Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 9 JUL 2025 12:03 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەیامی مەكتەبی سیاسیی پارتی بە بۆنەی سەری ساڵی (2021) ی زایینیەوە
| KDP.info


بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی نوێی زایینی، گەرمترین پیرۆزبایی لە هاوڵاتییانی سەربەرز و خۆشەویست، لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی كوردستان دەكەین، هەروەها پیرۆزبایی گەرم لە كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و هێزی پێشمەرگەی كوردستان و سەرجەم کادیر و ئەندام و لایەنگرانی دڵسۆز و خۆڕاگری پارتیمان، پارتی دیموکراتی کوردستان دەكەین و هیوای ساڵێكی ئارام و پڕ بەخششیان بۆ دەخوازین.

ساڵی ڕابردوو بەهۆی پەتای كۆڕۆناوە هەلومەرجێكی نالەبار و نەخوازراو جیهان و ناوچەکە و هەرێمی كوردستانیشی گرتەوە، كە جگە لە قەیرانی ئابووری، بەداخەوە ژمارەیەك لە ئازیزان و هاووڵاتییانی خۆشەویستمان لەدەستدا، هیوادارین بۆ ساڵی داهاتوو ئەو پەتایە بەیەكجاری بنبڕ بێت و هەموو لایەك ساغ و سەلامەت و تەندروست بن.

هاوڵاتییانی خۆشەویست

بارودۆخی هەرێمی كوردستان و ناوچەكە وادەخوازێ، هەموولایەك، بەوپەڕی بەرپرسیاریەتییەوە كاربكەین بۆ فەراھەمکردنی ڕەوشێکی ئارام و سەقامگیر و، بەیەکدەستی دەسكەوتەكانمان بپارێزین و هەنگاوی زیاتر بەرەو پێشكەوتن و ئاوەدانكردنەوەی كوردستان بنێین.
ئێمە وەك پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ساڵی داهاتوو، وەك هەمیشە جەخت دەكەینەوە لەسەر چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكان لەگەڵ حكومەتی عیراق لە رێی گفتوگۆ و دانوستان بۆ وەدیهێنانی مافەڕەواكانمان و دابینکردنی شایستە داراییەكان، بوودجە و مووچەی هەرێمی كوردستان، هەروەها چارەسەركردنی عادیلانەی كێشەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم لە چوارچێوەی ماددەی(140) ی دەستووری عێراق، لەلایەكی دیكەوە لەسەر ئاستی ناوخۆ هەوڵ دەدەین بۆ چارەسەرکردنی باری گوزەران و بژێوی هاووڵاتییان، هەروەها بەردەوام دەبین بۆ زیاتر چەسپاندنی پرەنسیپە ڕاستەقینەكانی هاوپەیمانیەتی و تەبایی لە نێوان هێز و لایەنە سیاسیەكانی كوردستان و  ئاشتەوایی و لێبووردەیی لە نێوان گشت پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینی و مەزهەبییەكاندا.

ئومێدەوارین ساڵی (٢٠٢١)، ساڵی كۆتاییهێنان بێت بە قەیران و ئاریشە و گرفتەكان و ساڵێكی ئاسوودە، بەختەوەر و ئومێدبەخش بێت بۆ هەموو لایەك..

مەكتەبی سیاسیی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٣١ـی١٢ـی٢٠٢٠




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی: تا کۆتایی 2026 پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان

WEDNESDAY, 09 JULY 2025 11:07:38

هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی فراوان بوونی پڕۆژەی ڕووناکی و سوودمەندبوونی زیاتر لە دوو ملیۆن هاووڵاتی لە کارەبای 24 کاتژمێری لە ئێکس نووسیویەتی، "تا کۆتایی 2026 پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.

 
پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە زیاتر لە 2 ملیۆن هاووڵاتی

WEDNESDAY, 09 JULY 2025 09:07:18

هەولێر-KDP.info- وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، زیاتر لە دو ملیۆن هاووڵاتی و 544 هەزار هاوبەش ئێستا سومەندن لە کارەبای 24 کاتژمێری، هەرروەها، زیاتر لە دوو هه‌زار و 100 مۆلیدەی گازوایل لە گەڕەکەکان کوژێنراونەتەوە و تا کۆتایی ساڵی 2026یش، حکوومەتی هەرێم لە پلانیدایە زیاتر لە حه‌وت هه‌زار مۆلیدە بکوژێنێتەوە. 

 
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ توركیا ده‌كات

TUESDAY, 08 JULY 2025 18:07:58

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە نامەیەکدا، سه‌ره‌خۆشى له‌ توركیا، خێزان و كه‌سوكارى ئه‌و سه‌ربازانه‌ى وڵاته‌كه‌ كرد، كه‌ ڕۆژانى ڕابردوو له‌ ئه‌شكه‌وتێكى ناوچه‌ شاخاوییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، گیانیان له‌ده‌ست دابوو.

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی کرد

TUESDAY, 08 JULY 2025 16:07:46

هەولێر-KDP.info- سێشەممە 8ـی تەممووزی 2025، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە حەمەسەعید حەسەن نووسەر و ڕەخنەگری ناسراو و سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی کرد.

 
 
بەرھەمی کارگەکانی ھەرێم بۆ وڵاتان هەناردە دەکرێت

TUESDAY, 08 JULY 2025 16:07:53

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری گەشەپێدانی پیشەسازی لە ھەولێر دەڵێت، بەھۆی گرنگیدانی حکوومەت بە کەرتی پیشەسازی و دامەزراندنی کارگە، ئێستا بەرھەمی کارگەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ زۆر وڵاتانی جیھان دەچێت کە نزیکەی ٥٠ کارگەی دەبن."



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact