Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 19 JUL 2025 01:55 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وەڵامێك بۆ بەسێ جووت سەرۆك
| KDP.info


(بەسێ)ی جووت سەرۆكی كەجەكەش لە تەلەفزیۆنێكی سەر بە پەكەكە زێدەڕۆیی كردووە و دەڵێ پارتی شەڕی دژی گەلی كورد ڕاگەیاندووە و هەندێك زماندرێژیی تریشی دژی پارتی كردووە و باسی گەڕانەوە بۆ هێڵی نەتەوەیی دەكات.

لە وەڵامیدا دەڵێین بەسێ خانی جووت سەرۆك باشە، پارتی شەڕی ڕاگەیاندووە یان ئێوە ڕۆژانە هەر جێیەك كوردێكی لێ بێت شەڕی پێ دەفرۆشن؟

پارتی گوندی ئێوەی داگیركردووە یان ئێوەن سەدان گوندی هەرێمی كوردستانتان بە زوڵم و كەڵەگایی لە خەڵك داگیر كردووە و ناشهێڵن كەس بچێتە سەر ماڵ و موڵكی خۆی؟

باشە بەسێ جووت سەرۆك، لێت دەپرسین، پارتی هاتۆتە سەر خاكی ئێوە یان ئێوەن بە بێشەرمی خاكی كوردی ستەمدیدەی هەرێمتان داگیر كردووە؟

پێمان بڵێ، پارتی كادیری ئێوەی كوشتوە یان ئێوەن كادیری پارتی شەهید دەكەن؟

تەنیا كارێك كە پارتی كردوویەتی ئەوەیە كە بە سینگفراوانی دەرگەی بە ڕووی ئێوەدا كردەوە و یارمەتیی ئێوەی داوە كەچی ئێوە ناجوامێرانە خۆتان لێ بووەتە خاوەنی موڵك و ماڵی خەڵك و خۆتان بە بەدیلی دامودەزگەی هەرێم دەزانن.

پارتی چیی گوتوە كە چەواشەكارانە دەڵێن پارتی شەڕی ڕاگەیاندووە؟ كە پارتی بڵێ خەڵك مەكوژن و ستەم لە هاووڵاتیان نەكەن و زەوی و موڵكیان داگیر مەكەن.. ئایا ئەوە ڕاگەیاندنی شەڕە؟؟؟ ئێوە نەك ئێستا بەڵكو لە مێژەیە لەشەڕدان لەدژی گەلی كورد. پێویست ناكات ئەوەندەش موزایەدەی نەتەوایەتی و كوردبوون بكەن. هەموو كەس باش دەتانناسێ كە چین و چۆن بیر دەكەنەوە و تۆسقاڵێك ئیمانتان بە نەتەوایەتی و بەرژەوەندییەكانی گەلی كورد نییە و شوێنكەوتووی ئایدیۆلۆژیایەكی عەجیب و غەریب و ئاڵۆزن كە هیچ ڕێزێك بۆ هزری نەتەوایەتی دانانێت. خەڵكی كوردستان زۆر چاك دەتانناسن و لەو ئاستەشدا نین لافی نەتەوایەتی لێ بدەن.

هەموومان باش دەزانین، جورئەتی شەڕی توركتان نیە و ڕۆژانە نامەردانە هەر ڕادەكەن و ڕادەكەن و سوپای تورك بەدوای خۆتان دەهێنن بۆ ناو خاكی كوردستان. بە خەڵكی تر ناوێرن و تەنیا ئەوەتان بۆ ماوەتەوە كەڵەگایی لەسەر كوردی هەژار بكەن.

ئێوە هیچ نین، مەجموعەیەك دەستكورتی زماندرێژن. هەموو خەڵك لە ئێوە بێزارە و لایەنەكانی كوردستانیش لێتان بێزار و قەڵسن بەڵام نەوێراون دەنگ بكەن. بەڵام پارتی دەنگ دەكات چونكە زوڵم و تەعدای خەڵكی بێ ناوەڕۆك و سەرلێشێواو قبووڵ ناكات. كە بە خەڵكی تر ناوێرن لانی كەم بێ دەنگ دانیشن و زمانتان درێژ مەكەن. ئەگەریش بەردەوام بن لەم زماندرێژیە، بێ گومان خۆتان زەرەر دەكەن.
 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دهۆک و زاخۆ دەکات

SATURDAY, 19 JULY 2025 00:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دھۆک و زاخۆ دەکات بەبۆنەی بەدەستھێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق و دەڵێت، "ھەر ھەبن و ھەر سەرکەوتوو بن."

 
مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 23:07:15

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ کرد، بە بۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق.

 
گوتەبێژی حکوومەت بۆ KDP باسی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنه‌كه‌ و ناردنی مووچە دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 22:07:06

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەدا ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەغدا دەست بە ناردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران دەکات.

 
بارزانی خەونی نەتەوەیەك، کە بەرەو ڕوناکی هەنگاو دەنێت

FRIDAY, 18 JULY 2025 14:07:34

دکتۆر سامان سۆرانی 

 
هەڵگورد شێخ نەجیب بۆ KDP: دیزاینی ماستەرپلانی تازەی هاوینەهەواری بێخاڵ تەواوبووە

FRIDAY, 18 JULY 2025 11:07:42

ھەولێر-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگه‌یاند، لە هاوینەهەواری بێخاڵ،‌ بنیادنانی ژێرخانێكی پته‌وی گه‌شتیاری له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات، بۆ ڕازیكردنی  كاسبكارانی بێخاڵیش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی هه‌یه‌.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact