Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 19 JUL 2025 01:42 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

نەجاڕ: ھیچ ئامادەكاریەك نەكراوە.. ئەستەمە ھەڵبژاردنی پێشوەختە لەو ماوەیەدا بكرێت
| KDP.info


بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، لەبەر ئەوەی رێككەوتن لەسەر یاسای ھەڵبژاردن نەكراوە و حكوومەتیش پارەی نییە بودجە بۆ كۆمسیۆن تەرخان بكات، بۆیە ناتوانێ لە ماوەی چوار مانگدا ھەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدات و دوادەخرێت.

د. مەیادە نەجاڕ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، چوار مانگ بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەختە ماوە لە عێراق ئەنجام بدرێت و ھیچ ئامادەكارییەكیش نەكراوە، بۆ ئەوەی كۆمسیۆن پڕۆسەكە بەڕێوە ببات، بۆیە ئەستەمە لەو ماوەیەی دیاری كراوە، ھەڵبژاردن بكرێت و بۆ كاتێكی دیكە دوادەخرێت.

نەجاڕ باسی لەوەش كرد، پەرلەمان لەسەر یاسای ھەڵبژاردن لەبارەی ئەو بڕگەیەوە كۆك نییە كە باسی بازنەكان دەكات، بە تایبەت كە قەزاكان چۆن لێك بدرێن و ھەڵبژاردنیان تێدا بكرێت و تا ئێستاش ئەو پرسە وەكو خۆی ماوەتەوە و نەگەیشتوونەتە رێككەوتن.

ئەو پەرلەمانتارە ڕوونیشی كردەوە، كۆمسیۆن ھیچ ئامادەكارییەكی نەكردووە و پێوستی بە كاتی زیاتر و بودجە ھەیە، حكوومەتیش پارەی نییە بۆی تەرخان بكات، بۆیە ئەستەمە لەو ماوەیەدا بكرێت و دوادەخرێت.

 

بڵند ئیبراھیم   




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دهۆک و زاخۆ دەکات

SATURDAY, 19 JULY 2025 00:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دھۆک و زاخۆ دەکات بەبۆنەی بەدەستھێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق و دەڵێت، "ھەر ھەبن و ھەر سەرکەوتوو بن."

 
مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 23:07:15

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ کرد، بە بۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق.

 
گوتەبێژی حکوومەت بۆ KDP باسی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنه‌كه‌ و ناردنی مووچە دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 22:07:06

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەدا ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەغدا دەست بە ناردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران دەکات.

 
بارزانی خەونی نەتەوەیەك، کە بەرەو ڕوناکی هەنگاو دەنێت

FRIDAY, 18 JULY 2025 14:07:34

دکتۆر سامان سۆرانی 

 
هەڵگورد شێخ نەجیب بۆ KDP: دیزاینی ماستەرپلانی تازەی هاوینەهەواری بێخاڵ تەواوبووە

FRIDAY, 18 JULY 2025 11:07:42

ھەولێر-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگه‌یاند، لە هاوینەهەواری بێخاڵ،‌ بنیادنانی ژێرخانێكی پته‌وی گه‌شتیاری له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات، بۆ ڕازیكردنی  كاسبكارانی بێخاڵیش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی هه‌یه‌.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact