د.محمد خدر مولود
كه ده‌گوترێت 16ی ئابی 1946 رۆژێكی مێژوویی پرشنگداره له بنه‌ما و ڕه‌وت و پێشهاته‌كانی نێو بزاڤی نیشتیمانی كوردستاندا، خودی وشه و ده‌سته‌واژه‌كان (رۆژی مێژوویی پرشنگدار، بنه‌ما و ڕه‌وت و پێشهاته‌كانی نێو بزاڤی رزگاریخوازی نیشتیمانی كوردستان ) له‌وساوه له 74 ساڵ به‌ر له ئێستاوه بۆ ئێستا و ئاینده له مانا‌و واتایێك زیاتریان گه‌یاندووه.
ئه‌و ده‌سته‌واژانه له نێو ره‌هه‌نده‌كانی هزری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی و ئازادی تاكی كوردا رووچوونه‌ته نێو قوڵایی مێژووی تێكۆشان و خه‌بات بۆ رزگاربوونی كورد و كۆمه‌ڵگای كوردستانی له‌لایه‌ك و له‌لاكه‌ی تریش دا بۆ سه‌ربه‌خۆبوونی تاك وكۆ له هزری پاشكۆ بوونی (ئه‌م و ئه‌و و ئه‌ویتر)ی هه‌رسێ نه‌ته‌وه‌ی داگیركاری باڵاده‌ست و زڵ و زه‌به‌لاحی دراوسێیانی كورد، له نێو سێگۆشه‌ی هه‌ره ترسناك و مه‌رگی نه‌ته‌وه‌یی به ره‌نگ و بۆی ئایینی و ئایینگه‌رایی و پێفرۆشتنه‌وه‌ی دین و ئیمان و ئیماندارییه‌تیان به تاك و كۆی كوردی غه‌فڵه‌تگیری نێو( ته‌عریب، ته‌فریس و ته‌تریك) دا.
سات و شوێنی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان و هه‌ڵگری ئه‌م ناونیشانه (پارتی دیموكراتی كوردستان) به (- عێراق)ه‌كه‌یه‌وه‌ش، دیسان كۆمه‌ڵێك ئاماژه‌و مانای ره‌هه‌ندی هزرین، بۆ مێژووی دامه‌زراندنی رێكخراو و پارت و ده‌سته و كۆمه‌ڵه‌ی رێكخراوه‌یی شۆرشگێری خودان فكر و هزری تایبه‌ت، چ بۆ ناوچه‌كه و هه‌رێمه‌كه چ بۆ كوردستانیش ناوه‌كان، ئه‌و ئاماژه‌و هێمایانه، دال و مه‌دلوولن و له مانایێ زیاتر ده‌گه‌یێنن، بۆیه ره‌هه‌ندی خه‌باتی نیشتیمانی و به‌م جۆره‌یه خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ین:
شوێن: مه‌هاباد، سه‌رده‌می كۆماری كوردستان و پێشه‌وا قازی و حكومه‌ته‌كه‌ی.
كات: 1946 له سه‌روبه‌ندی ته‌واوبوونی جه‌نگی دووه‌می جیهان و سه‌رهه‌ڵدانی به‌رژه‌وه‌ندی تازه‌ی وڵاتانی سه‌ركه‌وتووی جه‌نگ، به تێپه‌ڕبوونی خێرای كاتی سه‌ربه‌خۆیی كورد و پلانگێڕی له كۆماری كوردستاندا له دوایی یارییه به‌رژه‌وه‌ندیی خوازییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و سازشكردنی به كورد و مه‌هاباد و كۆماره
ساواكه‌ی كوردستان و ئاینده‌ی ناوچه‌كه‌دا.
رووداو: ته‌نگه‌تاوكردنی مسته‌فا بارزانی و پێشمه‌رگه‌كانی و خسته به‌رده‌م دیفاكتۆی یا خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی (تاران - به‌غدا) كه خۆكوشتنی سیاسییه یا به‌رخودان و خۆ نه‌چه‌ماندنه‌وه‌و په‌ڕینه‌وه له (ئاراس ) به‌ره‌و سه‌رفرازی...
مسته‌فا بارزانی، رابه‌ر و دامه‌زێنه‌ر، هه‌ر ئه‌وسا، ئه‌و سه‌رۆكه خاوه‌ن دال و مه‌دلول و ناونیشانه سه‌رنج راكێشه سه‌ركه‌شه یاخییه، بێ باك له ڕه‌وتی باو و هێزی بێ سنووری دوژمنان ویست و ئیراده و توانای خۆی و نه‌ته‌وه‌كه‌ی هه‌ڵبژارد.
مسته‌فا بارزانی، ئه‌و پیاوه‌ی وڵاتانی جیهانی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای به پرسی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی سه‌رقاڵ و سه‌رسام كرد. جواهیری شاعیری گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب گوته‌نی:
ئه‌و( جبل الاشم )ه، ئه‌و ئه‌و پیاوه مه‌زنه‌یه (تتحگم الدنیا ولایتحگم). نه‌چه‌مایه‌وه‌و خۆی به‌ده‌سته‌وه نه‌دا، رێگای سه‌رفرازی و په‌ڕینه‌وه‌ی بۆ ئاینده‌ی پڕشنگداری گرته‌به‌ر.
(ئاراس) واهاتین، هێمن و له سه‌ره‌خۆبه، (ئاراس) ده‌چین و دێینه‌وه، (ئاراس) دێمه‌وه بۆ نیشتیمان. بۆ خه‌بات و تێكۆشان.
له‌وساوه، له په‌ڕینه‌وه له روباری (ئاراس)ه‌وه، هه‌موو كورد، بۆ سه‌ربه‌خۆیی چاوی له بارزانی بوو. هه‌ژاری شاعیریش هه‌روای گوت:
هه‌موو كورد چاوی له تۆیه
ئه‌تۆی هه‌بێ سه‌ربه‌خۆیه
له باس و بابه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان – عێراق و هه‌ڵگیرسانی شۆرشی 11 ئه‌یلولی 1961یشدا، هه‌ندێ له‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ مسته‌فا بارزانی، له‌ده‌سته‌ی دامه‌زراندنی پارتی بوون هه‌ڵگری هه‌ر ناوێك و نازناوێك بووبن تا جیابوونه‌وه و ئینشیقاقی (1966-1964) ده‌ركه‌وت له سه‌ره‌تاوه، له گه‌ڵ میتۆد و رێباز و خه‌باتی مسته‌فا بارزانی و شۆرشی ئه‌یلول دا هاوكوف و هاوڕا نه‌بوون.
كه ئه‌م چه‌ند رسته‌یه‌ی سه‌ره‌ومان به‌م جۆره‌یه گوزارشت لێكرده‌وه له‌و ماوه‌یه‌دا له نێوان ساڵانی (1946-1961) له مه‌هاباده‌وه تا مۆسكۆ هه‌موو باردۆخێكی ناوخۆی پارتێكی تازه له‌دایك بووی دوور له سه‌رۆك و دامه‌زرێنه‌ری له‌به‌رچاو گیراوه، هه‌روا له‌و ماوه‌یه و تا هاتنه‌وه‌ی سه‌رفرازی بارزانی و یاوه‌ره‌كانی له سۆڤیه‌تی جاران، باری پارتی و پارتایه‌تی خه‌بات و تێكۆشانی به‌هه‌ند وه‌رگیراوه‌و تا سه‌رهه‌ڵدانی شۆرشی ئه‌یلول و سه‌ره‌تای چه‌كه‌ره‌كردنی جیابوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی له 1964 به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئه‌و په‌تایه تا ساڵی 1970.
شۆرشی ئه‌یلول به نازناوه مه‌زنێتییه‌كه‌یه‌وه له 11-9-1961 هه‌ڵگیرسا، له زاخۆوه نه‌ك هه‌ر تا خانه‌قین، به‌لكو تا به‌دره‌و جه‌سانیشی له‌گه‌ڵدا بوو. له رۆژهه‌ڵات، هه‌ر له مه‌هاباد و شنۆوه، تا كه‌رماشانی له‌گه‌ڵدا بوو، له رۆژاڤاوه و باكووریش هه‌موو شار و شارۆچكه‌كانی له‌گه‌ڵدا بوو.
ئه‌وه‌یان راستییه‌كه، دیفاكتۆی ئه‌وسای بارزانی یه به‌ر له تورك و عه‌ره‌ب و فارس به‌ریتانییه‌كان ده‌ركیان به‌و راستییه كردبوو و، لێی ده‌ترسان. زه‌نده‌قیان لێ چوو بوو. ترسێكی ئه‌ستوور دایانی گرتووبوو.
ئاخر به‌ریتانییه‌كان و سوپاكه‌ی له‌گه‌ڵ سوپا و له‌شكری ده‌وڵه‌تی تازه دامه‌زراوی عێراقی به گوێره‌ی هه‌موو پره‌نسیپه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان یه‌كه‌مین جینۆسایدكردنیان له ناوچه‌ی بارزان له ساڵانی 1932 به‌ره‌و سه‌ره‌وه ئه‌نجام داوه. ئه‌وه تۆماری مێژووه.
ترس له شۆرش، ترس له پارتی، ترس له مسته‌فا بارزانی، ترس له هزری ناسیۆنالیستی كوردی له نێو جوگرافیایه‌كی ته‌ژی له شۆڤینیه‌ت و دیكتاتۆریه‌تی هه‌ڵتۆقیوی نێو كه‌لتوری سه‌فه‌وی و عوسمانلی و عروبه‌ی ئیسلامی، به پاڵپشت و باگراوندی به‌ریتانییه‌كان و بێده‌نگی سۆڤیه‌تی ماركسی لینینی و ده‌ستی به‌هێزی سوپای فارس و تورك و عه‌ره‌ب دژی شۆڕش و پێشمه‌رگه ،دژی پارتی و بارزانی له جوله‌و بزاوتی ئاشكرا‌و راسته‌خۆ نادیار‌و ناراسته‌وخۆ و دیاردا بوون.
ئێستا ساڵ، ساڵی 2020 ه، بارودۆخه سیاسییه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له دوێنێی دوای 59 ساڵ له ته‌مه‌نی هه‌ڵگیرساندنی شۆرشی ئه‌یلوولدا بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، به ئه‌ركتر و ناسكتر و هه‌ستیارتره.
ئه‌وسا، به‌ر له 74 ساڵ پێش ئێستا، مسته‌فا بارزانی سه‌رۆك و رابه‌ر خۆی و هه‌ڤاڵ و پێشمه‌رگه‌كانی دوای په‌ڕینه‌وه‌ی سه‌رفرازی له (ئاراس)ه‌وه، له‌وێ گه‌ر هه‌ر (جه‌عفه‌ر باقیرۆف)ێكی لێ په‌یدابووبێ و، وه‌ك ئاسته‌نگ و له‌مپه‌رێكی تووند كه له (ستالین ستالینتر) بووبێ و قه‌یران وگرفت له‌دوای گرفتی بۆ بارزانی باوك خوڵقاندبێ ..؟
ئێستا دوای 74 ساڵ خه‌بات و به‌رخودان، دوای 59 ساڵ شۆڕش و تێكۆشان له پێناو كوردستانێكی به‌هێز و سه‌ربه‌خۆدا، نه‌ك هه‌ر باقیرۆفێك، چه‌ندین باغیرۆف و بارگینۆفیش ئاسته‌نگ و له‌مپه‌ری به‌رده‌م ئه‌سپه كه‌حێله‌كه‌ی بارزانین.
به‌ڵام وا له ئاسۆی روونه‌وه وه‌ك رۆژی رووناك دیاره، ئه‌سپه‌كه ناگلێ و ناسڵه‌مێته‌وه، ڕكێفیشی چیایه، سه‌وڵی پۆڵایه بۆ كوردستان و نیشتیمانێكی یه‌كگرتووی فره‌ڕه‌نگی ته‌با و ئارام و ئازادی سه‌ربه‌خۆ سره‌وتنی نییه.
سه‌رنج:
- میر جه‌عفه‌رعه‌باسۆفیچ باغیرۆف یا باقیرۆف، ئه‌و ساته‌ی بارزانی ده‌گاته سۆڤیه‌ت، چه‌ندین پله و پۆستی باڵای هه‌بوو، دیارترینیان سه‌رۆكی كه چی پی و سكرتێری یه‌كه‌می لیژنه‌ی مه‌ركه‌زی حزبی شیوعی بوو له باكۆ.
له‌باره‌ی ناوه‌كه‌ی، هه‌ردوو پیتی (غ و ق)، له زمانی رووسیدا هه‌ندێجار به (گ)یش گۆده‌كرێ، بۆیه (باقیرۆف یا باغیرۆف)، به (بارگینۆف)یش ناوی هاتووه.