هەولێر-KDP.info- سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا كه له تویته‌ر بڵاوی كردۆته‌وه، پیرۆزبایی له جۆ بایدن سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا و كامالا هاریس جێگره‌كه‌ی ده‌كات.
له په‌یامه‌كه‌ی مه‌سروور بارزانیدا هاتووه: " گه‌رمترین پیرۆزبایی له سه‌رۆك جۆ بایدن و جێگری سه‌رۆك كامالا هاریس ده‌كه‌م. به ئومێده‌وه ده‌ڕوانمه كاركردنی له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ ئێوه بۆ به‌هێزكردنی هاوبه‌شیی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و گێڕانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه پێویستن بۆ سه‌قامگیریی ناوچه‌كه".