هەولێر-KDP.info- ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، ئه‌وه‌ی گرنگه كورد چۆن ده‌توانێت له گۆڕانكاریی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا سیاسه‌ت بكات؟ له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ستاف و ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا ئاشنان به هه‌رێمی كوردستان و ده‌توانن ڕۆڵ و كاریگه‌ریی زۆریان هه‌بێت له‌سه‌ر سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چونكه پاراستنی كوردستان به‌م قه‌واره‌وه بۆ ئارامیی ناوچه‌كه‌ش گرنگ ده‌بێت.
دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و بردنه‌وه‌ی جۆ بایدن، كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌و وڵاته، زۆربه‌ی چاودێران باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا ئاشنایه‌تیی زۆریان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و جۆ بایدن، خۆی زیاتر له 20 جار سه‌ردانی كوردستانی كردووه، هێشتا دیار نییه ستافی نوێی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا كێن و چۆنن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێداچوونه‌وه به هاوپه‌یمانه‌كانی بكات، ئه‌وانه‌ی هۆكاری سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌ن گرنگه پشتیوانی‌یان بكرێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌رێمی كوردستان كه وه‌ك هه‌رێمێك ڕۆڵی گرنگی هه‌بووه له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆر و هاوكاریی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌قامگیریی عێراق پێشووتر ڕه‌نگ بێت وه‌ك پێویست ئه‌م پشتیوانییه‌ی كوردستان نه‌كرابێت، به‌ڵام له گۆڕانكاریی نه‌خشه‌ی سیاسیی ناوچه‌كه به‌بێ كوردستان ئارامی بەدی نایات، به‌تایبه‌ت له عێراقدا، پرسیاری گرنگ و سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه كه تا چه‌ند گرنگه ئه‌مه‌ریكا په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بدات؟ ئه‌و خاڵانه چین كه به‌لای ئه‌مه‌ریكاوە ستراتیژن له عێراق و كوردستان له كوێی ئه‌و خاڵانه‌یه؟ له هه‌مان كاتدا په‌یوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا و كوردستان ته‌نیا له چوارچێوه‌ی هاوكاریی مه‌شق و ڕاهێنانی سه‌ربازی كۆ كراوه‌ته‌وه، یان فراوانتره له‌وه‌ی كه هه‌یه؟
له چوارچێوه‌ی ئه‌و پرسیارانه، ڕۆژی دووشەممە 2020/11/23، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداری له كۆنفرانسی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان دوای كۆرۆنا کرد کە بە هاوبەشی لەلایەن ژووری بازرگانیی ئەمەریکا و حکوەمەتی هەرێمی کوردستان ڕێک خرابوو و به شێوه‌ی ڤیدیۆكۆنفرانس به‌ڕێوه چوو. ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی دایه‌وه ده‌رباره‌ی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌نی سه‌رۆكی حكوومه‌ته‌وه ئه‌مانه‌ن بوون.
یه‌كه‌م: هەرێمی کوردستان و ئه‌مه‌ریكا پەیوەندییەکی مێژووییی باشیان هه‌یه، به‌تایبه‌تی دوای 2003 و ئه‌مه‌ریكییه‌كان هاوكار بوون له ڕزگارکردنی عێراق له ده‌ستی ڕژێمی دیكتاتۆری سه‌دام.
دووه‌م: ئێمه دۆستی زۆر باشمان هه‌یه له ئه‌مه‌ریكا، په‌یوه‌ندیی ئێمه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 1990 و ئه‌وكاته‌ی ئه‌مه‌ریكا هیوایه‌كی بۆ گه‌لی ئێمه گه‌ڕانده‌وه و ده‌رفه‌تی پێ داین، ئه‌و هه‌زاران گونده‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌دام وێران كرابوون ئاوەدانیان بکەینەوە.
سێیه‌م: په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستان زۆر له بواری ئه‌منی زیاتره و په‌یوه‌ندیی هه‌ردوولا ده‌چێته قۆناغێكی دیكه‌وه.
چواره‌م: زۆر خۆشحاڵم كه وەزیری وزەی ئەمەریکا دان برولیێتم بینی و چەند جارێک گفتوگۆمان کرد لەسەر ئەوەی چۆن وه‌به‌رهێنانێكی زیاتر له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن. ئێمه پێشوازی له وه‌به‌رهێنانی نێوده‌وڵه‌تی له بواره‌كانی وزه، ته‌ندرووستی، په‌روه‌رده و كشتوكاڵ ده‌كه‌ین.
هه‌رێمی كوردستان چاوی له كه‌رتی وزه و وه‌به‌رهێنانه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا
له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی له‌دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێت، به‌رانبه‌ر به كوردستان، هۆشیار سیوه‌یلی، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، کە خۆیشی به‌شدار بووه له كۆنفرانسی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان دوای كۆرۆنا، بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا گرنگیی زۆر بە پەیوەندییەکانی ئەدات لەگەڵ ھەرێمی کوردستان و عێراق دەدات و چاوەڕێ دەکرێت دەرفەتێکی لەبارتر بۆ پەرەسەندن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو لا لە سەردەمی ئیدارەی نوێ‌دا بێنە ئاراوە. سیاسەتی ئێستای ویلایەتە یەکگرتووەکان بەرامبەر عێراق و ھەرێمی کوردستان بەشێکە لە سیاسەتیان لە چوارچێوەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا کە بریتییە لە ١- بەرەنگاربوونەوەی تێرۆر و نەبوونی ناوچەکە بە پێگەی تێرۆریستان؛ ٢- لاوازکردنی پێگەی چین و ئێران و ڕووسیا بە شێوەیەک ھەڕەشە لە بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا نەکەن؛ ٣- بەردەوامیی وزە بۆ بازاڕەکانی جیھان؛ ٤- دوورخستنەوەی ھەڕەشە لە ئیسرائیل و ٥- پەرەپیدانی دیموکراسی و ڕێزگرتنی مافی مرۆڤ و ئازادییەکان".
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو: "ھەرێمی کوردستان لە بەشێکی زۆر لەم بەرژەوەندییانەدا ھاوبەشە لەگەڵ ئەمەریکا. دەبێ بزانین ئەمەریکا ھاوکاریی ھەرێم دەکات لە چوارچێوەی عێراقدا، بەڵام دەبێ خۆیشمان لە زۆر ڕووەوە خۆمان باشتر ڕێک بخەین تا بتوانین سوود لە ھەل و دەرفەتەکان وەرگرین. من بە ئۆنلاین بەشدار بووم له کۆنفرانسی ئابووری کە ژووری بازرگانیی ئەمەریکی ڕێکی خستبوو بۆ باسکردنی دەرفەتە ئابوورییەکان لە ھەرێم دوای تەواوبوونی پەتای کۆڤید-١٩ و چەندین بەرپرس و شارەزا قسەمان تێدا كرد و بەرێز سەرۆکوەزیرانی ھەرێم و جێگری وەزارەتی وزەی ویلایەتە یەکگرتووەکان بەشداربووی سەرەکی بوون."
ڕایشیگه‌یاند: ''چاوه‌روان ده‌كرێت له سه‌رده‌می ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكادا، جۆ بایدن كه كه‌سێكی ناسراوه له كوردستان و 24 جار سه‌ردانی كوردستانی كردووه، ئه‌و كه‌سانه‌شی دایان ده‌نێت وه‌ك ڕاوێژكار و وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه و وه‌زیری به‌رگری تا ڕاده‌یه‌ك ناویان هاتووه، ئه‌وانه زۆر شاره‌زای دۆخی عێراق و كوردستانن، وای ده‌بینم ده‌رفه‌تی دیكه بۆ هه‌رێمی كوردستان هاتووه‌ته پێشه‌وه، كه ده‌بێت به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ بده‌ین، سوود له‌و ده‌رفه‌ته وه‌ربگرین، له نزیكیشه‌وه به‌شداری كۆنفرانسه‌كه بووم، به‌رێز كاك مه‌سروور بارزانی، به گرنگی زانی له ڕووی ئه‌من و ئاسایشه‌وه هاوكاریی یه‌كتری بكه‌ین و ڕه‌نگه دره‌نگ كه‌وتبین له هاوكاری بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆر و ئه‌مه ته‌نیا نییه، هاوكاریی ئێمه گرنگه له ڕووی وه‌زه‌وه بێت، ژماره‌یه‌كی زۆری كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكی له بواری وزه له كوردستان كار ده‌كه‌ن، له‌وه‌ش زیاتر، بریاره له داهاتوو كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكی بێنه كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن و هاوكاری بكه‌ن و ڕۆڵی كه‌رتی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا له وه‌به‌رهێنان به‌ره‌و زیاتر بڕوات.
ئاخۆ گرنگیدانی ئه‌مه‌ریكا به كوردستان زیاتر ده‌بێت؟ به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی زیاتر له‌وبارەیەوه قسه ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئه‌وله‌ویه‌تی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان دوای ته‌واوبوونی كۆرۆنا چییه؟ بۆ ئه‌وه‌ی له ئێستاوه كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكییه‌كان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆیان بۆ ئاماده بكه‌ن و گرنگی و بایه‌خ هه‌یه له‌لایه‌نی ئه‌مه‌ریكا و كه‌رتی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا و حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكاوه به‌تایبه‌ت جێگری وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكی له كۆنفرانسه‌كه‌دا قسه‌ی كرد زۆر به بایه‌خه‌وه باسی كوردستانی كرد، پێشووتریش ئه‌م گرنگییه هه‌بووه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، به‌ڵام ڕه‌نگه له داهاتوو ئه‌م بایه‌خه بچێته ئاستێكی دیكه‌وه، گرنگیی ئه‌مه‌ریكا بۆ كوردستان زیاتر بكات، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر خۆمان چۆن ده‌توانین سوود له‌و ده‌رفه‌تانه وه‌ربگرین، كاك مه‌سروور بارزانیش ئه‌وه‌ی باس كرد كه ده‌بێت ئابووریی كوردستان هه‌مه‌چه‌شن بكرێت ته‌نیا پشت به سێكته‌ری وزه نه‌به‌سترێت."
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت سه‌رچاوه‌ی وزه بدۆزێته‌وه له عێراقدا ئه‌وه‌ش وه‌ك به‌دیلێكه بۆ ئه‌و وزه‌ی عێراق له ئێرانه‌وه وه‌ری ده‌گرێت، ئایا كوردستان له داهاتوو ده‌توانێت ببێته سه‌رچاوه‌ی وزه له ناوچه‌كه، هۆشیار سیوه‌یلی، ئه‌وه‌یشی خسته‌روو: "ئه‌مه‌ریكا له بواری وزه‌وه له‌سه‌ر دوو ئاست كار ده‌كات، یه‌كه‌م له ئاستی گه‌وره و فراوانتر هه‌وڵ ده‌دات كه سه‌رچاوه‌كانی وزه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له عێراق و كوردستان به‌تایبه‌ت نه‌كه‌ونه بن ده‌ستی ڕكابه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكا، واته به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا له ڕووی دابینكردنی وزه بۆ جیهان نه‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه. له ئاستی دووه‌م ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵی داوه و چه‌ندین به‌رپرسی ئه‌مه‌ریكی هاتوونه‌ته ئێره، جێگری وه‌زیری وزه چه‌ند جارێك هاتووه‌ته ئێره و چه‌ند جارێك به ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ به‌رێز سه‌رۆكی حكوومه‌ت قسه‌ی كردووه، من تا ڕاده‌یه‌ك ئاگادارم ده‌یانه‌وێت به‌دیلێك بۆ وزه‌ی ئێران له عێراق په‌یدا بكه‌ن، چونكه عێراق گرفتی كاره‌بای هه‌یه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كاره‌بای له ئێرانه‌وه ڕاكێشاوه و به‌شێك له گازی سرووشتیش له ئێرانه‌وه هاورده ده‌كات بۆ كاركردنی وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با".
جێگری وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا موژه‌ده‌ی گرنگ به كوردستان ده‌دات
له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و پرسیاره‌ی كه ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێت سوود له وزه‌ی كوردستان وه‌ربگرێت له داهاتوودا؟ هۆشیار سیوه‌یلی، زیاتر ده‌ڵێت: "هه‌رێمی كوردستان به‌شێك له كاره‌باكه‌ی خۆی ده‌داتە شاری مووسڵ، وه‌ك هاوكاری بۆ عێراق كه ئه‌مه هه‌مووی نییه، پێویستیان به گازی سرووشتییه، هه‌رێمی كوردستان گازی سرووشتیی زۆره، به‌تایبه‌ت له ناوچه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و كۆرمۆر، چونكه ئه‌و گازه‌ی دێته هه‌ولێر و ده‌چێته سلێمانی، له چه‌مچه‌ماڵ و كۆرمۆر و قادركه‌ره‌م دابین ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌و كێڵگانه وه‌ك پێویست بایه‌خیان پێ نه‌دراوه، ئه‌مه‌ریكا له داهاتوو گرنگیی پێ ده‌دات, جێگری وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا، گوتی، ئێمه له‌وه‌شدا به‌شدارین بۆ ئه‌وه‌ی مه‌سحی كوردستان بكه‌ن له ڕووی بوونی یه‌ده‌گی گازه‌وه كه ئه‌مه هه‌نگاوی گرنگه. ده‌یانه‌وێت په‌ره به گازی كوردستان بده‌ن، هه‌م كوردستان سوودی لێ وه‌ربگرێت، هه‌م عێراقیش سودی لێ وه‌ربگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی پشتبه‌ستنی عێراق بۆ هه‌نارده‌ی گاز له ده‌ره‌وه كه‌م بكرێته‌وه''.
سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق و كوردستان یه‌كێك له‌و پرسیارانه‌ی كه زۆر دووباره ده‌بێته‌وه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و هه‌ڵه ستراتیژیانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئیداره‌ی دۆناڵد ترا‌مپ كردوویه‌تی به‌رانبه‌ر به كوردستان به‌تایبه‌ت له داگیركردنی كه‌ركووك له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 جارێكی دیكه دووباره ده‌بێته‌وه؟ سیوه‌یلی، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: "به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی ڕووی دا له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان نه‌بوو، زۆر كه‌سیش له ئیداره‌ی ترا‌مپ له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه نه‌بوون، تا ئێستاش سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا وایه كوردستانێكی به‌هێز له چوارچێوه‌ی عێراقی یه‌كگرتوو بمێنێته‌وه، ده‌یانه‌وێت، هه‌رێمی كوردستان به‌هێز بێت و پێش بكه‌وێت، به‌ڵام له چوارچێوه‌ی عێراقی یه‌كگرتوو، ئه‌مه سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكایه به‌بێ گۆڕانكاری، ئێمه نازانین سه‌رده‌می بایدن، چۆن ده‌بێت، به‌ڵام كاتی خۆی پرۆژه‌ی بایدن،درایه ئه‌نجومه‌نی سیناتی ئه‌مه‌ریكی بۆ دابه‌شكردنی عێراق بۆ سێ هه‌رێم، ئیتر ئه‌مه داهاتوو دیاری ده‌كات چۆنه، به‌ڵام له هه‌ندێك ڕووه‌وه سیاسه‌تی بایدن ڕوون و ئاشكرایه، نایه‌وێت هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بكشێنێته‌وه، له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن باسی كردووه ده‌یه‌وێت ژماره‌یه‌ك له هێزه‌كانی بهێڵێته‌وه، به‌و شێوه‌ی پێویست بێت، ئێستا ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق 2500 كه‌سن بروا ناكه‌م له سه‌رده‌می جۆ بایدن ژماره‌ی ئه‌و هێزانه كه‌متر بكرێته‌وه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه زیاتر بكرێت، له سیاسه‌تی جۆ بایدن نییه له عێراق و سووریا هێزی ئه‌مه‌ریكا كه‌م بكرێته‌وه، بۆیه له‌و ڕووه‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ر كوردستان و عێراق نابێت.
جیاوازییه‌كانی ئیداره‌ی ترا‌مپ و بایدن
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت ستراتیژیه‌تی خۆی به‌رانبه‌ر به كوردستان بگۆڕێت، هۆشیار سیوه‌یلی، گوتی: "سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا له سه‌رده‌می ترا‌مپ و بایدن جیاواز ده‌بێت، ترا‌مپ هه‌وڵی ده‌دا جۆرێك له داخراوی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه دروست بكات، گرنگیی به ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا ده‌دا نه‌ك ده‌ره‌وه، جۆ بایدن جیاوازه، ڕه‌نگه كرانه‌وه به ڕووی په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی دروست بكات، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌ورووپا چاك ده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ چین و ئێران په‌یوه‌ندیی ده‌گۆڕێت و ڕه‌نگه له‌گه‌ڵ ئێران به ڕێككه‌وتنی ناوه‌كیدا بچێته‌وه كه له سه‌رده‌می باراك ئۆباما واژۆ كرا و دۆناڵد ترا‌مپ ڕه‌تی كرده‌وه، بۆیه له ڕووی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی جۆ بایدن، جیاوازیی زۆر ده‌بێت، له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ترا‌مپ، له‌و چوارچێوەیەدا بۆ كوردستان و عێراقیش دروسته، چونكه چاوه‌ڕوانی لە گرنگیپێدانی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق و كوردستان ده‌كرێت.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ستافی نوێی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كوردستان چۆن ده‌بن، سیوه‌یلی، ده‌ڵێت: "هه‌ندێك ناو دێن به‌س ڕوون نییه جارێ. تا بڕیاره‌كه به‌فه‌رمی ده‌رنه‌چێت ڕوون نییه، ئه‌وه‌ی كه ئێستا زیاتر ناوی دێت چه‌ند جارێك هاتووه‌ته‌وه كوردستان كه گوایه پۆست وه‌رده‌گرێت و چه‌ند جارێك سه‌رۆك بارزانیی بینیوه، با چاوه‌ڕوان بین بزانین ئیداره‌ی تازه ستراتیژیه‌تی نه‌ته‌وه‌ییەکەی چۆن داده‌نێت، ئیداره‌ی نوێیش ئه‌و ستراتیژیه‌ته داده‌نێت و گه‌ڕانه‌وه بۆ بایدن و هه‌ڵوێسته‌كانی گه‌شبینین كه بایدن په‌یوه‌ندی باشتر و پته‌وتر له‌گه‌ڵ كوردستان بكات.
ڕاپۆرتی شیكاری: كارزانی سه‌باح هه‌ورامی