هەولێر -KDP.info- دوێنێ، سێشەممە 2021/1/12، ئەنجومەنی باڵای ئابووریی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە. له كۆبوونه‌وه‌كەدا سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختى کردەوە کە پێویستە لە ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2021، هەموو ئەگەرەکان لە بەرچاو بگیرێت و بودجەیەکی واقیعی و شەفاف بێت و پشت بە ژمارە و داتا و داهاتی نەوتی و نانەوتی و خەرجیی ڕاستەقینە و کورتھێنان و دۆخی داراییی ئێستای هەرێمی کوردستان ببەستێت کە لە دوای پەسەندکردنی لە ئەنجومەنی وەزیران، دەخرێتە بەردەم پەرلەمانی کوردستان و ئەم بودجەیە دەبێتە هۆی برەودانی زیاتر بە شەفافیەت لە داراییی گشتیی ھەرێم، ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی‌ش له فراكسیۆنى زه‌ردى په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكراى ده‌كات: حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ ئاماده‌كردنی بودجه‌ی سالی 2021ی هه‌رێمی كوردستان دوو بژارده‌ی له به‌رده‌سته، پێنج كۆبوونه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی كردووه، بڕیاریشه له مانگی شوبات ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت .
هیڤیدار ئه‌حمه‌د، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى گوت: "ئه‌وه‌ی ئێمه چاودێریمان كردووه حكوومه‌تی هه‌رێم پێنجه‌م كۆبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی بودجه‌ی سالی 2021ی هه‌رێمی كوردستان كردووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان و وه‌زاره‌تی دارایی كۆبوونه‌وه‌كانی خۆیان كردووه, ئه‌مڕۆش قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دوو بژارده‌مان له به‌رده‌سته، بژارده‌ی یه‌كه‌م: ڕێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق كه ئه‌وله‌ویه‌ته و به‌پێی ئه‌و پشكه‌ی هه‌رێم هه‌یەتی له بودجه‌ی گشتیی 2021ی عێراق له‌گه‌ڵ داهاتی خۆمان بودجه ئاماده بكرێت و بژارده‌ی دووه‌میش، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق ڕێك نه‌كه‌وتین به‌پێی ئه‌و داهاته‌ی خۆمان كه هه‌یه بودجه‌ی خۆمان هه‌بێت."
هیڤیدار ئه‌حمه‌د گوتیشى: "بودجه واتا شه‌فافیه‌ت، چونكه ته‌واوی خه‌رجی و پرۆژه‌كان و داهاتی هه‌رێمی تێدا دیار ده‌بێت، له 2014ـوە حكوومه‌تی عێراق بودجه‌ی هه‌رێمی بڕی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌رێمه تێك بدات، به‌ڵام ته‌سلیم نه‌بووین و هه‌رێم هێزی خۆی له‌ده‌ست نه‌دا و، به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ئیداره‌ی مالیی خۆی كرد ."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى داراییى په‌رله‌مانى كوردستان زیاتر گوتی: "حكوومه‌تی هه‌رێم خه‌ریكه پرۆژه‌یاسای بودجه ئاماده ده‌كات، ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئاگادارین له مانگی شوبات بڕیاره بگاته په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بودجه بۆ په‌رله‌مان به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ڕه‌وانه‌ی لیژنه‌ی دارایی ده‌كرێت و ده‌بێت له ماوه‌ی 21 ڕۆژ ڕاپۆرت ئاماده بكه‌ین، ئه‌گه‌ر نه‌توانرا له ماوه‌ی دیاریكراو ڕاپۆرت ئاماده بكه‌ین، 10 ڕۆژی تریش ماوه‌كه درێژ ده‌كرێته‌وه و دواتر ده‌خرێته ده‌نگدان ئه‌وكاتیش كۆبوونه‌وه‌ی باش بۆ به‌رچاوڕوونیمان ده‌بێت له نێوان په‌رله‌مان و لیژنه‌ی دارایی و حكوومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی ببینه خاوه‌ن بودجه."
نه‌شوان به‌رزنجى