Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 27 APR 2024 01:33 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

محەمەد شوكری: هەفتەی داهاتوو دەست بە دروستكردنی ناوچەیەكی پیشەسازی دەكرێت
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- سەرۆكی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، ناوچەیەكی پیشەسازی لە ھەولێر بە ناوی "تیمارت" لەسەر رووبەری دووھەزار و٥٠٠ مەتر زەوی دروست دەكرێت، كە ٥٢ كۆمپانیای وەبەرھێنان و كۆمەڵێك كارگە لەخۆ دەگرێت و سەرۆكی حكوومەتیش رەزامەندیی دەربڕیوە خزمەتگوزاری بۆ ئەو ناوچەیە دابین بكرێت.

دكتۆر محەمەد شوكری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "هەفتەی داهاتوو دەست بە دروستكردنی ناوچەیەكی پیشەسازی لە ھەولێر دەكرێت، كە ئەوەی ھەولێر دەكرێتە تەندەر و دەكەوێتە كار و یەكێكی تریش لە هەڵەبجە بنیات دەنرێت، كە بۆ ئەویش سەرقاڵی دیاریكردنی زەوین و ئەوەی سلێمانیش لە ناوچەی عەربەت ھەزار دۆنمە و خەریكی دەرخستەین و ھەركاتێك تەواو بوو، ئەویش ڕادەگەیەنین".

شوكری گوتیشی: "سەبارەت بەوەی ھەولێر، كۆبوونەوەیەكمان لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و شارەوانی و پارێزگار كردووە و سەرۆكی حكوومەتیش رەزامەندیی دەربڕیوە كە خزمەتگوزاری بۆ دابین بكرێت، بۆیە چاوەڕێ دەكرێت ھەفتەی داھاتوو دەست بە كاركردن بكەین".

سەرۆكی دەستەی وەبەرھێنان دەشڵێ، ئەوەی "تیمارت" ٢ھەزار و٥٠٠ دۆنم زەوی دەبێت، كە ناوچەی پیشەسازی لەسەر دروست دەكرێت و ٥٢ كارگەی وەبەرھێنانی ھەیە و چەند كارگەیەكی پیشەسازییش لە خۆ دەگرێت، ئەوەی دیكەش بۆ مامەڵەكردن تەرخان دەكرێت.

روونیشی كردەوە، پلانی سەرەكیی حكوومەتە گرنگی بە ژێرخانی ئابووری بدات، بە تایبەت لە ھەردوو بواری كشتوكاڵ و پیشەسازی لە ھەرێمی كوردستاندا، بۆیە ھەموو ھەوڵی حكوومەت ئەوەیە كار بۆ ئەو دوو كەرتە بكات.

 

بڵند ئیبراھیم   




دوایین هەواڵەکان

پەیامێک لە سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

FRIDAY, 26 APRIL 2024 23:04:07

ھەولێر-KDP.info- ئەمشەو مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند: "بە توندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمشەو بۆ سەر كۆرمۆر دەکەم. سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو چوار هاووڵاتییە سیڤیلە دەکەم کە گیانیان لەدەست دا، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم. وەزارەتی تەندروستییم ڕاسپاردووە کە هەموو هاوکاری و پاڵپشتییەکی پێویست پێشکەش بکات.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (خالید ئیبراهیم ڕەزگەیی) دەکات

FRIDAY, 26 APRIL 2024 22:04:35

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (خالید حاجی ئیبراهیم ڕەزگەیی) دەکات.

 
پەیامێک لە سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانەوە لەبارەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر

FRIDAY, 26 APRIL 2024 22:04:54

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر دەکات و رایدەگەیێنێت، "ئه‌م هێرشانه‌ ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ پێویسته‌ ئه‌ركى خۆیان بۆ رێگرى له‌و هێرش و په‌لامارانه‌ و دۆزینه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌رانى له‌هه‌ر لایه‌نێك بن، بگێڕن و به‌ سزاى یاسایى بگه‌یه‌نرێن". 

 
بەیاننامەیەک لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

FRIDAY, 26 APRIL 2024 22:04:16

ھەولێر-KDP.info- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی ھێرشی تیرۆریستی بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئیدانەی ئەو کارە تیرۆرستیە دەکات.

 
نەوزاد ھادی بۆ پەرلەمانتاران و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا: خزمەتی خەڵکی بکەن

FRIDAY, 26 APRIL 2024 21:04:32

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی نەینەوا لەگەڵ پەرلەمانتارانی پەرلەمانی عێراق لە بازنەی نەینەوا و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لەسەر لیستی پارتی کۆبووەوە 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact