هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له یادى په‌نجا ساڵه‌ى دامه‌زراندنى یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستاندا، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان و سەرجەم مامۆستایان و زانایانی بەڕێزی ئایینی ئیسلامیی کوردستان دەکات.
ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەكەیە:
له یادى په‌نجا ساڵه‌ى دامه‌زراندنى یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستاندا، پیرۆزبایى له به‌ڕێزان سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان و سەرجەم مامۆستایان و زانایانی بەڕێزی ئایینی ئیسلامیی کوردستان دەکەین.
زانایانی ئایینی هه‌میشه ڕۆڵێكی دیاریان لە پتەوکردنی بنەماکانی پێکەوەژیان و کولتووری لێبوردەیی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی و ڕێگری‌کردن لە گەشەکردنی بیری توندڕەوی لە کوردستان گێڕاوه، ئێمه به ڕێز و پێزانینەوە له ڕۆڵ و ئەرکیان ده‌ڕوانین و هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین.
هەر لەم بۆنەیه‌دا داكۆكى له قووڵكردنه‌وه‌ى كولتوورى ڕەسەنی مرۆڤدۆستی و ئاشتیخوازی و یەکترقبووڵکردنى نێوان پێكهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌یییه‌كانى كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه و له‌م پێناوه‌دا هه‌موو پشتگیرییه‌ك له هه‌وڵه‌كانى یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان دەکه‌ین.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
21/9/2020