Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 6 JUL 2025 02:20 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئەمڕۆ وەجبەی چوارەمی پارەی گەنمی جووتیاران خەرج دەكرێت
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- راوێژكار و گوتەبێژی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەجبەی چوارەمی شایستە ‌داراییەكانی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت.

فەتحی محەممەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئەمڕۆ وەجبەی چوارەمی شایستە داراییەكانی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2020 خەرج دەكرێت، كە بە بەرنامەیەكی تایبەت لەلایەن حكوومەتی عیراقەوە بە شێوەی وەجبە دێت خەرجكردن".

گوتەبێژی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان گوتیشی: "ئەو بڕەپارەیەی ئەمڕۆ خەرج دەكرێت، 11 ملیار و 739 ملیۆن دینارە و، بە شێوەی خشتە دابەش دەكرێت".

ناوبراو باسی لەوەش كرد: "تاوەكو ئێستا 53 ملیار دینار شایستەی دارایی گەنمی جووتیاران بە چوار وەجبە خەرج كراوە،‌ لە كاتێكدا تێكڕای شایستەی دارایی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی پار، 220 ملیار دینارە، واتا 167 ملیار دینار ماوە خەرج بكرێت".

 

نەشوان بەرزنجی

 




دوایین هەواڵەکان

ڕوونكردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

SATURDAY, 05 JULY 2025 19:07:00

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەو چاوەڕوانییەی لە لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكوومەتی فیدڕاڵ هەیە لەكاتی بوونی هەڕەشە لەسەر هەرێمی كوردستان یان هەر ناوچەیەكی تری عێراق، بە داخەوە هەست دەکەین جۆرێك لە پەردەپۆشكردن و خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتی هەیە بەرانبەر ئەو زێدەڕۆییە ئەمنییانەی كە لە دژی هەرێمی كوردستان دەکرێت.

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەشداریی لە پرسەی موحسین ساڵح ئامێدی کرد

SATURDAY, 05 JULY 2025 19:07:19

ئامێدی-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەشداری لە پرسەی موحسین ئامێدی، تێکۆشەر و کەسایەتی ناسراوی بادینان کرد.

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ئەنجوومەنی پشتیوانیی پارێزگای هەڵەبجە دەكات

SATURDAY, 05 JULY 2025 18:07:18

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پشتیوانیی پارێزگای ھەڵەبجە کرد و ڕایگەیاند، "بە شانازییەوە خۆم بە ئەندامی ئەنجوومەنی پشتیوانی پارێزگای ھەڵەبجە دەزانم".

زۆربەی كارەكانی تۆڕی ئاو لە زۆنی ڕێگەی كۆیە، كەركووك و مووسڵ تەواو بووە

SATURDAY, 05 JULY 2025 13:07:30

هه‌ولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە 5/7/2025 ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە كارەكانی پڕۆژەی تۆڕی ئاوی هەولێر و بەستنەوەی بە پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر، پڕۆژەی تۆڕی ئاوی هەولێری لە زۆنی ڕێگەی كۆیە و كەركووك و مووسڵ و ڕەشكین و شەقامی زانكۆی بەسەركردەوە.

 

ئەکبەر حەیدەر: ئەو بڕیارە بۆ مەرامی سیاسی و بچووککردنەوەی خانەقینه‌

SATURDAY, 05 JULY 2025 12:07:45

خانەقین-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین ڕایگەیاند، حکوومەتی عێراق بۆ مەرامی سیاسی و بچووکردنەوەی خانەقین، دەیەوێ قەرەته‌پە بکاتە قەزا و ھەردوو ناحیەی جەبارە و کۆکز بخاتە سەر ئەو قەزایە، کە ئەمەش بە ھیچ شێوەیەک لە بەرژەوەندیی کورددا نییە و پێویستە ڕێگری لێ بکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact