هەولێر-KDP.info- كۆنگرێسی ئهمریكا سهركهوتنی جۆ بایدنی پهسند كرد و ڕایگهیاند به 306 خاڵی ههڵبژاردن بایدن پۆستی سهرۆكایهتی ئهمریكای بردهوه و بهفهرمی بووه 46همین سهرۆكی داهاتووی ویلایهته یهكگرتووهكانی ئهمریكا.
لە هەڵبژاردنی 3ـی نۆڤەمبەری 2020ـی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا، جۆو بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان 306 دەنگی ئەنجوومەنی هەڵبژاردنی بەدەستهێناوە، دۆناڵد ترەمپیش 232 دەنگی بەدەستهێناوە، بە پەسەندکردنی ئەم ئەنجامەش لەلایەن کۆنگرێس، جۆو بایدن لە 20ـی ئەم مانگە دەبێتە 46ـەمین سەرۆکی ئەمەریکا.
کۆنگرێسی ئەمەریکا پێکدێت لە ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پیران، کە لەنێو باڵەخانەی کاپیتۆڵن، ئەو شوێنەی پێش چەند کاتژمێرێک لایەنگرانی ترەمپ هەڵیانکوتایە سەری.
رۆژی چوارشەممە ئەنجوومەنی نوێنەران و پیران لەکۆبوونەوەدابوون کاتێک لایەنگرانی ترەمپ هەڵیانکوتایە سەر کۆبوونەوە هاوبەشەکە بۆ رێگریکردن لە پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردن، لەئەنجامدا رووبەڕووبوونەوە لەنێوان لایەنگرانی سەرۆک ترەمپ و هێزە ئەمنییەکان روویدا.
هێزە ئەمنییەکان بە چوار کاتژمێر، توانیان باڵەخانەی کاپیتۆڵ کۆنترۆڵ بکەنەوە، بەڵام لەو ناوەندەدا ژنێکی لایەنگری ترەمپ بە گوللـە کوژرا. هەر لە ئەنجامی ئەو رووداوانەش، چوار بەرپرسی ئیدارەی ترەمپ دەستیان لەکارکێشایەوە، ترەمپیش هەر سوورە لەسەر ئەوەی ئەو هەڵبژاردنەی لێ دزراوە.
میدیا