هه‌ولێر-KDP.info- گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێم ڕایگەیاند، به مه‌به‌ستی باشتركردنی دۆخی كاره‌با و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئۆڤه‌رلۆد و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌میی كاره‌با له هه‌ندێ شوێنی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر، سبه‌ی له‌ژێر چاودێریی سه‌رۆكی حكوومه‌ت سێ پرۆژه‌ی كاره‌با ده‌كرێته‌وه
ئه‌ندازیار ئومێد ئه‌حمه‌د، به ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "سبه‌ی لەژێر چاودێریی به‌ڕێز مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی ئەندازیار كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبا لە مەراسمێكدا سێ پڕۆژەی گرنگی كارەبا دەكرێنەوە كه بریتینه له پڕۆژه‌كانی: بنیاتنانی وێستگەی كارەبای كەسنەزان 132/33/11كەی ڤی و، پڕۆژه‌ی ڕاكێشانی هێڵی پاڵەپەستۆی بەرزی 132 كەی ڤی و، پڕۆژه‌ی دەرهێنانی 8 فیدەری 11 كەی ڤی''
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا کە به جێبه‌جێكردنی ئه‌م پڕۆژانه دۆخی كاره‌با له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌ولێر باش ده‌بێت و كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌بایان زیاتر ده‌بێت و كێشه‌یی ئۆڤهرلۆدیان نامێنێت و گوتیشی، وه‌زاره‌تی كاره‌با له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی زیاترین و باشترین بڕی كاره‌با بۆ هاووڵاتییانی كوردستان دابین بكات.
هێدی كاكه‌یی