئەو کێشەیەی کارەباش کە ھەبوو ئەمڕۆ چارەسەر دەبێت."

 
باشترین گوندی گەشتیاری لەسەر ئاستی وڵاتان دەستنیشان دەکرێت

MONDAY, 14 JULY 2025 16:07:22

ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری بەبازاڕکردن لە دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان گوتی "لەسەر ئاستی عێراق دوو شوێن لە هەریمی کوردستان دیاریکراون کێبڕکێ دەکەن بۆ نازناوی باشترین گوندی گەشتیاری لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی، بۆ ئەو مەبەستە ئامادەکاریی تەواو کراوە و پێشبینی دەکەین ئەنجامی باش بەدەست بێنین."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact