Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 01:41 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئێزیدییەكان دووجار كوردن
| KDP.info


من كوردی ئێزیدی نیم بەڵام ئەوە دەزانم كە ئێزیدییەكان لە كوردە هەرە ڕەسەنەكانن. ئەویش بە دوو هۆكاری زۆر سادە. ئەو زمانەی ئێزیدییەكان هەزاران ساڵە قسەی پێ دەكەن كوردییە و لەوەش گرنگتر ئەو تێرم و وشە و دەربڕینانەی لە مەراسیمە ئایینییەكانیان و عیبادەتكردنیان بەكاری دەهێنن كوردییە. لەناو كورددا ئێزیدییەكان پەرستین و ئایینیان هەر بە زمانی دایكیانە. كوردی سووننە و كوردی شیعە و كوردی جوولەكە و ڕەنگە كوردی مەسیحیش هەبن بەڵام هیچكامێك لەو كوردانە زمانی ئایینەكەیان زمانی كوردی نییە.

لە ڕووداو چەكدارێكی ئێزیدیی پەكەكەم بینی كە جلی حەشدی لەبەر بوو و دەمارگیرانە حاشای لە كوردبوونی خۆی دەكرد. "ئێزیدی كورد نییە" گوتارێكە لە ڕێی بەعسییەكانەوە هێنرایە ناو كۆمەڵگەی ئێزییدییەكان بە تایبەتی لە دەڤەری شنگال. ئامانجی بەعسییەكان كامڵكردنی پڕۆسەی تەعریب و گۆڕینی دیموگرافیی ئەو ناوچە ستراتیژییە بوو كە لە سەرەتای دروستبوونی عێراق و حوكمی پاشایەتی دەستی پێ كرد و لە دوای قۆناغی كۆماری لە كۆتایی پەنجاكانی سەدەی ڕابردوو و درێژەی هەبوو و دواتریش بەعسییەكان بۆ گۆڕینی دیموگرافی و تەعریبی كوردستان دەستیان بۆ زەبروزەنگ و جینۆساید برد.

لە مانگی حوزەیرانی 2014 لە شەو و ڕۆژێكدا داعش یەك لەسەر سێی عێراقی گرت و سوپای عێراق كە پێشكەوتووترین چەكەكانی ئەمەریكا و ناتۆ و ڕووسیای لەدەست بوو بەرگەی داعشی نەگرت. لە سێی ئابی هەمان ساڵ داعش پەلاماری شنگالیدا. دووریی شنگال لە كوردستان و ناپاكیی هۆزە عەرەبەكان (كە ڕێگە و بانەكانیان گرتن و شنگالیان ئابڵۆقە دا) و هەروەها نەبوونی چەكی پێویست وای كرد كە سەرباری دەیان شەهید پێشمەرگە نەتوانێ پەلاماری داعش بوەستێنێ. بەڵام پێشمەرگە توانی هەموو خەڵكی شنگال بباتە سەر چیای شنگال و لەوێ بیانپارێزێ. حەفتەیەك دوای ئەوە سەرۆك هۆزە عەرەبەكان پەیوەندییان بە ژمارەیەك ئێزیدیی نیشتەجێی كۆمەڵگەكانی باشووری چیای شنگال كرد و گەرەنتیی ئەوەیان پێدان كە داعش هیچیان لێ ناكات. ڕێكخستنەكانی پەكەكە و كۆنە بەعسییەكان لەوێ هانی ئێزیدییەكانیان دا كە بگەڕێنەوە ناو داعش. بەشێكی ئێزییدییەكان متمانەیان بە هۆزە عەرەبەكان كرد و لە چیا هاتنە خوار و گەڕانەوە ناو دەمی ئەژدیهای داعش و  كارەساتەكە ئەو كات دەستی پێ كرد.  

دوای چوار مانگ پێشمەرگە چیای شنگال و دەڤەری شنگالی ئازاد كرد و داعشەكان سزای خۆیان وەرگرت. ساڵێك دواتریش پێشمەرگە داعشی لە شنگال وەدەرنا. بۆ ئازادكردنی ئەو دەڤەرە پێشمەرگە 500 شەهیدی بەخشی. لەناو شەهیدەكاندا پێشمەرگەی بادینی و بارزانی و سۆرانی و خۆبەخشەكان لە هەموو بەشەكانی كوردستان هەبوون. بۆچی هێزی پێشمەرگە ئەو شەڕەی كرد و ئەو هەموو شەهیدەی بۆ شنگال دا؟ چونكە ئێزیدییەكان كورد بوون و شنگال كوردستان بوو. 

نەیارانی كورد مەزلوومیەتی ئێزیدییەكان و ئەو كارەساتەیان وەك بیانوویەك بەكار هێناوە بۆ ئەوەی ئێزیدییەكان لە كوردبوونی خۆیان بشۆرنەوە. پەكەكە و حەشد و هەموو ئەوانەی لەسەر میحوەرەی ئێران حیساب دەكرێن لە پشتەوەی ئەو حەملەیەن.

لێرەدا ئەركەكە لەسەر شانی خودی ئێزیدییەكانە كە بەرگری لە ئایین و شوناسیان بكەن. ئەو عەقڵەی كوردی ئەنفال كرد، هەمان عەقڵیش ئەو كارەساتەی بەسەر ئێزیدییەكاندا هێنا و ڕێك هەمان عەقڵیشە كە ئێستا دەیەوێ شنگال و كەركووك لە كوردستان داببڕێنێ. ئەگەر ئێزییدییەكان وریا نەبن نەك تەنیا شوناسی نەتەوەیی بەڵكو جیۆگرافیا و شوناسی دینیشیان لێ دەستێنن. هەموو ئەو هێزانەی كە تا ئێستا لە بەعسی و داعشەوە بگرە هەتا پەكەكە و حەشد هەوڵی ئەوەیان داوە شوناسی ئێزیدییەكان بشێوێنن لە یەك شتدا هاوبەشن، ئەویش ئایدیۆلۆژییاییە. ئایدیۆلۆژییا دوژمنی شوناسە، شوناسی نەتەوەیی و شوناسی ئایینی. ئەگەر سەیری ئەزموونە سیاسییەكانی سەددەی ڕابردووی جیهان بكەن دەبینن ئایدیۆلۆژیا چیی بەسەر گەلاندا هێناوە.

 




دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی ناوخۆ ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 00:04:55

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات كە بی مۆڵەتی خوێندن بڕوانامەیان بەدەست هیناوە و تاوەكوو ئێستا بۆیان هەژمار نەكراوە.

 
ھەرێمی کوردستان بەشداری لە دیداری ئەبوزەبی بۆ وەبەرھێنان دەکات

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:39

ھەولێر -KDP.info- دەستەی گشتی وەبەرھێنان بەشداری لە سێزدەمین دیداری وەبەرھێنان لە ئەبوزەبی دەکات و سەرۆکی دەستەی گشتی وەبەرھێنانیش دەڵێ، ھەرێمی کوردستان بۆ جاری یەکەمە بەشداری لە دیدارەکە دەکات.

 
ئەنجومەنی وەزیران: بەپێی یاسا بەرکارە فیدڕاڵییەکان، بەشی بەغدا لە داهاتی نانەوتی هەرێم دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:56

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نیسانی 2024، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

 
مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 18:04:37

مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

 
راوێژکارێکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کاریگەری ھەبووە"

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 17:04:54

ھەولێر-KDP.info- دوای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کرانەوەیەک ھەیە لەنێوان ھەرێم و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێم و دەنگەکانی کورد لە کەرکووک و نەینەوا و خانەقین گۆڕانکاریان پەیداکردوە. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact