Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 5 JUL 2025 21:59 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەیامێک لە تیمی وەزاریی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- تیمی وەزاریی پارتی دیموکراتی کوردستان، وەڵامی راگەیەندراوێکی تیمی وەزاریی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بارەی خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەر دەداتەوە و رایدەگەیەنێت، ناتوانن خۆتان لە ژێر هەژموونی تاقمێکی خۆسەپێنەر و شەڕخواز، ڕزگار بکەن، کە دژی تەبایی و یەکڕیزی و ئامانجە باڵاکانی نیشتیمانە.

لە راگەیەندراوی تیمی وەزاریی پارتی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە، ئەگەر دەتانەوێت لە ژێر فشاری ئەو کەسانەدا هەموو ڕووداوەکان وەک یەک سەیر بکەن، بێگومان دەبێ ئەو ڕاستییە بزانن، کە ڕووداوی خاکفرۆشتن و لە دەستدانی نیوەی خاکی کوردستان لە 16 ئۆکتۆبەر، زۆر جیاوازە لە 31 ی ئابی پیرۆز، کە بڕیاریوو ئەوکاتیش هەولێر و کوردستان بە دەردی ئێستای کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی تر ببەن.

دەقی راگەیەندراوەکە:

باشتر بوو بۆ تیمی وەزاری یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، بە شێوەیەکی بابەتیانە و واقیعبینانە تەماشای گرژییەکانیان بکردبووایە . کەچی لە یادی ڕیفراندۆمی گەلەکەماندا ،کە هەموو هێزە سیاسییەکان و پەرلەمانی کوردستان بڕیاری لێی دابوو ، 93%ی خەڵکی کوردستانیش بە بەڵێ دەنگی بۆ دا ، ئامۆژگاری ئەو تاقمەیان بکردایە کە ڕەنج و ماندووبوون و خەونی میللەتەکەمانیان بە فیڕۆدا، کەچی لە ڕۆژی ڕیفراندۆمدا ، دەستیان بە هێرش کرد .

باشتر بوو ئەو کەسانەی لە جیاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بێ ئەوەی هیچ حیسابێک بۆ خودی تیمی یەکێتی لە ناو حکومەت بکەن و بریار لە جیاتی حکومەت بدەن، لە بری ئەو بێدەنگیێە دەبووا تیمی وەزاری یەکێتی ئامۆژکاریان بکەن، کە واز لە دەست تێوەردان لە کاروباری حکومەت بهێنن، لە هەمانکاتدا دەبووا تیمی یەکێتی لە حکومەت ئامۆژگاری ئەو کەسانەیان بکردبا، کە ڕۆژانە لە میدیاکانەوە هێرشی ناڕەوا بۆ سەر سەرۆکی ئەو ئەنجومەنی وەزیرانە دەکەن، کە خۆیان تیایدا ئەندامن !

ئەگەر دەتانەوێت لە ژێر فشاری ئەو کەسانەدا هەموو ڕووداوەکان وەک یەک سەیر بکەن، بێگومان دەبێ ئەو ڕاستییە بزانن، کە ڕووداوی خاکفرۆشتن و لە دەستدانی نیوەی خاکی کوردستان لە 16 ئۆکتۆبەر، زۆر جیاوازە لە 31 ی ئابی پیرۆز، کە بڕیاریوو ئەوکاتیش هەولێر و کوردستان بە دەردی ئێستای کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی تر ببەن.

مێژوو شاهیدە، کە مێژووی خاکفرۆشان و بێگانەپەرستی لە کەیەوە و لای کێ دەستی پێکردووە !.

ئێمە هەمو هەولێکمان داوە بابەتییانە باسی رووداوەکان، وەک خؤیان بکەین و هەموو کەس تێکەڵ نەکەین، بەڵام بە پێچەوانەوە، ئێوە نەک تەنیا دەتانەوێ ڕاستییەکان پەردەپۆش بکەن، بگرە هیچ هەڵوێستێکیشتان بەرامبەر بەو هێرشە ناڕەوایانە نەبووە، کە بەرامبەر بە موقەدەسات و پیرۆزیی نەتەوەبیمان دەکرێت و ناتوانن خۆتان لە ژێر هەژموونی تاقمێکی خۆسەپێنەر و شەڕخواز، ڕزگار بکەن، کە دژی تەبایی و یەکڕیزی و ئامانجە باڵاکانی نیشتیمانە.

ناوی کەسیش لە پەیامی سەرۆکی حکومەت نەهاتووە دەربارەی خیانەتی شازدەی ئۆکتۆبەر، بەڵام وەڵامدانەوەی تیمی وەزاری یەکێتی، ساخکردنەوەی ئەو خیانەتەیە بە سەر ئەو تاقمەوە .

 

تیمی وەزاریی پارتی دیموکراتی کوردستان

لە حکومەتی هەرێمی کوردستان




دوایین هەواڵەکان

ڕوونكردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

SATURDAY, 05 JULY 2025 19:07:46

ھەولێر-KDP.info-  وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی رایگەیاند 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەشداریی لە پرسەی موحسین ساڵح ئامێدی کرد

SATURDAY, 05 JULY 2025 19:07:58

ئامێدی-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەشداری لە پرسەی موحسین ئامێدی، تێکۆشەر و کەسایەتی ناسراوی بادینان کرد.

 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ئەنجوومەنی پشتیوانیی پارێزگای هەڵەبجە دەكات

SATURDAY, 05 JULY 2025 18:07:59

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی شەممە 5ی تەمموزی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پشتیوانیی پارێزگای هەڵەبجە كرد.

زۆربەی كارەكانی تۆڕی ئاو لە زۆنی ڕێگەی كۆیە، كەركووك و مووسڵ تەواو بووە

SATURDAY, 05 JULY 2025 13:07:30

هه‌ولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە 5/7/2025 ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە كارەكانی پڕۆژەی تۆڕی ئاوی هەولێر و بەستنەوەی بە پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر، پڕۆژەی تۆڕی ئاوی هەولێری لە زۆنی ڕێگەی كۆیە و كەركووك و مووسڵ و ڕەشكین و شەقامی زانكۆی بەسەركردەوە.

 

ئەکبەر حەیدەر: ئەو بڕیارە بۆ مەرامی سیاسی و بچووککردنەوەی خانەقینه‌

SATURDAY, 05 JULY 2025 12:07:45

خانەقین-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین ڕایگەیاند، حکوومەتی عێراق بۆ مەرامی سیاسی و بچووکردنەوەی خانەقین، دەیەوێ قەرەته‌پە بکاتە قەزا و ھەردوو ناحیەی جەبارە و کۆکز بخاتە سەر ئەو قەزایە، کە ئەمەش بە ھیچ شێوەیەک لە بەرژەوەندیی کورددا نییە و پێویستە ڕێگری لێ بکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact