Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 15 JUL 2025 22:52 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

فازڵ میرانی: تێپەڕاندنی بودجە پێوەری ڕاستگۆییی ئەوان دەبێت لەگەڵ ئێمە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شاندێکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی سەردانی مەکتەبی سیاسیی پارتیی کرد و  فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، ھەوڵێک ھەیە بۆ پێکھێنانی ھاوپەیمانییەک لە نێوان کورد و شیعە و سوننە، ھەروەسا دەڵێت، تێپەڕاندنی بودجە پێوەری ڕاستگۆییی ئەوان دەبێت لەگەڵ ئێمە.

فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "حوکمڕانیی عێراق حوکمڕانییەکی سەقەتە، سەرەڕای ئەوەی برادەرانی بەغدا سینگی خۆیان دەردێنن و بە سیادی ناوی دەبەن، بەڵام بە حەقیقەت حوکمڕانییەکی سەقەتە، چونکە لە پڕۆسەیەکی سەقەتی بەکار ھاتووە، ئینتیما بۆ نیشتمان لە خوار ھەموو ئینتیمایەکەوەیە، لەنێو پێکھاتەکانیش ھەروایە، بەرژەوەندیی کەسی و حزبی لە سەرووی بەرژەوەندیی دیکەوەیە، لای ئێمەیش لەوانەیە ھەروا بێت، بەداخەوە ئەمە کێشەی میللەتانە، مافەکان وەردەگیرێن، نادرێن، کەس خێرمان پێ ناکات، ئێمە میللەتێکین زۆر لە عەرەبی عێراق کۆنترین لە عێراقدا، بەڵام لەنێو خاکی خۆمانداینە، کوردستان کە بووەتە بەشێک لە عێراق بەر لە جەنگی جیھانی بەشێک نەبووە لە جوگرافیای عێراق، بەڵام ئێستا بەشێکین لە عێراق، من لە دوای ڕیفڕاندۆمیش کە لە ڕەوشێکی نالەبار ھاتە ئاوارە، گوتم تا ئێمە لەنێو عێراقدا بین، عێراقیین، بەڵام کە لەناو عێراق دەرچووین دەبینە دراوسێیەکی باش بۆ عێراق، دەبێت مافەکانی خۆمان وەربگرین، کەس نامانداتێ، ئەمەیش بەو ڕەوشەی ئێستا ناکرێت، چونکە مافوەرگرتن هۆکاری زاتی و مەوزووعیی دەوێت، هۆکاری مەوزوعییش پەیدا بێت، هۆکاری زاتی نەبێت ناکرێت، کورد بەو پەرتەوازییەوە ناکرێت ھەریەک بە لایەکدا بکەوێت."

سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی گوتی: "ئەویش ھاتووە بۆ نزیکردنەوەی پێکھاتەی سیاسیی کورد لەگەڵ ھەندێک لە پێکھاتەی شیعەکان، ئەوانیش وەک ئێمە یەک نین، ئەوانیش تەیاری سەدری و عێراقیون و سائیروون و نەسر و حیکمەیان ھەیە، ئەوان مەبەستیانە زۆرینەیەکی کورد لەگەڵ زۆرینەیەکی شیعە و زۆرینەی سوننە بتوانن لە ھەڵبژاردنی داھاتوو ھاوپەیمانییەک پێک بێنن، تا لە دواڕۆژ دەسەڵات بگرنەوە دەست، بەڵام پەنجا زاید یەک زۆرینەیەکی باش نییە، چونکە ئەگەر پەنجا زاید یەک ئۆپۆزسیۆن بێت ئەوە ھەردوولا سەرکەوتوو نابن، ئەم وڵاتە سەقامگیری بە خۆیەوە نابینێت."

میرانی جەختی کردەوە: "ئێمە پێکھێنانی ھاوپەیمانی دیراسەت دەکەین لەگەڵ برادەرانی یەکێتی و گۆڕان و حزبەکانی دیکەش، ھەتا لە نێوخۆشمان ڕاوێژێک بکەین، ئەگەر ھاوپەیمانییەکی وەھا ھەبێت، باشە، بەڵام لەسەر کارنامەکەی بگەینە ڕێککەوتن، دەستوەرنەدان لە دەستوور یەکێک لە ھەرەمەرجە سەرەکییەکانی کورد، چونکە ھەندێک دەیانەوێ دوبارە بە دەستووردا بچنەوە، بە پێشبینیی ھەندێ شۆڤێنی گوایە ڕەوشی کورد خەلەلی تێ کەوتووە و ئەو سێ پارێزگایەی جاران ھەیبووە دەتوانن تەمرینی کەنەوە، بە دیدی من ھەر جیاوازییەکمان ھەبێت، بەڵام لەسەر پرسی نەتەوەیی دەبێت یەک قسە و یەک ھەڵوێست بین."

فازڵ میرانی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "مافی کورد هەر شایستەی دارایی نییە، مافی کورد زۆرە، دارایی ساڵی جارێک دوبارە دەبێتەوە، ئێمە ژمارەیەک وەزیفەی گرینگمان لەدەست داوە لە عێراق، دووەم ئایا ئێمە شەریکین، یان موشاریکین، ئەگەر شەریکین ئەوە دەبێت لە ڕەوشێکی دیکەدا بێت، ئەگەریش موشاریکین، ئەوە بابەتێکی دیکەیە، لەبەر ئەوە مەسەلەیکی کورد ھەیە دەڵێت ''قڕەی مریشک لە فەزاحەتی شێخ ڕەزا باشترە''، لەبەر ئەوە تێپەڕاندنی بودجە پێوەری ڕاستگۆییی ئەوانە لەگەڵ ئێمە."

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی مامۆستا زەڵمی دەکات

TUESDAY, 15 JULY 2025 20:07:44

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی مەعسوومە عەبدولقادر، ھاوژینی د. مستەفا زەڵمی، سەرەخۆشیی ئاراستەی بنەماڵەکانیان دەکات.

سەرۆک فراکسیۆنەکان: کورد بە یەکگرتوویی دەتوانێ بە ھەموو مافەکانی بگات

TUESDAY, 15 JULY 2025 19:07:00

بەغدا -KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان جەخت دەکەنەوە، یەکھەڵوێستی کورد دەبێتە ھۆی بەهێزبوونی کورد بەرامبەر بەغدا، دەشتوانێ مافەکانی بەپێی یاسا و دەستوور بەدەستبێنێت و پارێزگاریش لە دەستکەوتەکان بکات.

سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی سیاسی لە عێراق: پێویستە حکوومەتی عێراق لەم ھێرشەی سەر کەرتی وزە بکۆڵێتەوە

TUESDAY, 15 JULY 2025 15:07:39

بەغدا -KDP.info- سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی سیاسی لە عێراق دەڵێت: "ئەو ھێرشانەی دەکرێنە سەر کەرتی وزە لە ھەرێمی کوردستان، بەھۆی ئەوەیە ھەرێمی کوردستان لەو بوارە زۆر پێشکەوتووە و چاویان بەو پێشکەوتنانە ھەڵنایەت".

 
ڕاگه‌یه‌نراوێک له‌ سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌

TUESDAY, 15 JULY 2025 13:07:16

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشانە دەكات كە به‌ درۆن ده‌كرێنه‌ سه‌ر ژێرخان و ناوچه‌ جیاجیاكان له‌ هه‌رێمى كوردستان. 

 
پشتیوان سادق باسی لە دواین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوخۆ و ناوچەكە کرد

TUESDAY, 15 JULY 2025 13:07:08

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی تەمموزی ٢٠٢٥، پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموكراتی كوردستان، لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێر، لەگەڵ ژمارەیەک هەڤاڵ و کادیرانی لقەکانی سنووری پارێزگای هەولێر كۆبووه‌وه‌.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact