هەولێر-KDP.info- حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 14 ملیار دینار دابه‌شده‌كات به‌سه‌ر 140 هه‌زار خێزاندا، سیسته‌مێكی نوێشی ئاماده‌كردووه بۆ دابینكردنی هاوكاری مانگانه بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی پێویستییان به هاوكارییه.
كوێستان محه‌ممه‌د وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی 14 ملیار دیناری ته‌رخان كردووه و له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو دابه‌شی ده‌كه‌ین به‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه‌ی پێویستیان به هاوكارییه".
کوێستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: "بڕه پاره‌كه ده‌درێت به 140 هه‌زار خێزان و هه‌ر خێزان و بڕی 100 هه‌زار دیناری پێده‌درێت، ئه‌و خێزانانه ده‌گرێته‌وه پێویستییان به‌هاوكارییه له خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و بێوه‌ژن و كرێچی و هه‌رخێزانێك مه‌رجه‌كانی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كه بیگرێته‌وه".
وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، زیاتر ده‌ڵێ: "له ماوه‌ی ڕابردوو 88 هه‌زار هاووڵاتی له چوارچێوه‌ی تۆڕی چاودێری خێزان هاوكاری مانگانه‌یان وه‌رده‌گرت، له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو مووچه‌كانیان بڕاوه، ئێستا سیستمێكی نوێمان حازركردووه ناردوومانه‌ته ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ په‌سه‌ند كردنی، هه‌ركات دۆخی دارایی حكوومه‌ت باش بوو، ئه‌وه به‌پێی ئه‌و سیستمه ناوی ئه‌و خێزانانه دیاری ده‌كرێت، کە پێویستیان به هاوكارییه، هاوكارییان بۆ دابینبكرێت".
عه‌زیز ڕه‌سووڵ