Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 19 JUL 2025 01:46 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

یادێکی مەزن
| KDP.info


سەلام عەبدوڵڵا

پەنجا و نۆ ساڵ لەمەوبەر، لە یٔەنجامی ملهوڕی دەسەڵاتدارانی عێراقی یٔەوکات و پیادەکردنی سیاسەتی نکۆڵیکردن لە مافەکانی گەلی کورد، کە بەپێی دەستووری کاتیی عێراقی دوای کودەتای (14)ی تەمووزی ساڵی 1958، کە کوردی لە عێراقدا بە هاوبەشی عەرەب ناوزەد کردبوو، کەشوهەوایەکی یٔەوتۆی بەرامبەر گەلەکەمان خوڵقاند کە بەناچاری بۆ داکۆکی لە خەڵک و خاکی کوردستان دەست بداتە چەک و شۆڕش بەرامبەر دەسەڵاتدارانی عێراق رابگەیەنێت، چونکە حکوومەتی عەبدولکەریم قاسم هەنگاوی گورج و خێرای بەرەو تاکڕەوی و دیکتاتۆرییەت دەنا کە هیچ مۆڵەتێکی جگە لە بەرەنگاری و دەستدانە چەک بۆ گەلەکەمان نەهێشتەوە و هەموو یٔەو هەوڵ و تەقەلایەی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و شەخسی بارزانیی نەمر، کە نەیدەویست کێشەکان لەگەڵ بەغدا بە شەڕ چارەسەر بکات، پشتگوێ خراو لە (9)ی یٔەیلوولی 1961ەوە حکوومەت دەستی بە هێرشێکی سەربازی گەورە بۆ سەر کوردستان کرد و کوردیش شۆڕش و بەرەنگاری بەرامبەر یٔەو هێرشانە راگەیاند کە لەمەودوا، لەسەرانسەری جیهاندا بە شۆڕشی (11)ی یٔەیلوول پێناسە کرا.

شۆرش، "دیموکراسی بۆ عێراق"ی کردە دروشمی سەرەکی و خۆی و بەمەش رێگەی لە حکوومەتی قاسم گرت کە شەڕەکە بە شەڕی کورد و عەرەب وەکوو دەیویست پێناسە بکات.

شۆڕشی یٔەیلوول دەسەڵاتدارانی بە بەرپرس لەو جەنگە دەزانی نەک گەلی عەرەب و هەر یٔەم سیاسەتە دروستەش بوو کە بووە هۆی یٔەوەی سەدان هاووڵاتی عەرەب پەیوەندی بە شۆڕشەوە بکەن و رۆڵی کارا لەو شۆڕشەدا بگێڕن و لە سەنگەرەکانی پێشمەرگەدا داکۆکی لە گەلەکەمان بکەن. نموونەی شەڕی هەندرێن، شایەتحاڵی یٔەو راستییە مێژووییەیە.

یٔەگەرچی حکوومەتی عێراق نەدەپرینگایەوە لە بەکارهێنانی هەموو چەکێک، لە نێویاندا یٔەو چەکانەی بەپێی یاسای نێودەوڵەتی قەدەغە کرابوون دژی پێشمەرگە و خەڵکی سڤیل، لەگەڵ یٔەوەشدا کورد هەرگیز پەنای بۆ تیرۆر و کرداری تیرۆریستی نەبرد، یٔەگەرچی یٔەو پرسەش جاروبار لابەلا باسدەکرا، بەڵام بارزانیی نەمر زۆر بەتوندی لە دژی وەستایەوە و بە یٔاشکرا بە جیهانی راگەیاند، کە شەڕی یٔێمە لەگەڵ دەسەڵاتە و لەگەڵ عەرەب نییە، بۆیە شۆڕشی یٔەیلوول نموونەیەکی باڵای شۆڕشی گەلانە لەپێناو سەرفرازیدا کە پێویستە هەردەم گەلەکەمان بەرزبینرخێنێت و بە شانازییەوە باسی بکات.

بەرز و پیرۆز بێت یادی 59 ساڵەی شۆڕشی مەزنی یٔەیلوول و هەزاران دروود بۆ گیانی شەهیدان




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دهۆک و زاخۆ دەکات

SATURDAY, 19 JULY 2025 00:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دھۆک و زاخۆ دەکات بەبۆنەی بەدەستھێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق و دەڵێت، "ھەر ھەبن و ھەر سەرکەوتوو بن."

 
مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 23:07:15

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ کرد، بە بۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق.

 
گوتەبێژی حکوومەت بۆ KDP باسی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنه‌كه‌ و ناردنی مووچە دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 22:07:06

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەدا ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەغدا دەست بە ناردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران دەکات.

 
بارزانی خەونی نەتەوەیەك، کە بەرەو ڕوناکی هەنگاو دەنێت

FRIDAY, 18 JULY 2025 14:07:34

دکتۆر سامان سۆرانی 

 
هەڵگورد شێخ نەجیب بۆ KDP: دیزاینی ماستەرپلانی تازەی هاوینەهەواری بێخاڵ تەواوبووە

FRIDAY, 18 JULY 2025 11:07:42

ھەولێر-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگه‌یاند، لە هاوینەهەواری بێخاڵ،‌ بنیادنانی ژێرخانێكی پته‌وی گه‌شتیاری له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات، بۆ ڕازیكردنی  كاسبكارانی بێخاڵیش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی هه‌یه‌.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact