دهۆك-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێگاوبانی دهۆك ڕایگەیاند، لەسه‌ر ئه‌ركی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له قۆناغی یه‌كه‌مدا ڕێگای سه‌ره‌كیی نێوان دهۆك_مووسڵ سیانه ده‌كرێته‌وه و داواشمان له پارێزگاری دهۆك كردووه كه نووسراو ئاراسته‌ی پارێزگاری مووسڵ بكات بۆ ئه‌وه‌ی شه‌قامه‌كه دووباره قیرتاو بکرێتەوە.
ئه‌ندازیار مه‌عسووم ئیبراهیم به ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "له‌سه‌ر ئه‌ركی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌گوژمه‌ی 97 ملیۆن دینار سیانه‌یه‌كی خێرا بۆ ڕێگای سه‌ره‌كیی دهۆك_مووسڵ ده‌كرێت، كه كێشه‌ی به‌شێكی زۆری ڕێگاكه چاره‌سه‌ر ده‌كات، به‌لام كۆتایی به كێشه‌ی ڕێگاكه ناهێنێت و ڕێگاكه پێویستی به دووباره قیرتاوكردنه‌وه هه‌یه."
گوتیشی: "ڕێگا سه‌ره‌كییه‌كه زۆر تێك چووه و پێویستی به دووباره قیرتاوكردنەوە هه‌یه، چونكه ڕێگایه‌كی سه‌ره‌كی و بازرگانییه له نێوان شاره‌كاندا، بۆیه ده‌رخسته‌مان بۆ كردووه بۆ ئه‌وه‌ی دووباره قیرتاو بكرێته‌وه و بەگوێره‌ی ده‌رخسته‌كه‌ش ڕێگاکە پێویستی به زیاتر له دوو ملیار دیناره، ئێمه ده‌رخسته‌كه‌مان داوه‌ته پارێزگای دهۆك بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش بیده‌ن به پارێزگای مووسڵ بۆ ئه‌وه‌ی دووباره قیرتاو بكرێته‌وه، چونكه ڕێگاكه هاوبه‌شه له نێوان هه‌ردوو شاردا و هاتوچۆیه‌كی ڕۆژانه‌ی زۆری له سه‌رە."
هێدی كاكه‌یی