Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 12 JUL 2025 10:44 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

هەڵەبجە..وەزیری شارەوانی بە گوژمەی نزیکەی ٧ ملیۆن دۆلار گرێبەستی بۆ پڕۆژەی ئاو واژوو کرد
| KDP.info


هەڵەبجە -KDP.info- بە ئامادەبوونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و هەردوو پارێزگاری هەڵەبجە و سلێمانی و نوێنەری ئاژانسی ژایکای ژاپۆنی، بە گوژمەی ٦ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار لەسەر پارەی قەرزی درێژخایەن لە  ئاژانس ژایکای ژاپۆنی، گرێبەستی نۆژەنکردنەوە پاڵاوتنی ئاو بۆ هەردوو پارێزگاکە واژوو کرا.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پارێزگای هەڵەبجەوە ڕایگەیاند: "بە گوژمەی شەش ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار پڕۆژەی نوێی باشکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی گرێبەستەکەی دەکەین لە ڕێگای قەرزی درژخایەنی ئاژانسی ژایکای ژاپۆنی جێبەجێ دەکرێت".

ساسان عەونی گوتیشی: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرنگی بە هەڵەبجە دەدات و لە پلانی وەزارەتی شارەوانی تایبەتمەندیی گرنگی هەیە و دەمانەوێت خزمەتی زیاتری بکەین، ئەرکی سەرەکیمانە لە هیچ خزمەتێکی درێخی ناکەین، خزمەتکردنی هەڵەبجە پێش ئەوەی ئەرکێکی کارگێڕی بێت، ئەرکێکی نەتەوەییە، بۆیە ویستمان شانازیمان پێ ببڕدرێت و ئامادەی ئەو گرێبەستە بین".

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار دەڵێت: "ئەو گرێبەستەی ئەمڕۆ واژوو دەکرێت بە گوژمەی شەش ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلارە، بڕێ چوار ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلاری بۆ پارێزگای سلێمانی دەبێت، بڕی یەک ملیۆن و ٧٥٠ هەزار دۆلاری بۆ پارێزگای هەڵەبجە دەبێت".

"پڕۆژەکان بریتی دەبن لە نۆژەنکردنەوەی هێڵی سەرەکیی ئاو لە تاسلووجە بۆ سلێمانی بە درێژاییی ١٧ کیلۆمەتر، نۆژەنکردنەوەی تۆڕی ئاوی چەند گەڕەکێکی ناوشاری هەڵەبجە بە درێژاییی چوار کیلۆمەتر و نیو، لەگەڵ ئاوەڕۆی لوولە بۆ ئاوەشۆرکردنی پاشماوەی وێزگەی ئاوی هەڵەبجە." ساسان عەونی وای گوت.

ئاماژەی بەوەش کرد: "قۆناخی پێشووی پڕۆژەکە بۆ هەردوو پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی جێبەجێ کراوە و چەند پڕۆژەیەکی تریش بووە، لەوانە بە بڕی ١٧٦ ملیۆن دۆلار، ١٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ وێزگەی خاوێنکردنەوەی تۆڕەکانی ئاوی ناو هەڵەبجە و سەیدسادق بووە، چوارساڵە پڕۆژەکە لە کارکردندایە، وێستگەیەکی ئاو دامەزراوە ڕۆژانە ٥٠ هەزار مەتر سێجا ئاو بەرهەم دەهێنێت و یەکێکە لە پڕۆژە ستراتێژییەکانی هەڵەبجە و سەیدسادق".

وەزیر باسی لە پڕۆژەی زیاتر دەکات بۆ هەڵەبجە و دەڵێت: "وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە پلانیدایە، ماستەرپلانی شار و کۆمەڵێک پڕۆژەی گرنگی تری خستووەتە ناو بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەم، لەوانە پڕۆژەی شەقامیی ٦٠ مەتری هێڵەکانی پێوەی دەبەسرێتەوە، قیرتاوکردن و شۆسته بۆ گەڕەکەکانی هەڵەبجە، لەگەڵ چەندان پڕۆژەی گەشتوگوزار، بودجەی تەواوی پڕۆژە پێشنیارکراوەکان دەگاتە ٢٠٧ ملیۆن دۆلار".

 

عەزیز ڕەسووڵ

 




دوایین هەواڵەکان

ئه‌م هەفتەیه‌ ئاوی پڕۆژەی فریاگوزاریی هەولێر ده‌گاته‌ ماڵه‌كان

SATURDAY, 12 JULY 2025 10:07:40

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر ڕایگه‌یاند، پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر، دوێنێ‌ بۆڕییەكانی پاك كرایەوە بۆ ئەوەی تێست بكرێت، لەم هەفتەیەش دەكەوێتە كار و سەرەتاش لە گەڕەكەكانی تووڕەق دەست پێ‌ دەكات تا شەقامی كۆیە و ئەو گەڕەكانەی كەوتوونەتە دەرەوەی شەقامی 120 مەتری هەولێر.

 
مەسروور بارزانی: پێشوازیی لە پرۆسەی ئاشتی و یەکەم هەنگاوی چەکدانانی پەکەکە دەکەم

FRIDAY, 11 JULY 2025 21:07:33

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی و یەکەم ھەنگاوی چەکدانانی ژمارەیەک چەکداری پەکەکە دەکات و ھیواخوازە ئەم ھەنگاوە ببێتە سەرەتای سەردەمێکی نوێی پێکەوەژیان و ئارامی لە ناوچەکەدا.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ستایشى هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌كات

FRIDAY, 11 JULY 2025 20:07:20

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی ٢٠٢٥/٧/١١ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندی سەرۆکایەتیی دەم پارتی و ژمارەیەک لە سیاسەتمدارانی کورد کرد کە ئەمڕۆ بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی چەکدانانی گرووپێکی گەریللاکانی پەکەکەدا، کردبوو.

 
نوێنەری سەرۆک بارزانی بەشداری لە ڕۆژی نیشتمانی کۆماری میسر لە ھەولێر کرد

FRIDAY, 11 JULY 2025 19:07:00

ھەولێر-KDP.info- بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی، ھۆشیار زێباری، بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانی کۆماری میسر لە ھەولێر کرد.

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسی و شاندی باڵای دەم پارتی دەکات

FRIDAY, 11 JULY 2025 19:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسی و شاندی باڵای دەم پارتی كرد، لە دیدارەکەدا شاندی میوان دەستخۆشییان لە سەرۆک بارزانی کرد بۆ ڕۆڵی بەهێز و نەتەوەیی و ستراتیژیی لە پشتیوانیکردنی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact