سلێمانی-KDP.info- ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازیى سلێمانى نوێترین گه‌نجینه بۆ هه‌ڵگرتنى خۆراک و پێداویستییه‌کان به پێوه‌ر و ستاندارده جیهانییه‌کان دروست ده‌کات و ئێستا کاری تێدا دەکرێت. به‌ڕێوبه‌رى پرۆژه‌که‌ش ده‌ڵێت, پرۆژەکە یه‌کێکه له پرۆژه ستراتیژى و گرنگه‌کانى شارى سلێمانى که هاوشێوه‌ى له عێراقدا نییه و تاکو ئێستا هیچ پرۆژه‌یه‌کى له‌م شێوه‌یه له عێراق و هه‌رێمى کوردستان دروست نه‌کراوه .
سامان ئیبراهیم, به‌ڕێوەبه‌رى پرۆژه‌ى گه‌نجینه‌کانى ژوورى بازرگانیى سلێمانی، به ماڵپەڕى فه‌رمیى پارتى دیموکارتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "پرۆژه‌ى گه‌نجینه‌کانى ژوورى بازرگانی و پیشه‌سازیى سلێمانى که له نزیک گوندى ژاڵه‌ى سه‌روو له‌سه‌ر ڕێگاى سلێمانى- عه‌ربه‌ت جێبه‌جێ ده‌کرێت, یه‌کێکه له پرۆژه هه‌ره ستراتیژى و گرنگه‌کانى پارێزگاى سلێمانى و ته‌نانه‌ت عێراقیش, پرۆژه‌که له‌سه‌ر 393 دۆنم زه‌وى به گوژمه‌ى 100 ملیار دینار له‌لایه‌ن بازرگانان و خاوه‌ن کۆگاکانه‌وه جێبه‌جێ ده‌کرێت, له دروستکردنى پرۆژه‌که‌دا هه‌موو ستاندار و پێوه‌رێکى جیهانى ڕه‌چاو کراوه، ئێستا 70./.ی پرۆژه‌که ته‌واو بووه و به‌پێى ئه‌و پلانه‌ى دانراوه کۆتایى 2021 پرۆژه‌که به کۆتایی ده‌گه‌یه‌نرێت.''
گوتیشى: ''ڕووبه‌رى گه‌نجینه‌کان جیاوازن به شێوه‌یه‌ک گه‌نجینه‌کان به‌سه‌ر چوار زۆندا دابه‌ش بووه که ڕووبه‌ره‌که‌یان بریتییه له گه‌نجینه‌ى ٢٠٠ مه‌ترى و ٤٠٠ مه‌ترى و ٦٠٠ مه‌ترى و ٨٠٠ مه‌تری, ٤٠٪ی ئه‌م گه‌نجینانه به پله‌ى یه‌که‌م ته‌رخان ده‌کرێت بۆ بوارى خۆراک، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى داواکارییه‌کى زۆرى له‌سه‌ره له‌لایه‌ن بازرگانانه‌وه، به‌شێکى تر‌ى ته‌رخان ده‌کرێت بۆ بوارى کاره‌بایى و پێداویستیی ناوماڵ و دروستکردنى چه‌ند گه‌نجینه‌ک به به‌ڕاد, جگه له‌وه‌ش پلانمان وایه ئه‌م گه‌نجینانه ته‌نها بۆ هه‌ڵگرتنى کاڵا و شتومه‌ک به‌کار نه‌هێنرێت، به‌ڵکو ببێت به ناوه‌ندێکى بازرگانیی گه‌وره و ببێت به ئۆفیس و کارى رۆژانه‌ى خاوه‌ن کۆمپانیاکان، لێره‌وه کاڵا و شتومه‌کان بۆ سه‌رجه‌م شاره‌کانى عێراق بنێردرێت".
ڕوونیشى کرده‌وه: "پرۆژه‌که یه‌کێکه له پرۆژه نه‌وعییه‌کان و به نیسبه‌ت هه‌رێمى کوردستانه‌وه داهاتوویه‌کى گه‌شى ده‌بێت و ده‌بێته سه‌نته‌رێکى بازرگانى و بەده‌ر له‌وه‌ش، بابه‌تى پاراستنى ئاسایشى خۆراک فه‌راهه‌م ده‌کات و, وا ده‌کات شتێک نه‌مێنێ به ناوى که‌مبوونه‌وه‌ى خۆراک و کاڵا بازرگانییه‌کان له بازاڕدا."
له چه‌ند هه‌فته‌ى ڕابردوودا و له میانى سه‌ردانه‌که‌ى بۆ شارى سلێمانی، ساسان عه‌ونی، وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، به یاوه‌ریى دکتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌کر، پارێزگارى سلێمانى و شاندى باڵاى وه‌زاره‌ت، شوێنى پڕۆژه‌ى کۆمه‌ڵگه‌ى گه‌نجینه‌کانى ژوورى بازرگانیی سلێمانى به‌سه‌ر کرده‌وه و پاڵپشتیى خۆى بۆ دروستکردنى هەرپرۆژه‌یه‌کى هاوشێوه له سنووره‌که ده‌ربڕى".
ئەرسەلان ئەحمەد