د.محمد خدر مولود
چه‌ند ساتێكی تره گه‌لی كوردستان له‌گه‌ڵ گه‌لانی جیهان، رۆژه سه‌خته‌كانی ساڵی 2020 به‌رێ ده‌كات له شڕۆڤه‌كردنی رووداو و ئه‌گه‌ره‌كاندا، ئه‌وانه‌ی روویاندا و رووده‌ده‌ن وای ده‌خوێنینه‌وه: كه سه‌رنج ده‌ده‌ینه هه‌ندێ له نه‌گۆڕه‌كانی هاوكێشه سیاسیی و ئابوورییه‌كانی ناوچه و هه‌رێمه‌كه به‌تایبه‌تیش ئه‌و گۆڕانكارییه ئابووری و جیۆسیاسییه‌ی دوای كاره‌ساتی 16 ئۆكتۆبه‌ر بۆ هه‌ولێر و هه‌رێمی كوردستان هاتنه پێش تا ئه‌و ئاسته‌ی ببوونه دیفاكتۆ، خۆراگری خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له دووزه‌وه تا كه‌ركووك و ناوچه‌ی شوان و دبس و حه‌فته‌غار و په‌لكانه‌ی سه‌رگه‌ڕانه‌وه، له مه‌خموور و گونده‌كانی دیبەگه و ده‌شتی نه‌ینه‌وا و شنگاڵ و فیشخابوور و سحێلاوه، به‌رخودانی كوردستانیانی به سه‌ركه‌وتن گۆڕی به‌و ئاسته‌ی ئیدی جارێكی دیكه سوپای عه‌ره‌بی عێراقی و حه‌شد و مه‌شدی شیعه مه‌زهه‌ب جورئه‌تی ئه‌وه ناكه‌نه‌وه به سوپا‌و له‌شكره‌وه خۆیان به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی كوردستان تاقیبكه‌نه‌وه.
ئه‌وه حاشا هه‌ڵنه‌گره، ئه‌و گورزه‌ی له پردێ و مه‌خمور و سحێلا به‌ریان كه‌وت، گورزێكی سه‌ربازی وه‌رچه‌رخانی مێژووی بوو، له له‌خۆدانی سه‌دان ساڵه‌ی شینی هه‌ریسه‌كه تووندتر و به‌هێزتر بوو.
هه‌روا بوو، هه‌ندێ له سه‌ركرده‌كان ئاوئاو چوون، هه‌ندێكیشیان بوونه (خبركان)ه ئه‌وانی تریش په‌نجه‌ی خۆیان گه‌سته‌وه، تاران باشتر تێگه‌یشت هه‌ولێر نێچیره ئاسانه‌كه نییه تا ماڵیی ببێ وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانویست یا ڕاو بكرێت.
ئه‌نقه‌ره، له‌ولاوه به هه‌ردوو چاوی ئه‌بڵه‌قه‌وه توركمانه هه‌ولێرییه‌كان گوته‌نی: (یا ئۆینه‌ره‌م یا بۆزه‌ره‌م) دۆشداماوبوو. واشنتۆن، وه‌ك قالۆچه به نێو كه‌لوپه‌لی شكاوی سه‌ربازی له شه‌ڕی پردێ ده‌خولایه‌وه.
ئه‌وه هه‌ولێره، ژماره‌یه‌كی مه‌زنی نێو ژماره‌كانه و خاوه‌نی گوتاری هۆشمه‌ندی سیاسیی و تێگه‌یشتنی مه‌زنی رووداوه‌كانه، براوه‌ی گه‌وره‌ترین شه‌ڕی تیرۆری داعش و به‌رخودانی مانه‌وه‌و هه‌ستانه‌وه‌ی مه‌زنی دوای پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ریفڕاندۆمی ساڵی 2017 یه و تێكشكێنه‌ری گه‌وره پلانی 16 ی ئۆكتۆبه‌ره.
هه‌ولێر، له ئێستای به‌غداش باشتر تێده‌گات هه‌ر له یاری بڕینی قوتی خه‌ڵك و گه‌مارۆكانی ئابووری و سه‌ربازیه‌وه له ساڵی 2014 وه تا رۆژانی كۆتایی ساڵی 2020 وه به باگڕاوه‌ندی ئاین و ئۆینه سیاسییه‌كانیشه‌وه.
له نێو ئه‌م هاوكێشه و گرفته كه‌ڵه‌كه‌بووانه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دا، تۆكمه‌یی و توانا و به‌هێزی كوردستان و هه‌ولێر، له بێ هێزی و بێ توانایی و په‌رته‌وازه‌یی عێراق و به‌غدادا نییه، به‌ڵكو له هوشیاری وئاینده‌بینی دایه، له هه‌بوونی دیدگای سیاسیی و هۆشمه‌ندیی د‌رك پێكردنی دایه بۆ سات و كاتی ته‌نگه‌تاوتر كردن و به‌كارهێنانی دواكارتی ئه‌وان.
ئه‌و ساته‌ی هه‌ولێر دواقسه‌ی خۆی ده‌كات و دێته نێو یارییه‌كه، خاوه‌ن گوتاری سیاسیی هاوبه‌ش و چاره‌نووسسازی كوردستانییه و پشت ئه‌ستوورتره به یه‌كریزی ناوماڵیی خۆی و قاره‌مانیه‌تی و لێزانی و كارامه‌یی پێشمه‌رگه، له‌شكره شۆرشگێره نیشتیمانییه‌كه‌ی.
كاتێ دواكارته‌كه‌ی به‌غدا دێته گۆڕێ، ئه‌وانه‌ی گره‌ویان له‌سه‌ر هه‌مه‌جۆری گوتاری سیاسی كوردستانی و په‌رته‌وازه‌یی نێوماڵ و نێو شاره‌كانی كوردستان ده‌كرد و له‌دیدگای درز و كه‌لێنه‌وه مامه‌له و سه‌یری كوردستان و حكومه‌ته‌كه‌یان ده‌كرد و گاڵته‌یان به‌هزری سیاسیی كورد ده‌هات و شه‌ڕی تێكشكاندنی ئیراده‌و خواست و ویستی گه‌لی كوردستان و میلله‌ته‌كه‌یان ده‌كرد ئه‌وسا له مه‌زنێتی هه‌ولێر باشتر تێده‌گه‌ن و هوشیاری و هۆشمه‌ندی و ژیری سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كوردستان ده‌یانهێنێته‌وه هۆش.
ئا لێره‌دایه خاڵی وه‌رچه‌رخان و جیابوونه‌وه، لێره، له كوردستان و هه‌ولێردا رای گشتی و حكومه‌ته مه‌زنه‌كه‌ی به یه‌كگرتوویی به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنی مه‌زن هه‌نگاو ده‌نێ.
له‌وێ، به‌غدا له‌به‌رده‌م گوێ بڕین و ئه‌تكردنی حكومه‌ت و شه‌قام له هه‌ڵچوون وخوێنرشتن دایه، هه‌ژاری و نه‌داری له ئاستی هه‌ره مه‌ترسی به‌رزی دایه.
ئیدی ئه‌وه هه‌ولێره، دووژمن و نه‌یاری پێیان خۆش بێ یا پێیان ناخۆش بێ، هه‌ولێر ژماره مه‌زنه‌كه‌ی نێو ژماره‌كانه، براوه مه‌زنه‌كه‌ی نێو هاوكێشه‌كانه.
هه‌ولێر 31-12-2020