Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 8 JUL 2025 14:33 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"بەبێ پێشمەرگە ئارامی بۆ عێراق ناگەڕێتەوە"
| KDP.info


به‌غداد - KDP.nfo - له‌ بازاڕێكی شه‌عبیی عێراق دوو ته‌قینه‌وه‌ ڕووی دا و ده‌یان كوژراو و بریندری لێ كه‌وته‌وه‌. هێزه‌ عێراقییه‌كان هه‌ریه‌كه‌ و مه‌رجه‌عێكیان هه‌یه‌، سه‌رۆكوه‌زیران به‌ناو فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانه‌، داعش به‌ هێزه‌وه‌ سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه،‌ به‌بێ پێشمه‌رگه‌ ئه‌منییه‌ت بۆ عێراق ناگه‌ڕێته‌وه‌.

ناسر هه‌ركی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ڕۆژ به‌ ڕۆژ دۆخی ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و پێوه‌ندییه‌كانی عێراق به‌ره‌و خراپی هه‌نگاو ده‌نێت، جێگای دڵخۆشیی هاووڵاتییانی عێراق نییه‌، به‌تایبه‌تی له‌ ڕووی ئه‌منییه‌وه‌، عێراق ئه‌منیه‌تی خراپه‌، پێویسته‌ متمانه‌ له‌ نێوان هێزه‌ عێراقییه‌كان بگه‌ڕێته‌وه‌ تاكو بتواندرێت ئه‌منییه‌ت بۆ خه‌ڵكی عێراق بگه‌ڕێندرێته‌وه‌، متمانه‌ له ‌نێوان خه‌ڵك و هێزه‌ عێراقییه‌كان نییه‌".

ناسر هه‌ركی گوتیشی: "نه‌بوونی هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌ییی هێزه‌ چه‌كداره‌كان وای كردووه‌ ئه‌منییه‌ت له‌ پارێزگاكانی عێراق نه‌بێت، هه‌نگاو به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن ده‌ندرێت، نه‌بوونی ئارامی  له ‌به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سانێكە، عێراق سه‌روه‌ریی نییه‌، بووه‌ته‌ ساحه‌ی ململانێی ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمی و مه‌زهه‌بی".

زیاتر ده‌ڵێت: "عێراق به‌و شێوه‌یەی ئێستا‌ هه‌یه‌ چاره‌نووسێكی باش چاوه‌ڕێی ناكات، پاش ئه‌وه‌ی گرووپی تیرۆریستیی داعش وه‌ك هێز نه‌ما، كۆمه‌ڵێك هۆكار هه‌بوون بۆ ئەوەی جارێكی تر ئەو تیرۆریستانە ڕۆژ به‌ ڕۆژ گه‌شه‌ بكەنەوە و‌ به‌رنامه‌ی خۆیان دابنێنه‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌ هۆكاری ئیداره‌یه‌كی ناته‌ندروستی عێراق بووه‌، نه‌یتوانی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی پێویسته‌ بیاننێت، هێز له‌ ته‌واوی سنووره‌كان دا‌بنێت، ئێستا‌ ناوچه‌یه‌كی فراوان هه‌یه‌ داعشی تێدایه،‌ به‌ئاشكرا هاتوچۆ ده‌كەن، ئه‌و بۆشاییه‌ی هه‌یه‌ له‌ نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ عێراقییه‌كاندایە، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق به‌تایبه‌ت له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئاماده‌ نه‌بوون له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بگه‌نه‌ ڕێكکه‌وتن بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییی نێوانیان".

"له‌ سنووری ده‌وڵه‌تی سووریا بۆ سنووری ده‌وڵه‌تی ئێران داعش به‌ ئازادی هاتوچۆ ده‌كه‌ن، له‌ سووریاوه‌ داعش دا‌خلی عێراق ده‌بێت، ئێستا‌ له‌ زۆربه‌ی زۆری شاره‌كانی عێراق داعش شانه‌ی نوستوویان هه‌یه،‌ به‌رده‌وام چالاكیی تیرۆریستی دەکەن، ئۆپڕاسیۆنه‌كانی هێزەکانی عێراق نه‌یتوانیوه‌ كاریگه‌ریی هه‌بێت له‌سه‌ر گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی داعش.'' ناسر هه‌ركی وای گوت.

گوتیشی: "هێزی پۆلیسی فیدڕاڵی و حه‌شدی شه‌عبی و سوپا له‌ سنوورێك هه‌یه‌ له‌ كاتی ڕووداوه‌كان كه‌سیان خۆیان ناكه‌ن به‌ به‌رپرس، به‌بێ پێشمه‌رگه‌ ئارامی بۆ عێراق ناگه‌ڕێته‌وه‌".

عەزیز ھەورامی




دوایین هەواڵەکان

مەکتەبی سیاسیی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەباح محەمەد ڕەسووڵ) دەکات

TUESDAY, 08 JULY 2025 12:07:21

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (سەباح محەمەد ڕەسووڵ)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەیان دەکات.

 
هەڕەشەی ماددە هۆشبەرەکان و کاریگەرییەکانی

TUESDAY, 08 JULY 2025 11:07:04

ئاشنا بابان  

 
وەزیر لە ڕێگەی KDPیەوە باسی ئەو شوێنانە دەكات كە زیاتر پەرەیان پێدەرێت

TUESDAY, 08 JULY 2025 10:07:51

ڕاپەڕین-KDP.info- وەزیری تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتیدا بۆ KDP، باسی سێ پڕۆژەی گرنگی تەندروستی دەکات لە دھۆک و ڕانیە و چەمچەماڵ کە بڕی ١٢ ملیار دیناریان بۆ تەرخانکراوە، ئاماژە بەوەش دەکات کەرتی تەندروستی لە قەزاکان زیاتر پەرەی پێ دەدرێت.

 
پارتی و بزووتنەوەی ئیسلامی لە کەرکووک باسیان لە کاری هاوبەش کرد

MONDAY, 07 JULY 2025 21:07:00

کەرکووک-KDP.info- شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک، سەردانی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان-عێراقیان کرد، لە دانیشتنەکەی نێوانیاندا باس لە پەیوەندی لەمێژینەی هەردوو حزب و کاری هاوبەش کرا بۆ خزمەتی شاری کەرکووک و دەوروبەری.

مووسا ئه‌حمه‌د: ئەم ھەڵمەتە فراوانتر دەکەین

MONDAY, 07 JULY 2025 16:07:45

هه‌ولێر -kdp.info-  سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد "ده‌زگا هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌ست پێكردووه‌ و هه‌نگاوی گه‌وره‌تریش ده‌نێین بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact