Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 19 JUL 2025 01:51 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بۆ كوردستان شوناسم بێت؟
| KDP.info


دكتۆر سامان سۆرانی

دەڵێن فەلسەفەی هەر شتێك شوناس و ئارمانجە، واتە گەڕان بەدوای وجود و کاریگەری ئەو شتە. 

چونکە نیشتمان ئایندەیە، شوناسیش هەستێکی نەگۆڕ و فاکتەری بونیادنانی کۆمەڵگەیە. ئەگەر مرۆڤ خۆی بە بەشێك لە گۆمەڵگە بزانێت، ئەو هەستە هاندەری دەبێت بۆ پاراستن و گرینگیدان بە پەرەسەندن و گەشەکردنی ئەو کۆمەڵگەیە بەشێوەیەکی بەردەوام. 

هەرێمی كوردستان کە نیشتمانی باب و باپیرانمە، لەسایەی دووربینی سەرکردەکانی و سەرکەوتوویی حکومەت پەرەدەسەنێت و گەشەدەکات. 

ئینتما بۆ ئەم نیشتمانە تەنها دروشمێك نیە بەرزبکرێتەوە، بەڵکو مێژوو و شارستانیەت و کانیاوی رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی و بەهایە.  

ئەگەر کار بۆ پاراستنی خۆشەویستی خاك و نیشتمان بکرێت، دەتوانرێت چەمك و مانای ئینتما دەستەبەر بکرێت، کە بەچڕی پەیوەستە بە جێبەجێکردنی چەمکی هاوڵاتیبوون. 

گەلی هەرێمی كوردستان بەشێکی دانەبڕاوە لە کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی، بۆیە ئەگەر مەبەستمان بێت ئینتما بەهێز بکەین، پێویستە دەسەڵاتی هەرێم بە بەردەوامی کار بۆ جێبەجێکردنی دادپەروەری و یەکسانی و نەهێشتنی جیاکاری و تۆکمەترکردنی شەفافیەت و دەستپاکی و زامنکردنی هەموو ئەو مەرجانە بکات، کە هاوڵاتی پێویستی پێ دەبێت بۆ مومارەسەکردنی مافە شەرعیەکانی.  

گرینگترین هێمای ئینتمای نیشتمانی بریتیە لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هەرێم و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دارایی و ئیداری و ئەخلاقی و پارێزگاریکردن لە ئازادی ڕادەربڕین و دەستەبەرکردنی ئاسایشی هزری و پاراستنی یەکگرتوویی و یەکبوونی کۆمەڵگە. 

واتە لە ژیانی مرۆڤدا نیشتمان پێویستیەکی جەوهەریە. لە هەمان کاتدا نیشتمان پێویستیەکی شارستانی بەردەوامە. 

مانا و ئاسۆی ڕوونی شوناس بە هاوڵاتییەك کامڵ دەبێت، کار بۆ زیاتر چەسپاندنی وجود و ئەزموونی مرۆڤایەتی خۆی بکات. 

ئینتما بۆ کوردستان پابەندبوون و بەرپرسیارێتیە، دەستەبەرکردنی بەردەوامە لە بوارە جیاجیاکان، بەمەبەستی گرێدانی دەسکەوتەکانی ڕابردوو بە کارەکانی ئێستا و لکاندنی بە ئایندەیەکی نیشتمانیی نوێ، تیایدا هەموو هاوڵاتیەکی نیشتمان بەرپرسیارێتی و ڕۆڵ و ئەرك و مافەکانی مومارەسەدەکات.  

گەلی کوردستان لە ڕێڕەوی خۆیدا پێویستی بە ئەنجامدانی وەرچەرخانێکی جۆری و مێژوویی هەیە، تا بتوانێت وەڵامی تێروتەسەلی هەبێت بۆ ئالنگاریەکان. 

ڕوونتر بڵێین، پێویستە گەلی کوردستان زیندووبوونی فیکری خۆی مومارەسە بکات، خۆی لە كۆمەڵێ ئاڵۆزی و هەستەوەری حزبی و ویستی چەکداری بێ بنەما بەدوور بگرێت و خۆی نوقمی گفتوگۆی بێ بەرهەمی ڕۆشنبیری نەکات، یان هەناسە نەخاتە بەر ئەو کارەساتانەی ڕێگە لە پرۆژەکانی پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی دەگرن و کار بۆ  حزوری دادپەروەری کۆمەڵایەتی بکات و بەشداربێت لە درووستکردنی بڕیاڕە چارەنووس سازەکان.

ئێمە پێمان وایە، ئەو كۆمەڵە مرۆڤایەتیانەی لەگەڵ یەکتر خاڵی هاوبەشیان زۆرە، پێکەوە کار بۆ داڕشتنەوەی چەمکی نیشتمان دەکەن و لە ڕێگەی هەوڵی بەردەوامیان لە بوارە جیاجیاکان ڕوخساری نیشتمانێکی ڕاستەقینە دەردەکەوێت. 

هەستکردن و شانازیکردنی قووڵی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بە سەرکردە نەمرەکان و قارەمانێتی پێشمەرگە ڕەنگدانەوەی هاوڵاتیبوونە، سەرچاوەی ئەو هەستە دەگەڕێتەوە بۆ پەروەردەی خانەوادە و بەهاکانی لە قۆناغەکانی خوێندن گەڵاڵە دەبن. 

لە تەنیشت ئەو بەرپرسیارێتیانەوە بەرپرسیارێتی میدیاکانی کوردستان و ماڵپەڕەکانی ئینەرنێت و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بوونی هەیە، ئەرکیان بریتیە لە بەهێزکردنی ئینتما و خۆشەویستی نیشتمان لە نێوان نەوەی نوێ لە هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ. 

كوردستانی نیشتمان ڕوحێکە و ئاوێتەی خۆشەویستی خاك و مرۆڤەکان بووە، کوردستان دڵی گەورەی ڕۆڵەکانێتی.

بۆیە پێویستە پێکەوە کاربکەین بۆ درووستکرنی ئێستا و پەرە بە ئێستا بدەین و بە خەبات و تێکۆشان و بونیادنان قەیران و ئالنگاریەکان تێپەڕێنین، تا پێکەوە بگەین بە (دادپەروەری و ئازادی و یەکسانی)، کە مانای ڕاستەقینە بە چەمکی هاوڵاتبوون دەبەخشێت. 

 

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دهۆک و زاخۆ دەکات

SATURDAY, 19 JULY 2025 00:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دھۆک و زاخۆ دەکات بەبۆنەی بەدەستھێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق و دەڵێت، "ھەر ھەبن و ھەر سەرکەوتوو بن."

 
مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 23:07:15

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ کرد، بە بۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق.

 
گوتەبێژی حکوومەت بۆ KDP باسی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنه‌كه‌ و ناردنی مووچە دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 22:07:06

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەدا ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەغدا دەست بە ناردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران دەکات.

 
بارزانی خەونی نەتەوەیەك، کە بەرەو ڕوناکی هەنگاو دەنێت

FRIDAY, 18 JULY 2025 14:07:34

دکتۆر سامان سۆرانی 

 
هەڵگورد شێخ نەجیب بۆ KDP: دیزاینی ماستەرپلانی تازەی هاوینەهەواری بێخاڵ تەواوبووە

FRIDAY, 18 JULY 2025 11:07:42

ھەولێر-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگه‌یاند، لە هاوینەهەواری بێخاڵ،‌ بنیادنانی ژێرخانێكی پته‌وی گه‌شتیاری له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات، بۆ ڕازیكردنی  كاسبكارانی بێخاڵیش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی هه‌یه‌.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact