فازل میرانى
34ساڵ لەمەوبەر تێکۆشەر و سەرکردەی گەورە و کارامەی گەلی کورد ئیدریس بارزانی بەرەو جیهانی جاویدانی سەفەری کرد.
ئەو سەرکردەیەی کە هەموو ژیانی لە پێناو بەدیهێنانی مافە رەواکانی گەلەکەی و پارێزگاری لە شکۆ وسهربهرزیی ئهودا خهرج كرد، پهروهردهی هزری بارزانیی گهوره و دهرچووی قوتابخانه مهزنهكهی ئهو بوو.
ئیدریس پیاوی سیاسەت و شۆڕش بوو. ئەو لەساڵی 1986 رۆڵێکی باڵای لە بەدیهێنانی ئاشتەوایی گشتی لە نێوان لایەنە سیاسیەکانی ناو بزاڤی رزگاریخوازیی کوردستان بە گشتی و لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە تایبەتی گێڕا و، لەو سۆنگەوە بوو کە نازناوی ئەندازیاری ئاشتی پێ بەخشرا.
ئیدریس بارزانی خاوهن ئیرادهیهكی بههێز بوو، چهندین جار شان به شانی ههڤاڵانی تێكۆشهری نێو ریزهكانی خهباتی كوردایهتی، گهلی كوردستانی له داڕووخان و بێ ئومێدی رزگار كردووه ولەو بارەوە هەموو هەڤال و تێکۆشەرانی رێگای رزگاری کوردستان گەواهیدەری ئەو راستیەن کە ئیدریس بارزانی کەسایەتیێکی هەڵکەوتوو و چاونەترس بوو، ئەو پیاوی ئەرکە سەخت و دژوارەکان بوو و هەمیشە شانی دەدایە بەر قۆرسترین ئەرکەکان.
سەرۆک مەسعود بارزانی لە بروسکەکەیەدا بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی ئیدریس بارزانی برای ئاماژەی بەوە کرد کە گەلی کوردستان خەباتگێڕ و تێکۆشەرێکی گەورەی لەدەست دا.
ئیدریس بارزانی وەکوو پرەنسیپێکی نەگۆڕ باوەڕی تەواوی بە چەسپاندنی دیموکراسی بۆ هەموو عێراق و هاوخەباتی نیشتیمانی هەبوو، بە شێوەیەک کە بزاڤی رزگاریخوازی کوردستان بەشێکە لە بزاڤی رزگاری لە سەرتاسەری عێراق.
شههید ئیدریس لە پێگەی شۆڕشگێڕێکی مەزن لە نێو رێزەکانی بزاڤی رزگاریخوازی گەلەکەی بۆ سەرخستنی دۆزی نەتەوایەتی بانگی بۆ ئاشتی و برایەتیی نێوان گهل و نهتهوهكان دەکرد و باوەڕی تەواوی بە دوورکەوتنەوە لە دووبەرەکی و کاری بەیەکەوە و یەکێتی نەتەوەیی هەبوو و تەبایی سیاسیی بە زامنی سەرکەوتن دەزانی.
ئیدریس بارزانی بۆ پارتی و گەلی کورد فەرهەنگێکی دەوڵەمەندی خەبات و شۆڕشگێڕی بوو کە بە هەڵوێستەکانیەوە لە هەلوو مەرجە سەختەکاندا سەرچاوەی ورە و متمانە و خۆڕاگری بوو.
جێی سەرنجە کە ئەو سەرکردەیە لەسەر هەمان شێوازی بارزانی مەزن کاری بۆ پێگەیاندنی لاوانی بەتوانای کوردستان دەکرد و سەرپەرشتی رەوانەکردنی ئەوانی دەگرتە ئەستۆ بۆ بەردەوامی خوێندن و وەدەستهێنانی بڕوانامەی بەرز لە دەرەوەی وڵات.
ئیدریس سەرکردەیەکی سادە و خاکی بوو و هەمیشە هاوەڵ دۆستی پێشمەرگەکان بوو و لە بواری زانست و تاکتیکیشدا زۆر لێزان و وردبین بوو.
لە قۆناغە سەختەکانی شۆرشدا ئەو لەلایەک خەریکی هەڵسووڕاندنی کاروباری هەزاران پەنابەر و ئاوارەی نێو شارەکانی ئێران و لە لایەکی دیکە ئەرکی وەگەڕخستنەوەی شۆڕشی گوڵان و ئۆرگانەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی لە ئەستۆ گرتبوو.
ئەو نمونەیەکی دەگمەنی سەرکردەی کارامە و لێهاتوو بوو کە هەموو شۆڕشێک پێویستی بە کەسایەتیێکی وەکوو ئیدریس بارزانی هەیە.
ھزاران سڵاو لە گیانی پاکی شەھیدانی رێگای رزگاریخۆازی کوردستان و سەرقافلەیان بارزانی نەمر و کاکە ئیدریسی ھەمیشە لە یاد.