هەولێر-KDP.info- بڕیاره له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتیی لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌نجام بدرێت، به‌شێك له ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه كۆكردنه‌وه‌ی هێزه سیاسییه‌كانه له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و ته‌حه‌دیانه‌ی دێنه‌وه پێشه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
ماوه‌یه‌كه پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستی به گفتوگۆ كردووه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شاندێكی ناردووه‌ته به‌غدا بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كانی عێراق و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراقدا، پێشوازیی باش له شاندی پارتی ده‌كرێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ده‌ره‌نجامی باشی هه‌بێت، به‌تایبه‌ت كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگی هێزه سیاسییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به یه‌ك پاكێج مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌غدا بكرێت، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق و پرسی گۆڕانكاری له ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا وا ده‌كات كه سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی عێراق خۆیان بۆ پێشهاتی گرنگ ئاماده بكه‌ن، به‌رپرسانی پارتی پێیان وایه كه ئاماده‌كارییه‌كان له‌و چوارچێوه‌یه‌دان، پێشووتریش له‌سه‌ر ئه‌و شاندانه‌ی كوردستان كه چوونه‌ته به‌غدا داوا كراوه له سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان كه نوێنه‌ریان هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی حزبه‌كان له نیه‌تی به‌غدا تێ بگه‌ن, هه‌رچه‌نده تا ئێستا له‌سه‌ر پرسی بودجه و مووچه و پێشمه‌رگه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا لێکگه‌یشتن كراوه و ڕێككه‌وتنیش له‌سه‌ر بودجه‌ی 2021ی عێراق كرا، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه له په‌رله‌مانی عێراق ئه‌و بودجه‌یه ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت, بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لایه‌نه‌كانی كوردستان و عێراقیش به‌رده‌وام له گفتوگۆدان.
ئه‌وه‌ی گرنگه ڕه‌وشی ناوخۆی كوردستان ڕێك بخرێته‌وه له چوارچێوه‌ی یه‌ك داواكاری و له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌و چوارچێوه‌یه مامه‌ڵه بكه‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بڕیاره له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به ئاماده‌كاری بكرێت بۆ كۆبوونه‌وه‌ی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان. عارف ڕوشدی, ڕاوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی گوتی: "ئێمه چه‌نده هه‌وڵ بده‌ین ناوماڵی خۆمان ڕێك بخه‌ینه‌وه هێشتا دره‌نگه، چونكه به‌داخه‌وه هه‌وڵێك هه‌یه له دژی قه‌واره‌ی كوردستان و ده‌یانه‌وێت ئه‌و ئارامی و سه‌قامگیرییه‌ی كوردستان نه‌مێنێت و به ئاشكرا ئه‌م هه‌وڵه له‌لایه‌ن هه‌ندێك له لایه‌نه شیعه‌كانه‌وه ده‌بینرێت, ئێستاش ئاماده‌كاری ده‌كرێت له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم بۆ كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان و له ئه‌نجامدا شاندێكی یه‌كگرتوو بچێته به‌غدا كۆتایی به‌و گفتوگۆیانه بهێنێت له نێوان هه‌ردوو لا به شێوه‌یەکی ئه‌رێنیش ده‌ره‌نجامه‌كان بۆ كوردستان بگەڕێته‌وه".
به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی، نه‌خشه‌یه‌كی نوێی سیاسی له نێوان هێزه سیاسییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم داده‌نرێت و گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت و له‌و باره‌وه ده‌ست ده‌كرێت به جووڵە‌ی سیاسی. نه‌سره‌دین مه‌حموود، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان و له فه‌رمانگه‌ی یاسایی‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "قۆناغه‌كه وا پێویست ده‌كات لایه‌نه سیاسییه‌كان به یه‌كگرتوویی هه‌نگاو بنێین، هه‌ربۆیه ده‌بێت هه‌ماهه‌نگ بین بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌ینه چاره‌سه‌ری گونجاو، گرنگه به تیمیێكی هاوبه‌ش دانوستان بكه‌ین، به‌تایبه‌ت له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم كه سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رجه‌م كاروباری وڵات ده‌كات، ده‌كرێت له‌و ڕێگایه‌وه هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان بتوانن ئه‌و كه‌موكورتییه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵێ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ده‌توانێت لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆ بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ڕێگایه‌وه خزمه‌تی هاووڵاتییان بكه‌ین و ئه‌ویش به یه‌كگرتوویی و یه‌كده‌نگی له نێوان هێزه سیاسییه‌كاندا".
رایشیگه‌یاند: "به‌ڵێ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان و سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم نێوه‌ندگیری ده‌كرێن و له ئاماده‌كاریداین بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وانه. هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌وه هه‌یه به یه‌كگرتوویی سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ین، ناوماڵی خۆمان ڕێك بخه‌ین و داوای مافی خۆمان بكه‌ین به یەكگرتوویی".
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو: "به‌داخه‌وه هێشتا له به‌غدا داواكارییه‌كان جێبه‌جێ نه‌كراوه، ئه‌مه پێویستی به‌وه هه‌یه كه هێز و لایەنە سیاسییه‌كان به‌رنامه‌كانی خۆیان چڕ بكه‌نه‌وه و كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان به‌ده‌ست بهێنرێت."
جیا له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان كه ئێستا ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌ی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان، له هه‌مان كاتدا له ماوه‌ی ڕابردوو ده‌ستپێخشه‌ریی نوێ هه‌بوون بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی حزبه‌كان ڕابوه‌ستێنرێت و مێزی گفتوگۆ سه‌رجه‌م بۆچوونه جیاوازه‌كان كۆ بكاته‌وه، له‌م بارەیەوه حزبه سیاسییه‌كانی كوردستان هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم به ئاراسته‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی ناوماڵی كوردستان به ئه‌رێنی ده‌نرخێنن."
پێشووتریش لە میانی بەشداریکردنی لە دیبەیتێكی ئۆنڵاینی پەیمانگەی واشنتن تایبەت بە کەرتی وزەی هەرێمی کوردستان، ڕۆب وۆلەر، کۆنسووڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر ڕایگەیاند، ئەمەریکا ڕۆڵێكی کارای گێڕا لە نزیککردن و زیاترکردنی هاوئاهەنگییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی نەک تەنیا لە بواری پەرەپێدانی کەرتی غاز و سەرچاوەکانی وزە، بەڵکو لە نزیککردنەوەی سیاسی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وۆلەر ڕایگەیاند، بەرەوپێشچوونێك لە پەیوەندییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی گۆڕان هەیە، خواستێكی بەهێزیش هەیە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێك کە خزمەت نەک تەنیا بەو دوو پارتە بگەیەنێت، بەڵکو بە هەموو کوردستان و، گوتیشی: "ئەمەریکا لە پشت پەردەوە بەردەوام دەبێت لە گێڕانی ڕۆڵی ئەرێنی لە نزیککردن و پێکەوەکارکردنی نێوان هەردوو پارتی سەرەکیی هەرێمی کوردستان و پارتەکانی دیکەی ئەم ناوچەیە".
وۆلەر ڕایشیگەیاند، مێژووی چەند دەیەی ڕابردوو ئەو ڕاستییەی سەلماندووە کە هەرکاتێک پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە یەکدی نزیک بووبن کاریگەریی بەهێزتریان هەبووە و دەرهاوێشتەی ئەرێنی ئەو لەیەکنزیکبوونەوە لەسەر کوردستان جێ هێشتووە، بەڵام بە گوتەی وۆلەر هەرکاتێک پارتی و یەکێتی ناکۆک بووبن ئەوا کاریگەریی سیاسی‌یان بەتایبەتی لە ئاست حکوومەتی فیدراڵیی عێراق کەمتر بووە.
ڕاپۆرتی كارزانی سه‌باح هه‌ورامی