هەولێر-KDP.info- دوو سه‌ركرده‌ی كورد باس له ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كه‌ن و پێیان وایه كه بنیادنانه‌وه‌ی عێراق به‌و شێوه‌ی ئێستا نه‌بوو كه لایه‌نه‌كان كاریان بۆ كرد، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه عێراقی و نیشتمانییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: "هه‌وڵێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نی سێیه‌م له گفتوگۆكانی هه‌ولێر و به‌غدا بهێننه ناوه‌وه، چونكه كوردستان ئه‌وه‌ی گرنگه به‌لایه‌وه گه‌ره‌نتی هه‌بێت.
زیاتر له 12 جاره شاندی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و تا ئێستا گفتوگۆكان به‌رده‌وامن، به‌ڵام نه‌گه‌یشتوون به ڕێككه‌وتنی كۆنكرێتی، لایه‌نی شیعه كه باڵاده‌ستن و ده‌نگی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان هه‌یه له په‌رله‌مانی عێراق، له ناوخۆیاندا كۆك نین له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌ك تا له‌گه‌ڵ كوردستان بگه‌نه ڕێككه‌وتن، ڕه‌وتی سائیروون و نه‌سر و فه‌تح و ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی، كه زۆرینه‌ی كورسیه‌كانی په‌رله‌مانی عێراقیان هه‌یه، هه‌ریه‌كیان بۆچوونی جیاوازی هه‌یه، دواین جار شاندی هه‌رێمی كوردستان پێیان گوتوون، ئێوه هه‌وڵ بده‌ن به یه‌ك پاكێج بێنه‌وه ناو گفتوگۆكان، ئه‌وانیش تا ئێستا خۆیان یه‌كلا نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌شێكیان به‌تایبه‌ت په‌رله‌مانتارانی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی داوای ڕاده‌ستكردنی ته‌واوی دۆسیه‌ی نه‌وت ده‌كه‌ن، به‌شێكی دیكه داوای نیوه‌ی داهاتی كوردستان و 250 هه‌زار به‌رمیل ده‌كه‌ن و به‌شێكی دیكه‌ش داوای 450 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه ده‌كه‌ن، دواین جار كۆبوونه‌وه‌ی شاندی كوردستان و به‌غدا كه سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه بوو نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجام، شانده‌كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ كوردستان و بڕیاره دووباره واته پێش په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌بودجه‌ی 2021ی عێراق ئه‌و شانده بچنه‌وه به‌غدا و قسه‌ی كۆتایی له‌و بارەیە‌وه بكرێت، هێشتا نیه‌تی به‌غدا دیار نییه، به‌ڵام له ئه‌گه‌ری ڕێككنه‌كه‌وتن هه‌رێمی كوردستان به‌كۆی لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه هه‌ڵوێستی خۆیان ڕوون ده‌كه‌نه‌وه و جارێكی دیكه‌ش پێداچوونه‌وه به كۆی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌كرێت. عه‌لی حوسێن, به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه عێراقی و نیشتمانییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی, گوتی: "له دوای ساڵی 2003 و گۆڕانكاری له سیسته‌می حوكمرانیی عێراق. ئه‌وه‌ی ده‌بینین یه‌ك له دوای یه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانه‌كانی عێراق ده‌ستوور پێشێل ده‌كه‌ن و ئه‌و ته‌وافوقه سیاسییه‌ی ده‌ستووری له‌سه‌ر نووسراوه و لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆك بوون له‌سه‌ری كه ئه‌م وڵاته به یه‌كه‌وه به‌رێوه ببه‌ن، ئه‌و ته‌وافوقه كاڵ بووه‌ته‌وه و وه‌ك پێشتر نه‌ماوه، سه‌رۆكوه‌زیران به‌پێی عورفی سیاسی بۆ برایانی شیعه‌یه، برایانی شیعه به‌تایبه‌ت له‌م دوو كابینه‌یه‌ی ڕابردوو، ڕێكك نه‌كه‌وتوون له‌سه‌ر زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و زۆرینه سه‌رۆكوه‌زیران دیاری بكات و ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كورد و سوننه‌ش بكات و دواتر به‌پێی ده‌ستوور په‌یڕه‌وی شه‌راكه‌ت بكه‌ن، بۆیه هه‌م عادل عه‌بدولمه‌هدی و هه‌م مسته‌فا كازمی، به‌ربژێری ته‌وافوق بوون، ئه‌وانه هیچ هێزێكی په‌رله‌مانیان نییه، حكوومه‌تیش گفتوگۆ ده‌كات نه‌ك په‌رله‌مان، به‌ڵام ئێستا حكوومه‌ت ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ كوردستان ڕێككه‌وتن بكات، به‌ڵام گرفته‌كه ئه‌وه‌یه له‌ناو په‌رله‌مان گرفتی بۆ دروست ده‌كرێت، كه‌واته حكوومه‌ت بڕیاربه‌ده‌ست نییه، ئه‌مه‌ش گرفته".
گوتیشی: "به‌داخه‌وه به‌شێكی دیكه‌ی ڕێك نه‌كه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا په‌یوه‌ندیی به هه‌ڵبژاردنی عێراقه‌وه هه‌یه، لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق فه‌شه‌لیان هێناوه، له حوكمڕانی له عێراق نه‌یانتوانیوه خزمه‌تی هه‌مووی عێراق بكه‌ن، به‌تایبه‌ت شیعه نه‌یانتوانیوه خزمه‌تی ناوچه‌كانی خۆیان بكه‌ن، خزمه‌تگوزاریی گشتی نه‌ماوه، خه‌ڵك لێیان نیگه‌رانه، ئێستاش بیانوو ده‌گرن بۆ شه‌قامی خۆیان، بۆ ئه‌وه‌ی به خه‌ڵك بڵێن ئه‌وه هه‌رێمی كوردستانه بودجه‌ی عێراق ده‌بات و هه‌رێمی كوردستانه هۆكاری ئه‌و هه‌موو دۆخه خراپه‌ی به‌غدایه له كاتێكدا ئێمه تا ساڵی 2012 یان 2013 ئه‌گه‌ر له %12ی بودجه‌مان بردبێت كه مافمان له %17 بوو، به‌ڵام له 2014 به‌سه‌ره‌وه هه‌ندێك ساڵ ئه‌سڵه‌ن حه‌قی كوردستان له بودجه‌ی گشتیی عێراق نه‌دراوه، هه‌ندێك ساڵ ڕه‌نگه له %5 تا %6 به‌ر كوردستان كه‌وتبێت، گرفته‌كه لێره‌یه ئه‌و %90ی دیكه‌ی بودجه چی لێ هات؟ ئێستاش عه‌قڵیه‌تێك له عێراق په‌یدا بووه خۆیان به به‌هێز ده‌بینن، وا ده‌زانن داعش تێك شكاوه بۆیه غروور بوون و باوه‌ڕیان به شه‌راكه‌ت نییه و پێشبینیی ئارامی ناكه‌ین، ئه‌گه‌ر پێشبینی بكه‌ین ڕه‌نگه كاتی بێت، ئێمه‌ش وه‌ك كوردستان هه‌موو هه‌وڵی خۆمان داوه تا نه‌بینه به‌شێك له گرفته‌كان".
عه‌لی حوسێن, ئه‌وه‌شی خسته ڕوو, كوردستان به‌پێی ده‌ستوور ئاماده‌یه بۆ هه‌موو ڕێككه‌وتنێك كه له‌به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو لایه‌ك بێت. ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌م دۆخه‌شه‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌ینه ڕێككه‌وتن، پێشبینی ده‌كه‌م كاریگه‌ریی هه‌رێمیش هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه, بۆیه به‌رنامه هه‌یه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و له‌گه‌ڵ قیاده‌ی سیاسیی عێراق و دنیای ده‌ره‌وه كه لایه‌نی سێیه‌م بهێنرێته ناو گفتوگۆكان به‌تایبه‌ت نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تا ببێته شایه‌دی ئه‌وه‌ی ئێمه چه‌نده ئاماده‌ییمان تێدایه بۆ ڕێككه‌وتن و ناكرێت قووتی ژیانی خه‌ڵك بكرێته قوربانیی بابه‌تی سیاسی و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه عێراقی و نیشتمانییه‌كانی پارتی, له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری مامه‌ڵه‌ی به‌غدا له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی كوردستان، به‌تایبه‌ت سلێمانی به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ ده‌ڵێت: "ماوه‌یه‌كه باسی لامهر‌كه‌زی ده‌كرێت له سلێمانی و ئه‌مه په‌یوه‌ست نییه به ته‌نیا سلێمانییه‌وه، ئه‌مه به‌رنامه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه كه ده‌سه‌ڵاتی زیاتر بدرێته ئیداره‌كان و وه‌ك پارتی سه‌ردانی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانمان كرد، هه‌موویان دووپاتی ئه‌وه‌یان كرده‌وه ده‌بێت قه‌واره‌ی كوردستان پارێزراو بێت و ده‌ستبردن بۆ جیاكردنه‌وه‌ی پارێزگایه‌ك بووه هێڵی سووری كۆبوونه‌وه‌كان، تا ئێستاش له هیچ لایه‌ك نه‌مانبیستووه سلێمانی به ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا مامه‌ڵه بكات، به‌پێچه‌وانه‌وه له سلێمانی ده‌نگی باش به‌رز بووه‌ته‌وه جه‌خت له پاراستنی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه."
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا, ئه‌وه‌ی له به‌غداوه ده‌كرێت بۆ دووبه‌ره‌كیخستنه ناو ڕیزه‌كانی كوردستانه و ده‌بێت لایه‌نه كوردستانییه‌كانیش له‌وه ئاگادار بن.
هه‌رله‌م بارەیە‌وه, سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره, ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی گوتی: "ئێمه وامان بیر كرده‌وه كه دوای نه‌مانی سه‌ددام و ڕووخانی ئه‌و حوكمڕانییه شتێكی نوێ دروست بكرێت به ناوی عێراقی نوێ كه دووباره نه‌چینه‌وه بۆ قۆناغی ته‌عریب و ئه‌نفال و كیمیایی. عێراقی نوێ بینا بكرێت له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافوق و ته‌وازن و شه‌راكه‌ت و ئه‌مانه هه‌مووی عێراقی نوێ بێت, ئه‌و پره‌نسیبانه بۆ ئه‌وه بوو چونكه عێراق وڵاتێكی فره‌نه‌ته‌وه‌یه و ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك هه‌بێت، له‌گه‌ڵ كورد، یان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب گرفته‌كه له نێوان حزبێك نییه، به‌ڵكو ئه‌م گرفته له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌كه، بۆیه عێراق له ئاینده‌دا دامه‌زراوه‌یه‌كی نوقسان ده‌بێت ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌كێك له‌و پێكهاتانه‌ی تێدا نه‌بێت، له ماوه‌ی دواییدا به هه‌وڵ و ماندووبوونی هه‌موو لایه‌نه‌كان، به‌تایبه‌ت لایه‌نه كوردستانییه‌كان به‌تایبه‌ت یه‌كێتی و پارتی هه‌وڵی ئه‌وه درا كه له ناو عه‌ره‌بیش سوننه و شیعه ڕه‌چاوی هاوسه‌نگیان بكرێت، چونكه سه‌ددام حوسێن و ڕژێمه‌كه‌ی زۆرینه‌ی به‌عسی بوون و سوننیش بوون، حوكمی شموولی له‌سه‌ر هه‌موو سوننه‌كان ده‌درا، پێمان وابوو هه‌ڵه‌یه، له‌ناو سوننه‌كانیش خه‌ڵك هه‌بوو ڕازی نه‌بوو به‌و حوكڕانییه، ئێستاش جیلێكی تازه و مامناوه‌ند له عێراقدا هاتوونه‌ته سه‌ر حوكم پێم وایه ئه‌م جیله زۆر ئاگاداری دروستبوونی مێژووی ئه‌م به‌ره‌یه نییه، ئاگاداری ئه‌و پره‌نسیبانه نییه كه ئه‌م به‌ره‌یەی له‌سه‌ر دروست بووه و تێگه‌یشتنیان بۆ عێراقێكی نوێ جیاوازه".
گوتیشی: "له ڕاستیدا ئه‌گه‌ر جیاوازی هه‌بێت له نێوان حزبه‌كان، به‌ڵام ناكرێت سزای گه‌ل بدرێت، به‌تایبه‌ت به گرتنه‌وه‌ی قووتی خه‌ڵك كارێكی خراپه. ده‌بێت ڕزقی هاووڵاتی له به‌سره تا زاخۆ له ده‌ره‌وه‌ی هاوكێشه سیاسییه‌كان بێت، ئه‌وه‌ی ئێستا ڕوو ده‌دات له به‌غدا ناكۆكه له‌گه‌ڵ پره‌نسیبه‌كان، هه‌م ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌تیانه‌ی له‌سه‌ری دروست بووه، هه‌م ئه‌و چه‌تره‌ی له‌ژێری كۆبووینه‌ته‌وه، چونكه كاتی خۆی دوای عادل عه‌بدولمه‌هدی, چه‌ند به‌ربژێرێكمان تاقی كرده‌وه بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، له‌سه‌ر زۆربه‌یان ڕێك نه‌كه‌وتین، ئاخر به‌ربژێر كه له‌سه‌ری ڕێككه‌وتن كرا مسته‌فا كازمی بوو. هه‌ڵبژاردنی ئه‌و جیاواز بوو، بۆچی؟ عێراقی پێش ئۆكتۆبه‌ری 2019 جیاوازه له‌گه‌ڵ عێراقی دوای ئه‌و به‌رواره, خۆپێشانده‌ران له‌نێوان لایه‌نگرانی حزبه شیعه‌كان بوو و ناكۆكی له نێوانیان هه‌بوو دواتر كوشتنی قاسمی سلێمانیی لێ كه‌وته‌وه دوای ئه‌ویش مووشه‌كبارانكردنی فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا بوو له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه، پره‌نسیبی هاتنی سه‌رۆكوه‌زیرانی تازه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌یبه‌ت بۆ ده‌وڵه‌ت بگه‌ڕێنێته‌وه عێراق له كه‌ناری نه‌مانی ده‌وڵه‌ت بوو له‌و ڕوانگه‌وه پشتیوانیی سه‌رۆكوه‌زیرانمان كرد وه‌ك كوردستان".
رایشیگه‌یاند: "دوای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی به‌ربژێره‌كانی دیكه‌ی بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق, ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر كرا مسته‌فا كازمی بوو، ئێمه له سه‌ره‌تاوه ده‌مانزانی كازمی حزبی له پشته‌وه نییه، ده‌مانزانی ڕۆشنبیرێكی عه‌ره‌به و له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته و كاتی خۆیشی وه‌ك نووسه‌ر و وه‌ك به‌رپرسی ده‌زگای هه‌واڵگری بیری سلبی نه‌بووه به‌رانبه‌ر به سوننه و كورد، بۆیه ئێمه كازمیمان هه‌ڵبژارد، ده‌مانزانی كه كوتله‌ی نییه، ده‌سه‌ڵاتی نییه و ده‌سه‌ڵاتی كه‌متره له عادل عەبدولمه‌هدی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كازمیمان په‌سه‌ند كرد، و ئێستاش ئه‌وه‌ی ڕوو ده‌دات له عێراق كازمی لایه‌نگری نییه، ئه‌وه‌ی له عێراق ڕوو ده‌دات، ئه‌وه‌یه كه دژی ئه‌و وه‌رگیراوه به‌رانبه‌ر به كوردستانه له هه‌مان كاتدا به‌رانبه‌ر به كازمی و سه‌رۆككۆماریشه له دژی هه‌رسێ دامه‌زراوه‌كه‌یه و ده‌بێت بیر له‌وه نه‌كه‌ینه‌وه كه به ئیداری و قانوونی چاره‌سه‌ری ئه‌و پرسانه ده‌كرێت، ئه‌مه بووه‌ته پرسێكی سیاسی و ده‌بێت له ڕووی سیاسییه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت، گرنگه ده‌سته‌یه‌كی سیاسی له كوردستان بڕوات له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات قسه بكات و پێیان بڵێت ئێوه ڕاسته ناڕازی و خۆپێشاندان ڕووبه‌ڕووتان بووه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌تانه‌وێت ئه‌و ڕقه ئاراسته‌ی كوردستان بكه‌ن، ئه‌نواع تۆمه‌ت دروست ده‌كه‌ن بۆچی؟ له كوردستان گه‌نده‌ڵی هه‌یه، له باشووریش هه‌یه، ئه‌و باردۆخه‌ی له باشوور هه‌یه كوردستان لێی به‌رپرسیار نییه، بۆیه گه‌نده‌ڵی ده‌بێت له هه‌موو لایه‌ك كۆتایی پێ بێت و ناكرێت خۆت نه‌بینی و په‌نجه‌ش بۆ من درێژ بكه‌یت.
ڕایشیگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی شاندی كوردستان له به‌غداوه گه‌ڕانه‌وه كوردستان قسه‌ی خۆمان ده‌كه‌ین، ئێمه‌ش ده‌توانین قسه‌ی خۆمان هه‌بێت، به‌داخه‌وه ده‌بوو خاڵی هاوبه‌شمان له عێراق زۆرتر بووایه، ئایا ئێستا وایه؟ گومانم هه‌یه با لێ گه‌ڕێین شانده‌كه‌مان قسه‌ی خۆیان بكه‌ن و ئێمه‌ش بیر له قسه‌ی خۆمان بكه‌ینه‌وه و وه‌ڵامی به‌غدا بده‌ینه‌وه.
ڕاپۆرتی كارزانی سه‌باح هه‌ورامی