هەولێر-KDP.info- ئه‌مه‌ریكا په‌یامێكی نوێی هه‌یه بۆ په‌كه‌كه، به‌تایبه‌ت دوای هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و له كاردانه‌وه‌یه‌كدا هۆشدارییان داوه له ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی هێرشی له‌و شێوەیە. به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانیش باس له هۆشداریی ئه‌مه‌ریكا بۆ په‌كه‌كه و دۆخی عێراق ده‌كات.
به‌شێك له چاودێرانی سیاسیی عێراق و سه‌ركرده عێراقییه‌كان پێیان وایه كه ئه‌وه‌ی گرنگه له‌م قۆناغه عێراق بیكات، گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری و كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، به‌تایبه‌ت جموجووڵه‌كانی په‌كه‌كه له باشووری كوردستان و سنووره‌كانی شنگال و مه‌خموور و سلێمانییە كه دواجار سه‌رئێشه و گرفتی زۆری بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش دروست كردووه. به‌شێكی دیكه‌ی گرفته‌كانی عێراق په‌یوه‌ندییان به چاره‌سه‌ری یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه كه تا ئێستا سه‌قفی داواكاریی به‌غدا به جۆرێك بووه نه‌توانراوه له‌سه‌ر هه‌ندێك پرس ڕێككه‌وتنی كۆتایی بكرێت، له كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ییی ته‌واوی نیشان داوه بۆ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق، جیا له‌م گرفتانه پرسی ئه‌منی له عێراقدا باسوخواسی زۆری له‌سه‌ره، به‌شێكیان په‌یوه‌ندییان به ناو به‌غداوه هه‌یه كه ڕۆژانه گرووپه چه‌كداره‌كان دیپلۆماتكاران و باڵیۆزخانه‌كان ده‌كه‌نه ئامانج و به‌شێكیان چالاكان و ڕۆژنامه‌نووسان ده‌كه‌نه ئامانج، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق نه‌یتوانیوه هه‌ماهه‌نگیی ته‌واو بكات له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بۆ ئیداره‌دانی ئه‌و ناوچانه‌ی گرفتیان له‌سه‌ره، به‌تایبه‌ت شنگال و كه‌ركووك كه كه‌ركووك به‌هۆی هێزه چه‌كداره‌كان و شنگالیش به‌هۆی په‌كه‌كه‌وه دۆخی ئه‌منییان ته‌واو ئاڵۆزه، ئه‌وه‌ی گرنگه حكوومه‌تی عێراق له‌سه‌ر كۆی ئه‌و پرسانه چاره‌سه‌ر بدۆزێته‌وه. عه‌لی حوسێن، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه عێراقی و نیشتمانییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "دوای 2003 سیاده له عێراق نه‌مابوو، كۆتاییی هاتبوو، سوپا نه‌مابوو، دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌ت هه‌موویان ئیفلیج بوون، كوردستان به پێچه‌وانه‌وه په‌رله‌مان و حكوومه‌تی خۆی هه‌بوو، ئه‌وكات سه‌ركردایه‌تیی كوردستان به‌تایبه‌ت سه‌رۆك بارزانی و مام جه‌لال تاڵه‌بانی، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیی عێراق و هاوپه‌یمانان به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا، كاریان بۆ ئه‌وه ده‌كرد بینای ده‌وڵه‌تێكی مه‌ده‌نی بكرێته‌وه، ده‌ستوورێك بنووسرێته‌وه گوزارشت له هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق بكات، به‌تایبه‌ت كورد و عه‌ره‌ب كه شه‌ریكی ڕاسته‌قینه بن، ئێمه نه‌چووین عێراق دروست بكه‌ینه‌وه و به‌شدار بین، ئێمه چووین شه‌ریك بین و ده‌ستوور له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه نووسرایه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی جێبه‌جێ نه‌كراوه ده‌ستووره و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نه‌بووه له حوكمڕانی له عێراقدا، ئه‌و بیركردنه‌وه و مامه‌ڵه‌یەی ئێستا له عێراق ده‌كرێت ڕه‌نگدانه‌وه‌ی شه‌راكه‌ت نییه تاكڕه‌وییه به‌داخه‌وه".
گوتیشی: "كۆی ئه‌م گرفتانه عێراقی به‌ره‌و وێرانی برد، ناوچه‌كانی سوننه وێران بوون، ناوچه‌كانی باشووری عێراق به هه‌مان شێوه فه‌شه‌لیان هێنا له ئیداره‌دان و له‌گه‌ڵ كوردستانیش ڕه‌فتاریان باش نه‌بوو، تا ئاستی دژمنایەتی چوو، ئه‌و مامه‌ڵه نادروسته به‌رانبه‌ر به كوردستان تا ئێستاش به‌رده‌وامه".
به‌شێكی دیكه‌ی گرفته‌كانی عێراق و كوردستان په‌یوه‌سته به مانه‌وه‌ی په‌كه‌كه كه عێراق نه‌یتوانیوه ده‌ریان بكات و بوونه‌ته گرفت بۆ ناوچه‌كه‌ش، هه‌رێمی كوردستانیش به هه‌مان شێوه لەلایه‌ن په‌كه‌كه‌وه كراوه‌ته ئامانج و لەو خۆپێشاندانەی ئەم دواییەی سلێمانیدا ڕۆڵی خراپیان هه‌بوو له هاندانی خه‌ڵك و شه‌هیدكردنی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان. عه‌لی حوسێن، ده‌ڵێت: "ئەگەر ئه‌زموونی كوردستان به كه‌موكورتییه‌كانییه‌وه له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق به‌راورد بكه‌ین له هه‌موو ڕوویەكه‌وه هەرێمی کوردستان زۆر پێشكه‌وتووه و، ئه‌و پێگه‌یەی كوردستان بۆ هه‌رچوار پارچه باشه. دژمنان ئه‌وه‌ی كه ئامانجیانه له‌دژی كوردستان بیكه‌ن، هه‌وڵ ده‌ده‌ن له ڕێگای وه‌كیله‌كانیانه‌وه گرفت بۆ پێشچوونه‌كانی كوردستان بنێنەوە، به‌داخه‌وه په‌كه‌كه‌ش بووه‌ته جێبه‌جێكاری ئه‌و ئه‌جێندایه‌ی له‌دژی كوردستان هه‌یه، به‌تایبه‌ت پیلانی تازه له‌دژی قه‌واره‌ی كوردستان، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین خەڵکی هه‌رپارچه‌یه‌كی كوردستان خۆیان بڕیار بده‌ن، به‌ڵام قبووڵمان نییه كه‌س لەجیاتی ئێمه بڕیار بدات و ده‌ركه‌وت په‌كه‌كه شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌ت ده‌كات، جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌جێندایه‌یه كه هه‌ندێك ناحه‌زانی كوردستان ده‌یانه‌وێت سوود له‌و ده‌رفه‌ته وه‌ربگرن، به‌تایبه‌ت له وه‌ختی نه‌خۆشیی كرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت تا وه‌ك كارتی فشار له‌دژی كوردستان به‌كاری بهێنن".
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه عێراقی و نیشتمانییه‌كانی پارتی زیاتر قسه ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه پیلان له‌سه‌ر كوردستان هه‌یه، به‌شێكیان ئه‌وه‌یه كه به‌داخه‌وه له به‌غدا هه‌وڵ هه‌یه پابەندی ڕێككه‌وتنه‌كان نەبن تا له كوردستان ئاژاوه پەیدا ببێت، له كاتێكدا ده‌كرێت بپرسین ئه‌وان چی‌یان بۆ خۆیان كردووه، ناوچه سوننه‌كان وێران كراون و به‌شێك له سوننه‌كان ئێستا خاوه‌نی بڕیار نین، شیعه‌كانیش فه‌شه‌لیان هێناوه له ئیداره‌دان و له به‌سرەوە تا به‌غدا وێران بووه، خزمه‌تگوزاری نییه، به‌و هه‌موو پاره‌یەی له به‌رده‌ستیان بووه نه‌یانتوانیوه ئاوه‌دانی بگه‌یه‌ننه پارێزگاكان، به‌داخه‌وه كه لێره پێشوه‌چوون هه‌یه چاویان پێی هه‌ڵنایه‌ت و ده‌یانه‌وێت گرفتی بۆ بنێنەوە و شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌ت بكه‌ن، په‌كه‌كه‌ش كراوه‌ته مقاش و شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌تی پێ ده‌كرێت. شوێنی خه‌باتی په‌كه‌كه باكووری كوردستانه، ئێمه ڕێز له خه‌باتی گه‌لی كوردستان له هه‌رپارچه‌یه‌كی كوردستان ده‌گرین، به‌ڵام په‌كه‌كه كراوه‌ته مقاش له‌دژی كوردستان، سه‌دان گوندی كوردستان به‌هۆی شه‌ڕی ئه‌وان و توركیاوه چۆڵ كراون، له هه‌ندێك شوێن ده‌یه‌وێت ببێته به‌دیلی حكوومه‌ت و خه‌ڵك شه‌هید ده‌كات".
عه‌لی حوسێن ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو: "گه‌لی كوردستان قبووڵ ناكه‌ن ئایدۆلۆژیای توندڕه‌وی په‌كه‌كه له‌سه‌ریان فه‌رز بكرێت، ئه‌مه كاردانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تیشی هه‌یه، چونكه كوردستان له شه‌ڕی داعش به‌شێك بووه له هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی، ئێستاش دڵنیا بن كوردستان پارێزراوه له‌لایەن هاوپەیمانانەوە، په‌كه‌كه‌ش له لیستی تیرۆردایە و په‌یامی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا بۆ په‌كه‌كه ئه‌م جاره جیاواز و ڕوون بوو، ئێمەش هه‌ر ئه‌و پێشبینییه‌مان هه‌بوو. بۆ پاراستنی سنووره‌كان ده‌بێ عێراق ڕۆڵی هه‌بێت به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كوردستان و داواكارین له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌مه‌ریكا هاوكارمان بن. په‌كه‌كه ده‌یه‌وێت كاری توندڕه‌وی بكات و تیرۆر بكات، داواکارین هاوكاریمان بكه‌ن و بێده‌نگ نه‌بن له‌سه‌ر ئه‌و مه‌ترسییانه و ئه‌وه‌ی ڕوونه ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان بێده‌نگ نابن له‌سه‌ر كرده‌وه‌كانی په‌كه‌كه و په‌یامێكی نوێیان هه‌یه بۆ په‌كه‌كه و له قۆناغی داهاتوو قسه‌ی جددیی خۆیان ده‌بێت و بێده‌نگ نابن، په‌یامه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئارامیی كوردستان تێك نادرێت و هێڵی سووره، ئه‌و په‌یامه‌ی ئه‌مه‌ریكاش دایه په‌كه‌كه له‌سه‌ر شه‌هیدكردنی پێشمه‌رگه‌یه‌ك، شتێكی تازه بوو و قۆناغێكی تازه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌یه له ناوچه‌كه".
ڕاپۆرتی كارزانی سه‌باح هه‌ورامی