Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 28 JUL 2021 17:24 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

عێراقی بەهێز، كوردستانی بەهێز
| KDP.info


زكری موسا

مستەفا كازمی یەكێكە لەو سەركردە عێراقییانەی ئاشنای دۆزی گەلی كوردستانە و دەزانێ خەڵكی كوردستان لە سەددەی ڕابردوودا چ ئازارێكی كێشاوە و لە ناو چ دۆزەخێكدا توانیویەتی خۆی بپارێزێ. ئەمە ڕەنگە دەرفەتێكی باش بێت بۆ ئەوەی لانیكەم سەرۆك وەزیرانی عێراق لە مامەڵەكردن لەگەڵ مافەكانی خەڵكی كوردستاندا بە ئاراستەی ڕاستكردنەوەی هەڵەكاندا هەنگاو بنێت.

بە تایبەتیش كە ئێستا ئەو قەناعەتە لای بەشێك لە بەرپرسانی عێراقی و جیهانی دروست بووە كە سەقامگیری و بەهێزبوونی عێراق بەندە بە بەهێزیی هەرێمی كوردستان و چارەسەركردنی گرفتەكانی نێوان هەولێر و بەغدا. لە ڕاستیدا ئەمە تێگەییشتنە دروستەكەیە. سەرچاوەی هەموو ئازار و گرفتەكانی سەددەی بیستەم و دوای 2005 ئەوە بووە كە دەستەڵاتدارانی عێراقی بەهێزبوونی عێراقیان لە لاوازیی كورد و ئابڵۆقەدان و قەڵاچۆكردنی خەڵكی كوردستان و دەستەمۆكردنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان دەبینی. داواكاریی گەلی كوردستانیش هەر لە شۆڕشی ئەیلوول هەتا ئێستا ئەوە بووە كە شەراكەت بچەسپێ و دەستەڵاتدارانی عێراقی واز لە سیاسەتی بە پاشكۆدیتنی كورد بهێنن.

لە دوای نووسینەوەی دەستووری عێراقی تازەش داواكاریی هەرێم جێبەجێكردنی دەستوور و پڕەنسیپەكانی شەراكەت لە حوكمڕانی و تەوافوق لە یاسادانان و هاوسەنگی بووە لە دامەزراوەكانی دەوڵەتدا. بەڵام پڕۆسەی پێشێلكردنی دەستوور و بنپێخستنی پڕەنسیپەكانی تر لە 2008ـەوە لە لایەن حوكمڕانانی عێراقەوە دەستی پێ كرد. تا گەییشتە بچووككردنەوەی ڕۆڵی كوردستان لە سوپا و دەزگەی دیپلۆماسی و هەروەها سەپاندنی لۆژیكی زۆرینە لە پارلەمانی عێراقدا سەرئەنجامیش بڕینی بودجە و پەلاماری سەربازی. ئەم پێشێلكارییانەی حكوومەتی عێراقی هەر هەمووی بەر لە ڕیفراندۆمی گەلی كوردستان كراون و ڕیفراندۆم دەرئەنجامی سیاسەتی هەڵەی حكوومەتەكانی عێراقی بوو. هێشتا ڕیفراندۆم نەكرابوو كە شەڕی داعش دەستی پێ كرد و سەدانهەزار ئاوارەی عێراقی ڕوویان لە هەرێم كرد. حكوومەتی عێراقی لە شەڕی داعش و حەواندنەوەی ئاوارە عێراقییەكان یارمەتیی هەرێمی نەدا. بۆچی لە شەڕی داعش و حەواندنەوەی ئاوارە عێراقییەكان بەغدا یارمەتیی هەولێری نەدا؟ چونكە بەغدا دەیەویست ئەژنۆی هەرێم لە ژێر گوشاری نانبڕین و ئابڵۆقە و تێچوونی شەڕی داعش و ئاوارەكان بشكێت. چونكە ئاوارە عێراقییەكان سووننە بوون و حاكمانی بەغدا شیعە بوون. سیاسەتی لاوازكردنی كورد درێژكراوەی ئەو تێڕوانینە بوو كە لە سەردەمی پاشایەتی و كۆماری و بەعس و هەتا ئێستا هەبووە. "بۆ ئەوەی عێراق بە هێز بێت دەبێ كورد لاواز بێت و لەناو دەوڵەتی عێراقیدا بتوێتەوە."

هەر لەو سۆنگەیشەوە ئەو ڕەوتەی ماوەیەكە لەناو بەشێك لە میدیای كوردی و ڕۆشنبیرە سیاسییەكانی كورد دەستی پێ كردەوە و جاڕی بە تاوانبار زانینی هەرێمی كوردستان دەدەن و موژدەی لاوازبوونی هەرێم بە گوێگرانیان دەچرپێنن، ئاماژەی ناحاڵیبوونێكی قووڵی سیاسی و مێژووییانە و بە ڕاستی جێگەی سەرزەنشتە.

ئەو دۆخەی ئێستا دروست بووە زۆرترین بەرپرسیارێتیی دەكەوێتە سەر شانی حكوومەتەكانی عێراقی. ئەوان بوون دەستووریان پێشێل كرد، هەر ئەوان بوون لە سەددەی بیستەمدا لەڕێی ڕاگواستن و تەعریب و جینۆساید و ئەنفال و كیمیاباران هەوڵیان دا نەتەوەی كورد ئیبادە بكەن. بۆچی وا بوو؟ بۆچی نەیانتوانی بە شێوەیەكی سەردەمیانە تەحەموولی بوون و شەراكەتی گەلی كوردستان بكەن؟ وەڵامەكەی زۆر سادەیە.. بەهۆی عەقلییەتی شۆڤینیزمی قەومی و تاییفییەوە بوو.

ئێستا دەرفەتێكی تر لە ئارادایە بۆ ئەوەی واز لە عەقلییەتی نكۆلیكار بهێندرێت و كار بە شەراكەت و هاوسەنگی بكرێت. دەرفەت هەیە هەڵەكان ڕاست بكرێنەوە. بەڵام ماچ كردنی سەری دایكە شەهیدێك كافی نییە. لەنێوان گەلی كوردستان و دەوڵەتی عێراقدا دەریای خوێن و سەدساڵ فرمێسك و ژان هەیە. ئەرك و قەرزی دەوڵەتی عێراق لە بەرانبەر كورددا زۆر قورسترە.




دوایین هەواڵەکان

پەیامێك لە سەرۆك بارزانییەوە

WEDNESDAY, 28 JULY 2021 17:07:48

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

 
پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەحمەد وەیسی و، ھێدی ساڵح و زیاد ئاقوبانی و رەسوڵ محەمەد دەکات

WEDNESDAY, 28 JULY 2021 16:07:31

بەڕێزان خانەوادەی ئەحمەد وەیسی ھێرۆیی

 

ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا سۆران و زاخۆ بکرێن بە ئیدارەی سەربەخۆ

WEDNESDAY, 28 JULY 2021 15:07:08

ئەمڕۆ چوارشەممە 28 ی تەمموزی 2021 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ، بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن ،کۆبووەوە.

 
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ باڵیۆزى ئیسپانیا كرد

WEDNESDAY, 28 JULY 2021 15:07:02

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2021/7/28 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز هانسى ئیسكۆبار، باڵیۆزى ئیسپانیا له‌ عیراق كرد كه‌ ئه‌ركه‌ى كۆتایى دێت.

 

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ باڵیۆزى توركیا كرد

WEDNESDAY, 28 JULY 2021 14:07:45

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2021/7/28 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز ئالیڕزا گونه‌ى، باڵیۆزى تازه‌ى توركیا له‌ عیراق كرد.

 



 
© 2021 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact