Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 19 JUL 2025 01:53 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەرلەمانی کوردستان ئیدانەی سووتاندنی ئاڵای کوردستان و بارەگای پارتی لەبەغدا دەکات
| KDP.info


ئەمڕۆ شه‌مه‌ ١٧ی ١٠ی ٢٠٢٠، ھێزێکی لەیاسا یاخی پەلاماری بارەگای لقی(٥)ی پ.د.ک یاندا کەخاوەنی گەورەترین فراکسێۆنی پەرلەمانییە لەپەرلەمانی کوردستان و لەکاتی ئەو پەلامارەشدا ئاڵای پیرۆزی کوردستان سووتێنرا.

وێڕای بەتوندی شەرمەزارکردنی ئەو پەلامارەو سووتاندنی ئاڵای کوردستان کەسومبولی گەلی کوردستانەو لەسایەیدا رۆلەکانی گەلەکەمان خوێنی خۆیان کردە قوربانی بۆ ئازادی و دیموکراسی و سەرفرازی، داوا لەحکومەت و پەرلەمانی فیدرالی دەکەین بەدواداچوون بۆ ئەم کارە نایاساییە دوور لەھەموو عورفێکی سیاسی و گیانی پێکەوەژیانە بکەن و ئەنجامدەرانی بەسزای یاسایی خۆیان بگەیەنن. بیانووی پەلاماردەران ھەرچییەک بووبێت، رێگه‌ی دیکەی مەدەنی و میدیایی و سیاسی و پەرلەمانی ھەبوو بۆ وەلامدانەوە.

پەرلەمانی کوردستان وەکو نوێنەرایەتیی شەرعیی تەواوی خەڵکی کوردستان، وێڕای دووبارە دەربڕینی نیگەرانیی زۆری خۆی لەئاست ئەم رووداوە نەخوازراوە، داواکارە حکومەتی فیدرالی رێگه‌ نەدات ھێزێكی یاخی و لەیاسا دەرچوو زیان بەپێکەوەژیان و بنەماکانی دەستوورو رەنگاڵەیی و فرەیی نەتەوەیی و ئاینی و مەزھەبیی عێراق بگەیەنێت.

بەرزو شەکاوە بێت ئاڵای پیرۆزی کوردستان..

پەرلەمانی کوردستان

١٧ی ١٠ی ٢٠٢٠

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دهۆک و زاخۆ دەکات

SATURDAY, 19 JULY 2025 00:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دھۆک و زاخۆ دەکات بەبۆنەی بەدەستھێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق و دەڵێت، "ھەر ھەبن و ھەر سەرکەوتوو بن."

 
مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 23:07:15

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ کرد، بە بۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق.

 
گوتەبێژی حکوومەت بۆ KDP باسی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنه‌كه‌ و ناردنی مووچە دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 22:07:06

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەدا ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەغدا دەست بە ناردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران دەکات.

 
بارزانی خەونی نەتەوەیەك، کە بەرەو ڕوناکی هەنگاو دەنێت

FRIDAY, 18 JULY 2025 14:07:34

دکتۆر سامان سۆرانی 

 
هەڵگورد شێخ نەجیب بۆ KDP: دیزاینی ماستەرپلانی تازەی هاوینەهەواری بێخاڵ تەواوبووە

FRIDAY, 18 JULY 2025 11:07:42

ھەولێر-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگه‌یاند، لە هاوینەهەواری بێخاڵ،‌ بنیادنانی ژێرخانێكی پته‌وی گه‌شتیاری له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات، بۆ ڕازیكردنی  كاسبكارانی بێخاڵیش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی هه‌یه‌.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact