هەولێر-KDP.info- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه و سه‌رکۆنه‌ی تاوانه‌که‌ی فه‌رحاتییه ده‌کات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێت: "زۆر بە توندی ئەو تاوانە دڕندانەیە ئیدانە و شەرمەزار دەکەین کە لە ناوچەی فه‌رحاتییه‌ی سه‌ر به قه‌زای به‌له‌د له پارێزگای سەلاحەدین ڕووی دا و تێیدا ژماره‌یه‌ک هاووڵاتی بوونه قوربانی، هاوخەمی کەسوکاری قوربانییان و خەڵکی ناوچەکه‌ین".
دەقی په‌یامی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان:
زۆر بە توندی ئەو تاوانە دڕندانەیە ئیدانە و شەرمەزار دەکەین کە لە ناوچەی فه‌رحاتییه‌ی سه‌ر به قه‌زای به‌له‌د له پارێزگای سەلاحەدین ڕوویدا و تیایدا ژماره‌یه‌ک هاووڵاتی بوونه قوربانی. هاوخەمی کەسوکاری قوربانییان و خەڵکی ناوچەکه‌ین.
داواکارین دەزگا پەیوەندارەکانی حکوومەتی فیدراڵ دەستوبرد بکەن لە دۆزینەوە و دەستنیشانکردنی ئەو لایەن و گرووپە تیرۆریستەی لە پشت تاوانەکەوەن و تاوانکاران ڕووبه‌ڕووی یاسا بکرێنه‌وه و به سزای خۆیان بگه‌یه‌نن.
ئەرکی هەموو هێز و لایەنەکانە هاوکار و پاڵپشتی حکوومەت بن بۆ دانانی سنوورێک بۆ هه‌ڕه‌شه و تاوانکاری و دەستدرێژیی بەردەوام بۆ سەر ژیانی هاوڵاتییان و دامودەزگاکان.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
٢٠٢٠/١٠/١٨